16‏/06‏/2013

ئایا دەزانی؟

ئایا دەزانی؟ سووربوونی ڕەنگی دەم و چاو مانای زۆربوونی خوێن دەگەیەنیێ.

ئایا دەزانی؟ باشترین دەرمان بۆ نەخۆشی شێرپەنجە تریێ یە.

ئایا دەزانی؟ خەیار توێکلەکەی بە سوودە بۆ ﮊانە سەر.

ئایا دەزانی؟ گێزەر خڕۆکە سوورەکانی خوێن زیاد دەکات.

ئایا دەزانی؟ یەکەم دەنگ کە کۆرپەلە گوێی لێ دەبێ لە سکی دایکی لیدانی دڵی دایکیەتی.

ئایا دەزانی؟ ڕێژەی خوێن مەیین لە ڕەگەزی مێ زیاترە وەک لە نێر.

سەوزە زیاتر بخۆم یان میوە؟




لە راستیدا نابێت كە سەوزە Vegetables لە میوە Fruits زیاتر یان میوە لە سەوزە زیاتر بخۆیت، چونكە هەندێك رێژەی ماددەی خۆراكییەكان كە پێویستن بۆ لەش بەتایبەتی ڤیتامین و كانزا و ماددە دژەئۆكسانەكان Antioxidants لە سەوزە و میوەدا جیاوازیان هەیە ئەگەرچی لە گەلێك پێكهات و سیفەتەكاندا هاوبەشن. ئەگەرچی گروپی سەوزە و میوەكان ماددەی خۆراكی گرنگ لەخۆدەگرن، بەڵام سەوزەكان لە میوە زیاتر كانزا و كۆمەڵەی ڤیتامین B لەخۆدەگرن. لەگەڵ ئەمەشدا، بە ڕای پسپۆرانی خۆراك و تەندروستیی باش نییە كە سەوزە كەمتر لە میوە بخۆیت یان بە پێچەوانەوە، ئەگەرچی كەسانێك سەوزە زیاتر پەسەند دەكەن بەتایبەتی كە ماددە دژەئۆكسانی زۆر و گرنگ بە رێژەی زۆر باش لەخۆدەگرن كە بایەخی تەندروستیی زۆریان هەیە، بەڵام هەرگیز باش نییە كە میوە بە یەكجاری بەلاوە بنێین. گەلێك لە میوەكانیش ماددەی یەكجار تایبەت و سوودبەخش لەخۆدەگرن كە لە هیچ جۆرێكی سەوزەدا بەدی ناكرێن، بۆ نموونە پرتەقال كە جگە لە ڤیتامین C بە سەدان ماددە لەخۆدەگرێت لە توێكڵ و فڵێشدا كە یەكجار تایبەتن بە پرتەقال

ڕۆژانه‌ خواردنى بادەم یارمه‌تى دابه‌زاندنى كێشی له‌ش ده‌دات


لێكۆلینه‌وه‌یه‌كى تازه‌ى زانستى ئاشكراى كردووه‌ ، كه‌ ڕۆژانه‌ خواردنى بادەم یارمه‌تى كه‌مكردنه‌وه‌ى كێشى له‌ش ده‌دات ، چونكه‌ ده‌بێته‌ هۆى له‌ده‌ستدانى ئاره‌زووى خواردن به‌ درێژاى رۆژ .

باوى پێكهاته‌یه‌كى ته‌ندروستى گرنگه‌ ، چونكه‌ له‌ بڕێكى كه‌مى چه‌ورى پێكهاتووه‌ ، وه‌ ئاستى شه‌كر له‌ناو خوێن كه‌م ده‌كاته‌وه‌و به‌رپرسیشه‌ له‌ پێوه‌ره‌كردنى ماوه‌ى خێرایی به‌رزبوونه‌وه‌ى ئاستى شه‌كر له‌ناو خوێندا پاش خواردنى خۆراك .

سووده‌ پزیشكییه‌كانی ڕه‌شكه‌



هه‌ندێك لێكۆڵینه‌وه‌ دووپاتیده‌كه‌نه‌وه‌، كه‌ ڕه‌شكه‌ چه‌ند مادده‌یه‌كی تێدایه‌ به‌رگریی له‌شی مرۆڤ باش ده‌كات، هه‌روه‌ها ڕه‌شكه‌ دژه‌ میكرۆبه‌، بۆیه‌ دژه‌زینده‌یه‌كی(ئه‌نتیبایۆتیك)نایابه‌، هه‌روه‌ها سووده‌كانی زه‌یتی ڕه‌شكه‌ سه‌لمێنراوه‌، كه‌ ده‌ماره‌ خوێنه‌كان فراوانده‌كات. بۆیه‌ پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه‌ وسلم) ده‌فه‌رموێت: (عليكم بهذه الحبة السوداء فإن فيها شفاء من كل داء إلا السام وهو الموت) (ڕه‌شكه‌ به‌كاربهێنن، چونكه‌ چاره‌سه‌ری بۆ هه‌موو نه‌خۆشییه‌ك تێدایه‌، جگه‌ له‌ مردن) [البخاری ومسلم] هه‌روه‌ها ده‌كرێت چاره‌سه‌ری ئه‌كزیمای دریژخایه‌ن به‌ زه‌یتی ڕه‌شكه‌ بكرێت له‌ ڕێگه‌ی چه‌وركردنی ناوچه‌ تووشبووه‌كه‌وه‌. ا ده‌توانرێت هاڕراوی ڕه‌شكه‌ له‌گه‌ڵ شیروهه‌نگویندا تێكه‌ڵبكرێت بۆ چاره‌سه‌ری (ساردیی سێكسیی – البرود الجنسی). ڕاستی فه‌رمووه‌ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه‌ وسلم) كاتێك ده‌فه‌رموێت: (في الحبة السوداء شفاء من كل داء) [متفق علیه]. (له‌ ڕه‌شكه‌دا چاره‌سه‌ری هه‌موو نه‌خۆشییه‌ك هه‌یه‌

له‌ماوه‌ی 7 رۆژدا، 4 كیلۆ له‌ كێشت دابه‌زێنه‌

ئه‌م پارێزه‌ پشتده‌به‌ستێت به‌ خواردنه‌وه‌ی ئاو به‌جۆرێك نابێت ڕۆژانه‌ 6 په‌رداخ ئاو كه‌متر بخۆیته‌وه‌ و سه‌وزه‌ و میوه‌ بخۆیت بێجگه‌ له‌ مۆز.

نانی به‌یانی: هێلكه‌یه‌كی كوڵاو یان پارچه‌یه‌ك په‌نیر، 3 كه‌وچك پاقله‌ به‌بێ زه‌یت یان چاره‌كه‌ كولێره‌یه‌ك له‌گه‌ڵ تێكه‌ڵه‌ی چا و شی ریان نسكافێ.

نیوه‌رۆ: شۆربایه‌كی سه‌وزه‌ یان شۆربای گۆشت + قاپێك زه‌ڵاته‌ی ته‌ماته‌ + چاره‌كێك مریشكی برژاو یان كوڵاو یان پارچه‌یه‌ك گۆشت یان 3 ماسی برژاو + 3 كه‌وچك برنج یان مه‌عكه‌رۆنی یان چاره‌كه‌ كولێره‌یه‌ك.