لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی زانستی نوێ ده‌ریخستووه كه ئاوی زمزم باشترین ئاوه له‌سه‌ر رووی زه‌وی به‌هۆی ئه‌وه‌ی باشترین جۆری خوێكان و توخمه به‌سووده‌كانی تێدایه و تایبه‌تییه‌كی ده‌گمه‌ن هه‌یه له پێكهاته‌كه‌یدا.
... به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌كه كه له‌لایه‌ن دكتۆر حه‌مدی سه‌یف توێژه‌ری میسریی و مامۆستای كۆلێژی ئه‌ندازیاری زانكۆی ئه‌سكه‌نده‌ریه ئه‌نجامدراوه، ئاوی زمزم تایبه‌تییه‌كی بێوێنه‌ی هه‌یه و هه‌رچه‌ندی لێبخورێته‌وه سوودی زیاتره و پاك و بێگه‌رده و هیچ میكرۆبێكی تێدانییه.
لێكۆڵینه‌وه‌كه ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه ئاوی زمزم یارمه‌تیده‌ره بۆ چاكبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كانی گورچیله و دڵ و چاو و سه‌رئێشه و چه‌ند نه‌خۆشییه‌كی درێژخایه‌ن و قورس.
دكتۆر حه‌مدی وتیشی: "له لێكۆڵینه‌وه‌كه‌مدا ئاوی زمزمم به‌راورد كردووه له‌گه‌ڵ ئاوی بوتڵه‌كان و ئاوی ئاسایی‌دا و بۆم ده‌ركه‌وت كه ئاوی زمزم جیاوازییه‌كی زۆری له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م ئه‌و ئاوانه‌دا هه‌یه به ئاوی شاره‌كانی مه‌دینه و مه‌ككه‌شه‌وه به‌هۆی ئه‌وه‌ی رێژه‌یه‌كی به‌رز كالسیۆم و مه‌گنیسیۆمی تێدایه".
روونیشیكره‌وه كه پشكنینه‌كانی له تاقیگه‌كانی ئه‌وروپا و تاقیگه‌كانی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه ئاوییه‌كانی سعودیه ئه‌نجامداوه و ره‌نگه هه‌ر ئه‌مه‌ش هۆكاربێت بۆ ئه‌وه‌ی ئاوی زمزم تینوێتی حاجییه ماندووه‌كان ده‌ڕه‌وێنێته‌وه.
هه‌روه‌ك لێكۆڵینه‌وه‌كه ده‌ریخستووه كه ئاوی زمزم به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی گرنگه بۆ ته‌ندروستی مرۆڤه‌كان، هه‌ر بۆیه له زۆربه‌ی داووده‌رمانه‌كاندا ئه‌و خوێ و مادانه هه‌یه كه له ئاوی زمزمدا هه‌یه.
Like

إرسال تعليق
سوپاس بۆ كۆمێنتان ، شكر لتعلیق