28/10/2012
14/10/2012
حهڤده ڕێنمایی بهسود بۆ جوانكردنی پێستی دهموچاوت
لڤین پرێس
پزیشكان و لیَكۆڵهران (17)ڕێنمای بهسودییان خستۆتهڕوو بۆ جوانكردنی پێستی دهمووچاوت.....
1- شێداركردنی دهموچاوت بهبهكارهێنانی كرێمێكی گونجاو.
2- خواردنی خواردنه سهوزهكانی وهك (سپیناخ-پهڵپینه) چونكه بهرگری دهكهن لهوشكبونهوهی پێست.
3- بهكارهێنانی ههنگوین بۆ پێستی دهموچاوت، دهتوانیت بۆ قڵیشانی لێوهكانیشت بهكاری بهێنیت.
4- تیشكی خۆر، دهبێتههۆی دهركهوتنی پهڵهو خهتی تۆخ لهسهر پێستی دهموچاوت، بۆ ئهم حاڵهته، پێویسته پێش چونه دهرهوه، كرێمی دژهخۆر بهكاربهێنیت....
پۆلێن:
زانیاری تهندروستی
,
معلومات عامة
,
میووهكان
06/10/2012
ئاماری مانگی ئهیلوول 2012
بڕ و ژمارهی ئهو باره سهوزه و میوانهی كه له مانگی ئهیلوولدا (هاوردوه كراون)
١٠٢٢ بار هاتووه كه بڕهكهی ٧٧٠١ تهن بووه.
بڕ و ژمارهی ئهو باره سهوزه و میوانهی كه له مانگی ئهیلوولدا (گهڕاوهتهوه))))
٥ بار گهڕاوهتهوه كه بڕهكهی ٣٧.٥٠٠ تهن بووه.
١٥٠ كیلۆ پهتاته له ناوبراوه.
01/10/2012
گێلاس
ئەم میوەیە سەرەتا لە وڵاتی سویسرا دۆزرایەوە ،دواتر بەوڵاتانی ئەڵمانیاو فەڕەنسادا بڵاوبۆتەوە.پاشان هێنراوەتە وڵاتانی ئاسیا.
گێلاس مادەی دژە ئۆكسانی تێدایە كە لێدانی دڵ ڕێكدەخات و خوێن پاك دەكاتەوەو مرۆڤ لە هەندێ جۆری شێرپەنجە دە پارێزێ.وە بەهۆی هە بونی ڤیتامین B9تێیدا هاوسەنگی لەش ڕادەگرێ و مرۆڤ لەكەم خوێنی دەپارێزێ.وە بەپێ ی نوێترین
توێژینەوە یارمەتی ڕێكخستنی خەو دەدات.
لە 100گم گێلاسدا بڕی(70كالۆری،82گم ئاو،14_18ملگم كاربۆهیدرات،1،8ملگم پڕۆتین،25ملگم پۆتاسیۆم،25ملگم كالیسیۆم،18ملگم ڤیتامین)Cی تێدایە
گێلاس مادەی دژە ئۆكسانی تێدایە كە لێدانی دڵ ڕێكدەخات و خوێن پاك دەكاتەوەو مرۆڤ لە هەندێ جۆری شێرپەنجە دە پارێزێ.وە بەهۆی هە بونی ڤیتامین B9تێیدا هاوسەنگی لەش ڕادەگرێ و مرۆڤ لەكەم خوێنی دەپارێزێ.وە بەپێ ی نوێترین
توێژینەوە یارمەتی ڕێكخستنی خەو دەدات.
لە 100گم گێلاسدا بڕی(70كالۆری،82گم ئاو،14_18ملگم كاربۆهیدرات،1،8ملگم پڕۆتین،25ملگم پۆتاسیۆم،25ملگم كالیسیۆم،18ملگم ڤیتامین)Cی تێدایە
پۆلێن:
زانیاری تهندروستی
,
معلومات عامة
,
میووهكان
مـــۆز
مۆز خۆراكی سەرەكی ملیۆنان دانیشتوی ناوچە كەمەرە یەكانەوبەشێوەیەكی فراوان لەهەموو جیهاندا بەكاردەهێنرێت.ئەم میوە یە
بڕێكی زۆر پۆتاسیۆمی تێدایە،كەبەسودە بۆدڵ و پاك كرد نەوەی خوێن و خاوكردنەوەی ماسولكە.وە ڤیتامین Cتێدایەكەدەورێكی
گەورەی هەیەبۆ بەهێز كردنی بەرگری لەش .وە كاریگەرە لە دروست كردنی هیمۆگڵۆ بینی خوێن كە مرۆڤ لە كەم خوێی دەپارێزێ.
مۆز مادەی تریبتوفانی تێدایە كەیارمەتی دروست بونی مادەی سیرۆتۆنین دەدات لەلەشدا كەدەبێتە هۆی هێوركردنەوەی مرۆڤ و خاوكردنەوەی دە مارەكانی مێشك.
لە100گم مۆزدا بڕی (90كالۆری،25ملگم كاربۆ هیدرات،1ملگم پرۆتین،310ملگم پۆتاسیۆم،1،2ملگم مەگنیسیۆم،وە بڕێك لە ڤیتامینAوB6)ی تێدایە.
پۆلێن:
معلومات عامة
,
میووهكان
ئەنـانـاس
ئەم میوەیە سەرەتا لە بەڕازیل وئەمریكای لاتین و دەریای كاریبی دا هەبووە.لە سەدەی 19 تاڕادەیەك لە ئەوروپادا بڵاوبۆتەوە.لەسەرەتاكانی سەدەی 20 لە هەموو جیهاندا بڵاوبۆتەوە.ئەناناس بەهۆی ئەوەی كەمادەی خۆراكی زۆری تێدایە دەتوانرێ لەكاتی برسێتیدا بخورێت.وەمادەی پرۆمیلینی تێدایە كەیارمەتی كرداری هەرس دەدات وكۆئەندامی هەرس لەكرژبون دەپارێزێ.ئەناناس مرۆڤ لەهەوكردن و خەست بونەوەی خوێن و جەڵدەی دڵ دوردەخاتەوە.لە100گم ئەناناسدابڕی(50كالۆری،87گم ئاو،12_15ملگم كاربۆهیدرات،0،5ملگم پرۆتین،15ملگم پۆتاسیۆم،12ملگم مەگنیسیۆم،20ملگم ڤیتامین
C)ی تێدایە.
C)ی تێدایە.
پۆلێن:
معلومات عامة
,
میووهكان
هــەنــار
لەسەردەمانێكی زۆر كۆندالەناوەڕاست وڕۆژئاوای ئاسیا لەنزیك دەریای سپی ناوەڕاست و هند ستان دا كراوە.
هەنارمیوە یەكە كەبڕێكی زۆر مادەی دژە ئۆكسانی تێدایە و یارمەتی ڕێكخستنی بڕی كۆلیسترۆڵی خوێن و فشاری
خوێن دەدات،بەمەش مرۆڤ لەنەخۆشیەكانی دڵ دور دە خاتەوە.میوەی هەنار گرنگی یەكی گەورەی هەیە لەپاراستنی
مرۆڤ لەشێرپەنجەی خوێن و قۆڵۆن و پرۆستات.جگەلەوەی كەمرۆڤ لەكرژبونی دەمارو نەخۆشی ئەلزەهایمەر دەپارێزێ.
بەهۆی هەبونی ڤیتامین B6تێیدا بەرگری لەش زیاد دەكات لەدژی بەكتریاو ڤایرۆسی زیان بەخش.وە كرداری هەرسیش ئاسان دەكات.
لە100گم هەناردا بڕی (63كالۆری،80گم ئاو،15ملگم كاربۆهیدرات،260ملگم مەگنیسیۆم،22ملگم فۆسفۆڕ،20ملگم ڤیتامین C)ی تێدایە.

كێـــوی
ئەم میوە یە بۆیەكەمجار چینی یەكان دۆزییانەوە.دواتر لە نیوزلەندا لەكێڵگەكاندا بۆبازرگانی كراوە.لەسەدەكانی 19و20نێرراوە بۆ ئەوروپاوئەمریكا.لەساڵی1974ناوی كیوی لێ نراوە.
ڕۆژانە خواردنی كیوی یەك بڕی ڤیتامین Cلەلەشدا زیاد دەكات.یارمەتی كرداری هەرس دەدات و گەدە لە نەخۆشی دەپارێزێ.
تاڕادەیەك بەرگری لەش زیاد دەكات و مرۆڤ لە نەخۆشی یە پەتاییەكان دەپارێزێ.كیوی بڕێكی زۆرمادەی دژە ئۆكسانی تێدایە،كەمرۆڤ لەشێرپەنجەو نەخۆشی یە درێژخایەنەكان دەپارێزێت.وە بەهۆی هەبونی بڕێكی زۆرپۆتاسیۆم تێیدا، گرنگی یەكی زۆری لەڕێكخستنی لێدانەكانی دڵ و پاك كردنەوەی خوێن و ڕاگرتنی ڕێژەی شەكری خوێن هەیە.
لە100گم كیوی دا بڕی (55كالۆری ،84گم ئاو ،14ملگم كاربۆهیدرات،290ملگمپۆتاسیۆم،95ملگم ڤیتامینC،35ملگم كالیسیۆ،وەبڕێك لەمەگنیسیۆم)ی تێدایە.

ســێـــو
پێش3000ساڵ مرۆڤ پێ ی ئاشنا بووە ،دواتر بەشێوە یەكی فراوان لەلای چینیەكان و عەرەبەكان و ڕۆمانی یەكان ویۆنانی یەكاندا بڵاو بۆتەوە .لەڕووی بەكارهێنانەوە بەپلەی سێ یەم دێت لەهەموو جیهاندا.بەهۆی بەسودی ئەم میوە یەوە وتراوە "ڕۆژانە خواردنی سێوێك لەپزیشك دورت دەخاتەوە".سێو یارمەتی گەدە دەدات وكرداری هەرس ئاسان دەكات و خوێن پاك دەكاتە وە و كۆلیستڕۆڵی خراپ دە توێنێتەوە،بەمەش مرۆڤ لەنەخۆشیەكانی دڵ و جەڵدەی دڵ د وردە خاتەوە.وە بەهۆی هەبونی مادەی پۆلیفینۆل و ڤیتامینC تێیدا مرۆڤ لەچەند جۆرێكی شێرپەنجە دەپارێزێت وەك شێرپەنجەی قۆڵۆن وجگەروسی.خواردنی سێو بۆپوك و ددان بەسودە .بەهۆی ئەوەی كەسێو بڕێكی زۆرمادەی خۆراكی تێدایە،بەخواردنی برسێتی ناهێڵێت وئارەزووی خواردن
كەم دەكاتەوە،كەئەمەش بەسودە بۆ ئەو كەسانەی كە ڕێجیم دەكەن.سەرەڕای ئەوهەموو گرنگیانەی كەسێو هەیەتی بۆ تەندروستی مرۆڤ،سود ێكی زۆر گەورەی هەیە بۆ پێست وخواردنی پێست گەش و ڕە ونەق دار ئەكات.
لە100گم سێودا بڕی (53كالۆری ،85گم ئاو،13ملگم كاربۆهیدرات،0،3ملگم پرۆتین،144ملگم پۆتاسیۆم،7،1ملگم مەگنیسیۆم)ی تێدایە.

تــــرێ
بەپێ ی لێكۆڵینەوەكان ترێ یەكێكە لەكۆنترین میوەكان .لەچاخی بەرد یندا جێگای گرنگی جوتیارەكان بووە.لەسەردەمی ئێستاشدا لەڕووی بەكارهێنانەوە بەپلەی دووەم دێت لەهەموو جیهاندا
لەمیوەی ترێدا مادەی پۆلیفینۆل هەیە.ئەم مادەیە د ژە ئۆكسانەو ڕێگە لە دروست بونی كۆلیسترۆڵی خراپ دەگرێت لەلەشدا.
وەبۆدورخستنەوەی مرۆڤ لەنەخۆشیەكانی دڵ و خەست بونەوەی خوێن و هە وكردن وشێرپەنجە بەسودە.
هەروەها بەهۆی هەبونی ڤیتامینAوBتێیدا ڕێگرە لەدەركەوتنی نیشانەكانی پیری لەمرۆڤدا.وەلەبواری پزیشكی و دەرمانسازیشدا بۆدروست كردنی كرێم و بەرهە مە كانی تری جوانكاری بەكاردەهێنرێت.
لە100گم ترێ دا بڕی (72كالۆری ،81گم ئاو ،17ملگم كاربۆهیدرات،0،7ملگم پڕۆتین،250ملگم پۆتاسیۆم،20ملگم فۆسفۆڕ) ی تێدایە.

پــرتــەقــاڵ
یەكێكە لەو میوانەی كەزۆرترین بەكارهێنانی هەیە لە هەموو جیهاندا و بەپلەی یەكەم دێت لەڕووی بەكارهێنانەوە. بۆ یەكەمجار پرتوگالیەكان لە ووڵاتی چین ئەم میوەیەیان دۆزییەوە،دواتر لەوڵاتانی ئەوروپادا بڵاوبۆتەوە.
پرتەقاڵ بڕێكی زۆر ڤیتامین C تێدایە،كەبۆ زیاد كردنی بەرگری لەش گرنگەو مرۆڤ لەهەست كردن بەماندوێتی دوردەخاتەوە.بەپێ ی لێكۆڵینەوەكان ڕۆژانە خواردنی پرتەقالێك مرۆڤ لەتوشبون بەنە خۆشیەكانی دڵ و خە ستبونەوەی خوێن دوردە خاتەوە.وە مادەی پۆلیفینۆلی دژە ئۆ كسانی تێدایە و مرۆڤ لەشێر پەنجەو نەخۆشی یە درێژ خایەنەكان دەپارێزێت.
دەركەوتنی نیشانەكانی پیری دوا دەخات و یارمەتی كرداری هەرس و ڕاگرتنی ڕێژەی شەكرو كەمكرد نەوەی كۆلیسترۆڵی خوێن
دەدات.
لە 100گم پرتەقاڵدا بڕی(46كالۆری،86گم ئاو،10ملگم كاربۆهیدرات،52ملگم ڤیتامین C،40ملگم كالیسیۆم،180ملگم پۆتاسیۆم)ی تێدایە.

کاتی گونجاو بۆ ئاو خواردنەوە
خواردنەوەی ئاو هەموو کات سوودی باشی هەیە بەڵام دروستترین و باشترین کات بۆ خواردنەوەی ئاو بۆ ئەوەی سودی خۆی بگەیەنێت بەلەشمان چەند کاتێکە لەوانە:
بەیانیان دوای هەستان لە خەو ٢ پەرداخ ئاو بۆ چالاکبوونی سوڕی خوێن بەسودە
خواردنەوەی١ پەرداخ ئاو بە نیو کاتژمێر پێش نان خواردن یارمەتی هەرس بوون دەدات
خواردنەوەی١ پەرداخ ئاو پێش چوونە حەمام یارمەتی دابەزینی پەستانی خوێن دەدات
خواردنەوەی١ پەرداخ ئاو پێش خەوتن یارمەتیدەرە بۆ دورکەوتنەوە لە نەخۆشی جەڵدەی دڵ.
بەیانیان دوای هەستان لە خەو ٢ پەرداخ ئاو بۆ چالاکبوونی سوڕی خوێن بەسودە
خواردنەوەی١ پەرداخ ئاو بە نیو کاتژمێر پێش نان خواردن یارمەتی هەرس بوون دەدات
خواردنەوەی١ پەرداخ ئاو پێش چوونە حەمام یارمەتی دابەزینی پەستانی خوێن دەدات
خواردنەوەی١ پەرداخ ئاو پێش خەوتن یارمەتیدەرە بۆ دورکەوتنەوە لە نەخۆشی جەڵدەی دڵ.
پۆلێن:
زانیاری تهندروستی
,
معلومات عامة
الاشتراك في:
الرسائل
(
Atom
)