يه‌كێك له‌و نه‌خۆشيانه‌ى كه هه‌موومان تووشى بووين برينى ناوده‌م يان به‌شێوه‌يه‌كى تر بڵێين سپى بوونه‌وه‌ى ناوده‌م, به تايبه‌تى لێوه‌كان له ناوه‌وه و زمان, ڕێگه‌يه‌كى ئاسان بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و نه‌خۆشيه بێزاركه‌ره ڕه‌يحانه‌يه,, بۆ ئه‌م مه‌به‌سته مشتێك ڕه‌يحانه‌ى وشك بكه‌ره ناو دوو په‌رداخ ئاو و بيكوڵێنه تا ئه‌و ڕاده‌يه‌ى يه‌ك گڵاسى ئه‌مێنێته‌وه, پاشان ڕۆژانه 3 جار ده‌مت به‌و ئاوه بشۆ, به‌هيواى ته‌ندروستيه‌كى باش بۆ هه‌موو لايه‌ك.....
25/08/2013
كامیان باشتره میوه یان شه‌ربه‌تی میوه؟
به‌پێی نوێترین لێكۆڵینه‌وه‌كان كه له‌ئێستادا جه‌ختی له‌سه‌ر ده‌كرێته‌وه و باس له‌وه ده‌كرێت فڵانه شه‌ربه‌ته فرێش و زۆر باشه له‌میوه‌ی سروشتی دروست ده‌كرێت ،به‌ڵام توێژینه‌وه‌كان رایده‌گه‌ێنن خواردنی میوه زۆر باشتره له شه‌ربه‌ته‌كه‌ی بگره شه‌ربه‌ته‌كه‌ی زیانیشی هه‌یه.
توێژینه‌وه‌كان جه‌خت له خواردنی خودی میوه ده‌كه‌نه‌وه به‌به‌راورد به شه‌ربه‌ته‌كه‌ی ،
پۆلێن:
بابهتهكان
,
زانیاری ته‌ندروستی
,
زانیاری كشتوكاڵی
,
زانیاری گشتی
,
معلومات عامة
,
میووهكان
24/08/2013
ئاوی زه‌مـــــــزه‌م
لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی زانستی نوێ ده‌ریخستووه كه ئاوی زمزم باشترین ئاوه له‌سه‌ر رووی زه‌وی به‌هۆی ئه‌وه‌ی باشترین جۆری خوێكان و توخمه به‌سووده‌كانی تێدایه و تایبه‌تییه‌كی ده‌گمه‌ن هه‌یه له پێكهاته‌كه‌یدا.
... به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌كه كه له‌لایه‌ن دكتۆر حه‌مدی سه‌یف توێژه‌ری میسریی و مامۆستای كۆلێژی ئه‌ندازیاری زانكۆی ئه‌سكه‌نده‌ریه ئه‌نجامدراوه، ئاوی زمزم تایبه‌تییه‌كی بێوێنه‌ی هه‌یه و هه‌رچه‌ندی لێبخورێته‌وه سوودی زیاتره و پاك و بێگه‌رده و هیچ میكرۆبێكی تێدانییه.
لێكۆڵینه‌وه‌كه ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه ئاوی زمزم یارمه‌تیده‌ره بۆ چاكبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كانی گورچیله و دڵ و چاو و سه‌رئێشه و چه‌ند نه‌خۆشییه‌كی درێژخایه‌ن و قورس.
... به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌كه كه له‌لایه‌ن دكتۆر حه‌مدی سه‌یف توێژه‌ری میسریی و مامۆستای كۆلێژی ئه‌ندازیاری زانكۆی ئه‌سكه‌نده‌ریه ئه‌نجامدراوه، ئاوی زمزم تایبه‌تییه‌كی بێوێنه‌ی هه‌یه و هه‌رچه‌ندی لێبخورێته‌وه سوودی زیاتره و پاك و بێگه‌رده و هیچ میكرۆبێكی تێدانییه.
لێكۆڵینه‌وه‌كه ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه ئاوی زمزم یارمه‌تیده‌ره بۆ چاكبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كانی گورچیله و دڵ و چاو و سه‌رئێشه و چه‌ند نه‌خۆشییه‌كی درێژخایه‌ن و قورس.
پۆلێن:
بابهتهكان
,
زانیاری ته‌ندروستی
,
زانیاری گشتی
,
معلومات عامة
,
میووهكان
پێوەدانی هەنگ ( مێشەنگوین ) سودی بۆ تەندروستی مرۆڤ هەیە
به گوێره‌ی توێژینه‌وه‌یه‌کی نوێی پزیشکی ئه‌وه‌یان ده‌رخستووه که پێوه‌دانی مێشی هه‌نگ به مرۆڤ سودێکی زۆر ده‌گه‌ینێت به ته‌ندروستی مرۆڤ به‌تایبه‌تی پێستی مرۆڤ و هه‌روه‌ها ئێش و ئازاره‌کانی له‌شی .
پزیشکه‌کان ئه‌وه‌یان روون کرده‌وه که ته‌نها هه‌نگوین سودی نیه بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ به‌لکو پێوه‌دانی هه‌نگیش سودێکی زۆری هه‌یه جونکه ده‌بێته هۆی پارێزگاری کردن له‌له‌ش و هه‌روه‌ها یارمه‌تی ده‌ره بۆ پاراستنی ماده‌ی "جولاجین " که ماده‌یه‌کی سود به‌خشه و ئه‌م ماده‌یه کاراتر ده‌کات و رێگری ده‌کات له زوو سه‌رهه‌ڵدانی نیشانه‌کانی پیری و هه‌روه‌ها چرچ و لۆچ بوونی پێست
پزیشکه‌کان ئه‌وه‌یان روون کرده‌وه که ته‌نها هه‌نگوین سودی نیه بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ به‌لکو پێوه‌دانی هه‌نگیش سودێکی زۆری هه‌یه جونکه ده‌بێته هۆی پارێزگاری کردن له‌له‌ش و هه‌روه‌ها یارمه‌تی ده‌ره بۆ پاراستنی ماده‌ی "جولاجین " که ماده‌یه‌کی سود به‌خشه و ئه‌م ماده‌یه کاراتر ده‌کات و رێگری ده‌کات له زوو سه‌رهه‌ڵدانی نیشانه‌کانی پیری و هه‌روه‌ها چرچ و لۆچ بوونی پێست
پۆلێن:
بابهتهكان
,
زانیاری ته‌ندروستی
,
زانیاری گشتی
,
معلومات عامة
,
میووهكان
رۆژانە 10 دانە زەیتوون بخۆ !
بەها خۆراكییەكەی زەیتوون لەوەدایە كە بڕێكی كەمی وزە لەخۆدەگرێت بەرانبەر بەڕێژەیەكی بەرز لەماددەی خۆراكی گرنگ و ڤیتامین و ماددە دژەئۆكسانەكان. چەوری ناو زەیتوون لەجۆری ناتێرە یەكانییەكانە Monounsaturated كە ڕۆڵێكی پۆزەتیڤی هەیە بۆ دابەزاندنی ئاستی كۆلیستیرۆلی خراپ لەخوێندا. زەیتوون ڕێژەیەكی باشی لەڤیتامین E تێدایە كە سیفەتی دژەئۆكسانی هەیەو لەنێوەندە چەورییەكانی لەشدا دەتوێتەوە. پۆلیفینۆلیەكان Polyphenols بەڕێژەیەكی بەرز لەزەیتووندان، ئەم ماددانە دژەئۆكسانی بەهێزن و بایەخی تەندروستی زۆریان هەیە بۆ خۆپاراستن لەتووشبوون بەگەلێك نەخۆشی هەتا شێرپەنجەش. ڕۆژانە خواردنی 10دانە زەیتوونی مامناوەندی لەقەبارەدا تەنیا 50 كالۆری وزە بەلەش دەبەخشێت لەگەڵ دابینكردنی هەموو ئەو ماددە سوودبەخشانە، ئەمەش وای لێدەكات كە گونجاو بێت بۆ كەسێكی ئاسایی و بۆ تووشبووان بەنەخۆشییە درێژخایەنكانی وەكو شەكرە، بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن، نەخۆشی دڵ.
پۆلێن:
بابهتهكان
,
زانیاری ته‌ندروستی
,
زانیاری كشتوكاڵی
,
زانیاری گشتی
,
معلومات عامة
,
میووهكان
بۆچی باڵنده‌كان له‌سه‌ر شێوه‌ی پیتی V ده‌فڕن؟
كاتێك باڵنده‌كان به ئاسماندا بۆ ماوه‌یه‌كی دورو درێژ ده‌فڕن، شێوازێك وه‌رده‌گرن كه له
پیتی V ی ئینگلیزی ده‌چێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌و شێوازه نامۆیه، به‌ڵام ئێمه پێی راهاتووین، خه‌ڵكانێكی زۆر هه‌وڵی شیكردنه‌وه‌یان داوه، شیكردنه‌وه باوه‌كه‌ش ئه‌وه بووه كه گه‌شتكردنی باڵنده‌كان به‌شێوه‌ی پۆل و له‌سه‌ر شێوازی پیتی V ده‌بێته‌هۆی كارئاسانی په‌یوه‌ندیكردن له‌نێوان باڵنده گه‌شتكردووه‌كاندا، به‌تایبه‌تی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی پۆله گه‌شتكردووه‌كه‌دا، به‌وشێوه‌یه‌ش ئه‌ندامانی تری پۆله‌كه ده‌توانن شوێن سه‌رۆكه‌كه‌یان بكه‌ون و جوڵه‌و فه‌رمانه‌كانی لێوه‌ربگرن.
پیتی V ی ئینگلیزی ده‌چێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌و شێوازه نامۆیه، به‌ڵام ئێمه پێی راهاتووین، خه‌ڵكانێكی زۆر هه‌وڵی شیكردنه‌وه‌یان داوه، شیكردنه‌وه باوه‌كه‌ش ئه‌وه بووه كه گه‌شتكردنی باڵنده‌كان به‌شێوه‌ی پۆل و له‌سه‌ر شێوازی پیتی V ده‌بێته‌هۆی كارئاسانی په‌یوه‌ندیكردن له‌نێوان باڵنده گه‌شتكردووه‌كاندا، به‌تایبه‌تی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی پۆله گه‌شتكردووه‌كه‌دا، به‌وشێوه‌یه‌ش ئه‌ندامانی تری پۆله‌كه ده‌توانن شوێن سه‌رۆكه‌كه‌یان بكه‌ون و جوڵه‌و فه‌رمانه‌كانی لێوه‌ربگرن.
پۆلێن:
بابهتهكان
,
زانیاری كشتوكاڵی
,
زانیاری گشتی
,
معلومات عامة
,
میووهكان
توێژینه‌وه : خواردنی کشمش ئه‌بێته هۆی سود گه‌یاندن به ده‌م و ددانی مرۆڤ
توێژینه‌وه‌یه‌کی نوێی پزیشکی ئه‌وه‌ی روون کرده‌وه که خواردنی کشمش ئه‌بێته هۆی سود گه‌یاندن به ده‌م و ددانی مرۆڤ و هه‌روه‌ها ده‌م دوورده‌خاته‌وه له هه‌وکردن و برینداربوون.
به‌گوته‌ی پزیشکه‌کان له زانکۆی " لینۆیس " کشمش یه‌کێکه له‌و ماده سود به‌خشانه که ئه‌بێته هۆی رێگرتن له توش بوونی ده‌م و ددان به نه‌خۆشی و هه‌روه‌ها هه‌وکردنی ده‌م ناهێلێت و رێگه‌یه‌که بۆ دوورخستنه‌وه‌ی ددانه‌کان له کلۆر بوون و هه‌وکردنی پوککه‌کان .
به‌گوته‌ی پزیشکه‌کان له زانکۆی " لینۆیس " کشمش یه‌کێکه له‌و ماده سود به‌خشانه که ئه‌بێته هۆی رێگرتن له توش بوونی ده‌م و ددان به نه‌خۆشی و هه‌روه‌ها هه‌وکردنی ده‌م ناهێلێت و رێگه‌یه‌که بۆ دوورخستنه‌وه‌ی ددانه‌کان له کلۆر بوون و هه‌وکردنی پوککه‌کان .
پۆلێن:
بابهتهكان
,
زانیاری ته‌ندروستی
,
زانیاری كشتوكاڵی
,
زانیاری گشتی
,
معلومات عامة
,
میووهكان
23/08/2013
ئه‌و زینده‌وه‌ره‌ی نامرێت چییه؟
به‌درێژایی مێژوو مرۆڤ گه‌ڕاوه به‌دوای ده‌رمانێكدا بۆئه‌وه‌ی نه‌مرێت و هه‌تاهه‌تایه بژی، مرۆڤ زۆر له مردن ده‌ترسێت و هه‌موو كاتێك لێی ڕاده‌كات و نایه‌وێت بمرێت. له‌دوای گه‌ڕانێكی زۆر به ئاژه‌ڵا و زینده‌وه‌ره‌كاندا ده‌ركه‌وت جۆره زینده‌وه‌رێكی ئاوی به‌ناوی (Turritopsis nutricula ) كه له خێزانی ماسی جێڵییه (Jellyfish ) نه‌مره و نامرێت.
ئه‌و ئاژه‌ڵه توانای گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌یه بۆ قۆناغی گه‌نجی، ده‌توانێت له‌دوای تێپه‌ڕاندنی ته‌مه‌نێكی زۆر بگه‌ڕێته‌وه بۆ قۆناغی گه‌نجی و سه‌رله‌نوێ خانه‌كانی گه‌نج بكاته‌وه و ژیان ده‌ست پێبكاته‌وه.
پۆلێن:
بابهتهكان
,
زانیاری كشتوكاڵی
,
زانیاری گشتی
,
معلومات عامة
21/08/2013
20/08/2013
ڕۆژانه خواردنه‌وه‌ى زه‌نجه‌فیل و چاى سه‌وز یارمه‌تى سووتانى چه‌ورى زیاد ده‌دات
دكتۆر ماجد النجار پسپۆرى پزیشكى گیایی ئامۆژگاری خه‌لك ده‌كات به خواردنه‌وه‌ى ئاوى زه‌نجه‌فیل و چاى سه‌وزو نه‌عناع ، چونكه به شێوه‌یه‌كى گه‌وره یارمه‌تى سووتانى چه‌ورى ده‌دات ، كه ئه‌مه‌ش زۆر كاریگه‌رتره له به‌كارهێنانى ده‌رمان و كه‌بسۆلات .
النجار ده‌لێت" بۆ به‌ده‌ستهێنانى باشترین ئه‌نجام و دووركه‌وتنه‌وه له هه‌ڵه ، ده‌بێت ئه‌و پێكهاتانه له‌گه‌ل كۆپێك ئاو تێكه‌لاو بكرێت و ئینجا بۆماوه‌ى 10 خۆله‌ك به‌جێبهێلرێت ، دواتر بخورێته‌وه كه باشترین ده‌رئه‌نجامى ده‌بێت .
هه‌روه‌ها ڕۆژانه سێ‌جار خواردنه‌وه‌ى ئه‌م پێكهاته‌یه ، ده‌كرێت به شێوه‌یه‌كى گه‌وره یارمه‌تى سووتانى چه‌ورى له‌ناو له‌شدا بدات .
پۆلێن:
بابهتهكان
,
زانیاری ته‌ندروستی
,
معلومات عامة
,
میووهكان
هه‌نار چاره‌سه‌رى 11 نه‌خۆشی ده‌كات
لێكۆلینه‌وه‌یه‌كى تازه‌ى زانستى ده‌لێت" میوه‌ى هه‌نار چاره‌سه‌رى 11 نه‌خۆشی ده‌كات و به شێوه‌یه‌كى به‌رفراوانیش پێویستى جه‌سته له سه‌رچاوه بنه‌ره‌تیه‌كانى خۆراك دابین ده‌كات .
به‌پێی لێكۆلینه‌وه‌كه ده‌نكه‌كانى هه‌نار كه ده‌كرێته گۆشراوه‌ى بلوورى و له‌گه‌ل سه‌لاته‌ى میوه به‌كارده‌هێنرێت بۆ خواردن ، یارمه‌تى له‌ناوبردنى ئه‌و به‌كتریایه ده‌دات كه مرۆڤ تووشی سكچوون ده‌كات ، وه دڵ و گه‌ده به‌هێزده‌كات و خوێنیش پاك ده‌كاته‌وه ، له‌لایه‌كى تریشه‌وه به‌ردى گۆرچیله له‌ناوده‌بات و ئازاراى جۆمگه‌كانیش كه‌م ده‌كاته‌وه .
دكتۆر سه‌عید سلێمان پسپۆر له بنكه‌ى نیشتیمانى بۆ لێكۆلینه‌وه ده‌لێت" توێكلى هه‌نار سوودى هه‌یه بۆ فڕێدانه‌ده‌ره‌وه‌ى كرمى ڕیخۆله‌ى ، ئه‌ویش به‌هۆى بوونى ماده‌ى فلۆریدات تێیدا ، هه‌روه‌ها چاره‌سه‌رى نه‌خۆشی ئاوڵه ده‌كات .
پۆلێن:
بابهتهكان
,
زانیاری ته‌ندروستی
,
زانیاری گشتی
,
معلومات عامة
,
میووهكان
لێكۆلینه‌وه‌یه‌كى پزیشكى: توێكلى برنج به‌رگرى له شێرپه‌نجه ده‌كات
نوێترین لێكۆلینه‌وه‌ى پزیشكى كه له‌سه‌ر توێكلى برنج ئه‌نجامدراوه ده‌ریخستووه ، كه توێكلى برنج كاریگه‌ریه‌كى چاڵاكى هه‌یه له پاراستنى مرۆڤ له ئه‌گه‌رى تووشبوون به شێرپه‌نجه .
لێكۆلینه‌وه پزیشكیه‌كه كه تیمێكى توێژه‌رانى هندى به‌هاوكارى له‌گه‌ل "بنكه‌ى لێكۆلینه‌وه‌ى شێرپه‌نجه‌ى سه‌ربه زانكۆى كۆلورادۆ"ى ئه‌مریكى ئه‌نجامدراوه ، ئاشكراى كردووه ، كه كاریگه‌رى توێكلى برنج له چاره‌سه‌ركردنى شێرپه‌نجه‌ى قۆلۆن زۆر خێراتربووه له‌و ولاتانه‌ى به شێوه‌یه‌كى زۆر برنج ده‌چێنن ، به‌تایبه‌ت ولاتانى باشورى ڕۆژهه‌ڵاتى ئاسیا ، ئه‌مه‌ش له‌به‌رئه‌وه‌ى كه سه‌رچاوه‌ى سه‌ره‌كى ڤیتامین "B"یه .
لێكۆلینه‌وه پزیشكیه‌كه كه تیمێكى توێژه‌رانى هندى به‌هاوكارى له‌گه‌ل "بنكه‌ى لێكۆلینه‌وه‌ى شێرپه‌نجه‌ى سه‌ربه زانكۆى كۆلورادۆ"ى ئه‌مریكى ئه‌نجامدراوه ، ئاشكراى كردووه ، كه كاریگه‌رى توێكلى برنج له چاره‌سه‌ركردنى شێرپه‌نجه‌ى قۆلۆن زۆر خێراتربووه له‌و ولاتانه‌ى به شێوه‌یه‌كى زۆر برنج ده‌چێنن ، به‌تایبه‌ت ولاتانى باشورى ڕۆژهه‌ڵاتى ئاسیا ، ئه‌مه‌ش له‌به‌رئه‌وه‌ى كه سه‌رچاوه‌ى سه‌ره‌كى ڤیتامین "B"یه .
پۆلێن:
بابهتهكان
,
زانیاری ته‌ندروستی
,
زانیاری گشتی
,
معلومات عامة
,
میووهكان
19/08/2013
سوده‌كانی سپێناغ بۆ ته‌ندروستیت
زۆرێك له ئێمه سوده‌كانی سپێناغمان له‌یاد كردوه، به‌ڵام سایتی نه‌هار گرنگترین سوده‌كانی خستۆته ڕوو:
1. سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنكی ترشه چه‌وری ئۆمیگا3 یه.
2. ده‌وڵه‌مه‌نده به ڤیتامینه‌كانی AوKوDوE، جگه له‌بونی ماده‌ی ئاسن تێیدا.
3. كۆمه‌ڵێك پێكهاته‌ی تێدایه یارمه‌تی رێكخستنی ئاستی ترشی جه‌سته‌ده‌دات، كه ده‌بێته هۆی زیادكردنی ئاستی وه‌زه‌ی له‌ش‌و دانانی ئاستێك بۆ كه‌مكردنه‌وه مه‌ترسی توشبون به‌قه‌ڵه‌وه‌ی.
4. یارمه‌تی ته‌ندروستی بینین ده‌دات، به‌هۆی بونی ماده‌ی “كارۆتین”.
5. به‌سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگی دژه‌ئۆكسید داده‌نرێت و رێگر ده‌بێت له‌لاواز بونی ئێسك‌و به‌رزبونه‌وه‌ی فشاری خوێن‌و شێرپه‌نجه، به‌تایبه‌تی شێرپه‌نجه‌ی پرۆستات.
1. سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنكی ترشه چه‌وری ئۆمیگا3 یه.
2. ده‌وڵه‌مه‌نده به ڤیتامینه‌كانی AوKوDوE، جگه له‌بونی ماده‌ی ئاسن تێیدا.
3. كۆمه‌ڵێك پێكهاته‌ی تێدایه یارمه‌تی رێكخستنی ئاستی ترشی جه‌سته‌ده‌دات، كه ده‌بێته هۆی زیادكردنی ئاستی وه‌زه‌ی له‌ش‌و دانانی ئاستێك بۆ كه‌مكردنه‌وه مه‌ترسی توشبون به‌قه‌ڵه‌وه‌ی.
4. یارمه‌تی ته‌ندروستی بینین ده‌دات، به‌هۆی بونی ماده‌ی “كارۆتین”.
5. به‌سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگی دژه‌ئۆكسید داده‌نرێت و رێگر ده‌بێت له‌لاواز بونی ئێسك‌و به‌رزبونه‌وه‌ی فشاری خوێن‌و شێرپه‌نجه، به‌تایبه‌تی شێرپه‌نجه‌ی پرۆستات.
پۆلێن:
بابهتهكان
,
زانیاری ته‌ندروستی
,
زانیاری گشتی
,
میووهكان
سێ‌و له توڕوه‌بوون ده‌تپارێزێت
له‌وه‌رزی هاویندا میوه به‌شێوه‌یه‌كی فراوان ده‌رده‌كه‌وێت كه سه‌رجه‌میان یارمه‌تی جه‌سته‌ی مرۆڤ ده‌دن له‌ڕوی ته‌ندروستیه‌وه وه‌ك پێدانی وزه‌و ڤیتامین‌و خوێی پێویست‌و و ریشاڵی خۆراكی، به‌ڵام ده‌توانین بلێین پله‌ی سێ‌و له‌سه‌ر هه‌مویانه‌وه‌یه‌و به‌گرتگترین میوه داده‌نرێت، له خاسیه‌ته‌كانیشی هۆكاری به‌هێزكردنی دڵ‌و گه‌ده، كاریگه‌ری دیاری هه‌یه له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازاری ئێسك‌و جومگه‌كان، خوێن له‌ژه‌هراوی بون پاك ده‌كاته‌وه، ماسولكه‌كانی دڵ به‌هێز ده‌كات.
پۆلێن:
بابهتهكان
,
زانیاری ته‌ندروستی
,
زانیاری كشتوكاڵی
,
زانیاری گشتی
,
معلومات عامة
,
میووهكان
17/08/2013
سووده‌كانی گوڵی نێرگز
پسپۆڕانی بواری ڕووه‌كی سروشتی، دوای ئه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ر گوڵی نێرگز ئه‌نجامداوه بۆیانده‌ركه‌وتووه، نێرگز كاریگه‌ریی له‌سه‌ر هێوركردنه‌وه‌ی مێشك هه‌یه‌و له‌ڕووی ته‌ندروستییه‌وه سوودێكی زۆر به‌ته‌ندروستی مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت.
ئه‌و پسپۆڕانه باس له‌وه‌ده‌كه‌ن، ئه‌و كه‌سانه‌ی زووزوو تووشی هه‌ڵامه‌ت ده‌بن، ده‌توانن بۆ چاره‌سه‌ركردنی كاتێكی زۆر بۆنی نێرگز بكه‌ن، ئه‌و كه‌سانه‌شی هه‌ناسه‌یان ته‌نگه، ده‌توانن 10 گرام گوڵی نێرگز له‌ئاودا بكوڵێنن‌و دواتر له‌ڕۆژێكدا سێ جار بیخۆنه‌وه.
پسپۆڕان جه‌ختیان له‌وه‌شكردووه‌ته‌وه، ئه‌و ژنانه‌ی كه منداڵ له‌سكیاندا ده‌مرێت، 10 گرام له‌سه‌لكی نێرگز له‌ئاودا بكوڵێنن چاره‌سه‌ری ئه‌و حاڵه‌ته‌یان ده‌كات‌و ئه‌و كه‌سانه‌شی ده‌یانه‌وێت مووی سه‌ریان زیاد بكات، ده‌توانن 8 گرام گوڵی نێرگز له‌ئاودا بكوڵێنن‌و له‌دوایدا چه‌ندجارێك سه‌ری پێ بشورێت، كه ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆی درێژكردنه‌وه‌و به‌هێزكردن‌و جوانكردنی مووی سه‌ریان.
ئه‌و پسپۆڕانه باس له‌وه‌ده‌كه‌ن، ئه‌و كه‌سانه‌ی زووزوو تووشی هه‌ڵامه‌ت ده‌بن، ده‌توانن بۆ چاره‌سه‌ركردنی كاتێكی زۆر بۆنی نێرگز بكه‌ن، ئه‌و كه‌سانه‌شی هه‌ناسه‌یان ته‌نگه، ده‌توانن 10 گرام گوڵی نێرگز له‌ئاودا بكوڵێنن‌و دواتر له‌ڕۆژێكدا سێ جار بیخۆنه‌وه.
پسپۆڕان جه‌ختیان له‌وه‌شكردووه‌ته‌وه، ئه‌و ژنانه‌ی كه منداڵ له‌سكیاندا ده‌مرێت، 10 گرام له‌سه‌لكی نێرگز له‌ئاودا بكوڵێنن چاره‌سه‌ری ئه‌و حاڵه‌ته‌یان ده‌كات‌و ئه‌و كه‌سانه‌شی ده‌یانه‌وێت مووی سه‌ریان زیاد بكات، ده‌توانن 8 گرام گوڵی نێرگز له‌ئاودا بكوڵێنن‌و له‌دوایدا چه‌ندجارێك سه‌ری پێ بشورێت، كه ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆی درێژكردنه‌وه‌و به‌هێزكردن‌و جوانكردنی مووی سه‌ریان.
پۆلێن:
بابهتهكان
,
زانیاری ته‌ندروستی
,
زانیاری كشتوكاڵی
,
زانیاری گشتی
,
معلومات عامة
,
میووهكان
گوێز
* گوێز پڕه له ڤیتامینه‌كانى B12 و B1 و A و C و E.
* خوێى كانزایى زۆرى تیایه وه‌ك فسفۆر و پۆتاسیۆم و مه‌نیزیۆم و پرۆتین.
* كاكڵه‌ى گوێز هه‌رچه‌نده پێكهاته‌یه‌كى چه‌وره به‌ڵام كۆلیسترۆڵى خوێن دائه‌به‌زێنێت كه ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌رى توش بوون به نه‌خۆشیه‌كانى دڵ كه‌م ئه‌كاته‌وه.
* له‌به‌رئه‌وه‌ى ڤیتامین A ى زۆرى تیایه بۆ به‌هێزكردنى تواناى بینین و پێست و قژ و نینۆك سودى زۆره.
* له‌به‌رئه‌وه‌ى ڕێژه‌یه‌كى باشى ڤیتامین B ى تیایه بۆ به‌هێزكردنى ئه‌عصاب و نه‌هێشتنى سستى و بیتاقه‌تى و زوو ماندوبوون گرنگه.
* ئاوى كوڵاوى گه‌ڵاى گوێز بۆ زۆر نه‌خۆشى به‌سوده وه‌ك شه‌كره و نه‌رمى ئێسك و ڕۆماتیسم و كه‌م خه‌وى.
* رێژه‌ى فۆسفۆرى گوێز نزیكه‌ى رێژه‌ى فۆسفۆرى هێلكه و ماسى یه.
* خواردنى گوێز ڕێگه له دروست بوونى به‌ردى گورچیله و به‌ردى زراو ئه‌گرێت.
* گیراوه‌ى شیر و هه‌نگوین و گوێز بۆ كه‌سانى لاواز و بێ هێز و وه‌رزشكاران سودى زۆره.
* تواناى جنسى به‌رز ئه‌كاته‌وه.

ده‌زانن (ئه‌ندۆمی) بۆ مه‌ترسیداره؟
له‌ناو ئه‌ندۆمیدا زه‌رفێكی بچوك هەیە له خوێ پێكدێت، پێكهاته‌كانی ئه‌ندۆمی لەپشت زه‌رفه‌كی بیخوێنه‌ره‌وه تیایدا ده‌بێنیت بێكهاته خوێیه‌كه له‌سه‌ر ی نوسراوه 621E ئه‌وه‌ش جۆرێكە له خوێ چینی .
لە راپۆرتێكی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی دا هاتووه، ئه‌م جۆره خوێیه هۆكاره بۆ تێكچونی مۆخ چونكه ئه‌م خوێیه مه‌ترسیدارترین جۆره.
ئه‌ندۆمی ده‌بێته هۆی درستبوونی گرفتی دواكه‌وتنی بیركردنه‌وه و بێهێزی هه‌روه‌ها نه‌خۆشی ده‌ماره‌كان وده‌رونییه‌كان دروستده‌كات.
هه‌روه‌ها شێرپه‌نجه‌ی مۆخ و سكچون و ئازاری ناو سك وقه‌ڵه‌وی وبەرزبونه‌وه‌ی فشاری خوێن دروستده‌كات.
لە راپۆرتێكی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی دا هاتووه، ئه‌م جۆره خوێیه هۆكاره بۆ تێكچونی مۆخ چونكه ئه‌م خوێیه مه‌ترسیدارترین جۆره.
ئه‌ندۆمی ده‌بێته هۆی درستبوونی گرفتی دواكه‌وتنی بیركردنه‌وه و بێهێزی هه‌روه‌ها نه‌خۆشی ده‌ماره‌كان وده‌رونییه‌كان دروستده‌كات.
هه‌روه‌ها شێرپه‌نجه‌ی مۆخ و سكچون و ئازاری ناو سك وقه‌ڵه‌وی وبەرزبونه‌وه‌ی فشاری خوێن دروستده‌كات.
پۆلێن:
بابهتهكان
,
زانیاری ته‌ندروستی
,
زانیاری گشتی
,
معلومات عامة
,
میووهكان
بە گەرەنتی رۆژانە گورچیلەكانت بشۆ
گورچیلەكان كارێكی ناخۆشیان هەیە، وەك فلتەر كاردەكەن بۆ خوێن و پاكیدەكەنەوە لە مادەی نەویستراو، لەو ماوەیەدا خوێ و ژەهری زیانبەخشی تێدا كۆدەبێتەوە، بۆیە پێویستی بە پاككردنەوەی بەردەوام هەیە، بەڵام ئایا ئێمە چۆن دەتوانین ئەم كارە بكەین ؟
رێگای پاككردنەوەكە زۆر ئاسانە، تەنها دەسكێك مەعدەنوس بهێنە و بەجوانی بیشۆوە، پاشان بیخە ناو مەنجەڵێكەوە و بڕێك ئاوی تێبكە و تاوەكو 10 خولەك لەسەر ئاگری دابنێ، پاشان وازی لێبێنە تاوەكو سارد دەبێتەوە، دوایی ئاوەكەی بخەرە ناو بوتڵێكەوە و سەرەكەی دابخە و بیخە ناو سەلاجە و بەیانیان بەر نان خواردن كوپێكی لێ بخۆوە.
بەمەش زۆربەی ماددە ژەهریەكان بەڕێژەیەكی زۆر لە جەستەت دەچنەدەرەوە و رۆژانە هەست بە ئیسراحەتی زیاتر دەكەیت، لەبەر ئەوەی مەعدەنوس بە باشترین بەرهەمی سروشتی دادەنرێ بۆ پاككردنەوەی گورچیلە.
رێگای پاككردنەوەكە زۆر ئاسانە، تەنها دەسكێك مەعدەنوس بهێنە و بەجوانی بیشۆوە، پاشان بیخە ناو مەنجەڵێكەوە و بڕێك ئاوی تێبكە و تاوەكو 10 خولەك لەسەر ئاگری دابنێ، پاشان وازی لێبێنە تاوەكو سارد دەبێتەوە، دوایی ئاوەكەی بخەرە ناو بوتڵێكەوە و سەرەكەی دابخە و بیخە ناو سەلاجە و بەیانیان بەر نان خواردن كوپێكی لێ بخۆوە.
بەمەش زۆربەی ماددە ژەهریەكان بەڕێژەیەكی زۆر لە جەستەت دەچنەدەرەوە و رۆژانە هەست بە ئیسراحەتی زیاتر دەكەیت، لەبەر ئەوەی مەعدەنوس بە باشترین بەرهەمی سروشتی دادەنرێ بۆ پاككردنەوەی گورچیلە.
پۆلێن:
بابهتهكان
,
زانیاری ته‌ندروستی
,
زانیاری گشتی
,
معلومات عامة
,
میووهكان
خـــۆخ دژی گــــەرمــــا
خۆخPrunes بە رێژەی 80.60% ی ئاوی تێدایە، شەكر بە رێژەی17.60%، هەروەها نیشاستەی تێدایە .
خۆخ كانزای گرنگی تێدایە بە رێژەی جیاواز، بۆ نموونە: فۆسفور18%، پۆتاسیۆم 25%، كالسیۆم 14%، ئاسن 0.4%، جگە لە ریشاڵ و ڤیتامین A و C و مادەی پێكتین كە سوودی زۆری هەیە بۆ كۆئەندامی هەرس. خۆخ میوەكی زۆر باشە بۆ كۆنترۆڵكردنی جوولەی ریخۆڵە و چارەسەركردنی قەبزی.
خواردنی خۆخ لە وەرزی هاویندا، پلەی گەرمی لەش دادەبەزێنێت بەتایبەتی لەو كەسانەی كە لە شوێنی گەرمدا كاردەكەن یان رێژەیەكی زۆری تیشكی خۆریان بەردەكەوێت، هەروەها هەستی تێنوویەتی دەشكێنێت.
خۆخ كانزای گرنگی تێدایە بە رێژەی جیاواز، بۆ نموونە: فۆسفور18%، پۆتاسیۆم 25%، كالسیۆم 14%، ئاسن 0.4%، جگە لە ریشاڵ و ڤیتامین A و C و مادەی پێكتین كە سوودی زۆری هەیە بۆ كۆئەندامی هەرس. خۆخ میوەكی زۆر باشە بۆ كۆنترۆڵكردنی جوولەی ریخۆڵە و چارەسەركردنی قەبزی.
خواردنی خۆخ لە وەرزی هاویندا، پلەی گەرمی لەش دادەبەزێنێت بەتایبەتی لەو كەسانەی كە لە شوێنی گەرمدا كاردەكەن یان رێژەیەكی زۆری تیشكی خۆریان بەردەكەوێت، هەروەها هەستی تێنوویەتی دەشكێنێت.
پۆلێن:
بابهتهكان
,
زانیاری ته‌ندروستی
,
زانیاری گشتی
,
معلومات عامة
,
میووهكان
پاش كوڵاندنی هێلكە ئاوەكەی فڕێ مەدە!
ئەو ئاوەی كە هێلكەی تێدا دەكوڵێنیت، زۆر سوود بەخشە و دەوڵەمەندە بە ماددە كانزاییەكان و كالیسیۆم، هەر بۆیە سادەترین سوودی ئەم ئاوە دەتوانرێت بۆ ناو ئینجانەی گوڵەكان بەكاربهێنرێت.
گەر پاش كوڵاندنی هێلكە، ئاوەكەی بۆ ئاودانی ئینجانەی ماڵەكان بەكار بهێنیت، جارێكی دی ژیان بە گوڵەكان دەبەخشێتەوە. سوودێكی دیكەی ئەم ئاوە، دەتوانرێت بۆ زیندووكردنەوەی تاڵەكانی قژ بەكاربهێنرێت.
پاش كوڵاندی هێلكە، پڕۆتینەكانی نێو هێلكەكە بەشێوەی پڕۆتینی تواوە لەناو ئاوەكەدا دەمێننەوە، بۆیە دەتوانرێ ئەم ئاوە بە گەرمییەكی گونجاو (قژ نەسووتێنێ)، بە قژدا بكرێت و سوودێكی زۆری بۆ بەهێزكردن و زیندووكردنەوەی قژ هەیە.
گەر پاش كوڵاندنی هێلكە، ئاوەكەی بۆ ئاودانی ئینجانەی ماڵەكان بەكار بهێنیت، جارێكی دی ژیان بە گوڵەكان دەبەخشێتەوە. سوودێكی دیكەی ئەم ئاوە، دەتوانرێت بۆ زیندووكردنەوەی تاڵەكانی قژ بەكاربهێنرێت.
پاش كوڵاندی هێلكە، پڕۆتینەكانی نێو هێلكەكە بەشێوەی پڕۆتینی تواوە لەناو ئاوەكەدا دەمێننەوە، بۆیە دەتوانرێ ئەم ئاوە بە گەرمییەكی گونجاو (قژ نەسووتێنێ)، بە قژدا بكرێت و سوودێكی زۆری بۆ بەهێزكردن و زیندووكردنەوەی قژ هەیە.
پۆلێن:
بابهتهكان
,
زانیاری ته‌ندروستی
,
زانیاری گشتی
,
معلومات عامة
,
میووهكان
لیمۆ بخۆ، پێویستیت به‌ده‌رمان نابێت
دوای ٢٠ تاقیکردنەوەی زانستی لە تاقیگەی دەرمان، کە لەساڵی ١٩٧٠ ەوە تا ئێستا بەردەوامە، دەرکەوتەوە کە لیمۆ زیاتر لە ١٢ جۆر خانەی شێرپەنجە دەکوژێت و بڵاو بوونەوەیان ھێواش دەکاتەوە، لەمانەش شێرپەنجەی قۆڵۆن، مەمک، پرۆستات، پانکریاس و سییەکان.
لەو لیکۆڵینەوانەدا دەریشکەوتووە کە لیمۆ دە ھەزار جار لە چارەسەری کیمیاوی (ئادریمیسین) باشترە.ھۆکاری شاردنەوەی ئەو زانیاریانەو بەنھێنی ھێشتنەوەیان بۆ ماوەی چەندین ساڵ تا ئێستا، بەپێی لێدوانی سەرچاوەکانی گەورەترین کارگەی دروست کردنی دەرمان لە جیھاندا بۆ ئەوە بووە تا بازاری کارگەی دەرمانەکان تووشی شکست نەبن.دەتوانرێت بە ھەموو جۆرێک رۆژانە بە خواردنەوەی وەک میوە یان وەک شەربەت سوود لە لیمۆ وەربگیرێت، چونکە لیمۆ جۆری زۆرەو شیرین و ترشیشی ھەیە
لەو لیکۆڵینەوانەدا دەریشکەوتووە کە لیمۆ دە ھەزار جار لە چارەسەری کیمیاوی (ئادریمیسین) باشترە.ھۆکاری شاردنەوەی ئەو زانیاریانەو بەنھێنی ھێشتنەوەیان بۆ ماوەی چەندین ساڵ تا ئێستا، بەپێی لێدوانی سەرچاوەکانی گەورەترین کارگەی دروست کردنی دەرمان لە جیھاندا بۆ ئەوە بووە تا بازاری کارگەی دەرمانەکان تووشی شکست نەبن.دەتوانرێت بە ھەموو جۆرێک رۆژانە بە خواردنەوەی وەک میوە یان وەک شەربەت سوود لە لیمۆ وەربگیرێت، چونکە لیمۆ جۆری زۆرەو شیرین و ترشیشی ھەیە
پۆلێن:
بابهتهكان
,
زانیاری ته‌ندروستی
,
زانیاری گشتی
,
معلومات عامة
,
میووهكان
,
هل تعلم؟
ئه‌و پیاوه‌ی كه به ته‌نها شۆڕشێكی كشتوكاڵی له كوردستاندا به‌رپاكردووه !!! كێیه؟
زۆرن ئه‌و كه‌سانه‌ی كه خۆنه‌ویستانه له بواره جیاوازه‌كانی ژیاندا خزمه‌ت به بوارێكی تایبه‌تی یان بوارێكی گشتی ده‌كه‌ن ، سه‌رئه‌نجام سود و قازانجێكی گه‌وره به‌و بواره ده‌گه‌یه‌نێت و به‌رهه‌مه‌كانی به ده‌وروبه‌ر ده‌به‌خشێت ..لێره‌دا ده‌مه‌وێت مشتێك له خه‌رواری خزمه‌ت و داهێنان و ماندویه‌تی جوتیارێكی كوردی دانیشتوی باشوری كوردستان بخه‌مه ڕوو كه بریتیه له به‌رهه‌م و توێژیینه‌وه و كورته‌یه‌ك له ژیانی ئه‌و جوتیاره كورده:
ناوی تەواوی جەمال جەلال حسێن.ناسراو بەشێخ جەمالی کڕبچنە لەدایک بوی
سالێ١٩٥٢لەگوندی کڕبچنەی سەربەناحیەی سەناگاو قەزای چەمچەماڵ پارێزگای سلێمانی هەر لە مندالیەوە لە کۆتایی شەستەکان لەگەڵخێزانەکەی ئاشنابووە بەکاروباری کشتوکاڵ.كشتوکاڵ وەک خوڵیایەک(هیوایەت)لە مێشکیدا جێگیر دەبێت و لەوە بەدواوە ژیانی خۆی تەرخان کردووە بۆ کاری کشتوکاڵی و تاوەکو ئێستایش هەربەردەوامە
16/08/2013
ئه‌م خواردنه‌وه‌یه خه‌وی ناخۆشی شه‌وانه‌ت ناهێلێت
ژنان 80% له پیاوان كابوس ده‌بینن
توێژینه‌وه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی ژاپۆن ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن كه خواردنه‌وه‌ی رۆژانه‌ی چا رێگه له بینینی كابوسی شه‌وانه ده‌گرێت.
ئه‌م توێژینه‌وانه ئه‌وه نیشان ده‌ده‌ن كه ئه‌گه‌ری بینینی كابوس و خه‌ونی ناخۆش له‌و كه‌سانه‌ی كه رۆژانه زیاتر له كوپێك چا ده‌خۆنه‌وه به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی كه چ ناخۆنه‌وه، 50% كه‌متره.
میكانیزمی ئه‌م كاریگه‌ریه هێشتا روون نه‌بۆته‌وه، به‌ڵام به بڕوای توێژه‌ران، پێكهاته‌ی چالاكی ناو چا به تایبه‌تی تانن، ده‌بێته هۆی دابه‌زینی دڵه‌ڕاوكێ و هێور بوونه‌وه‌ی چالاكیه زیانبه‌خشه‌كانی مێشك.
ئه‌م توێژینه‌وانه ئه‌وه‌ش ده‌رده‌خه‌ن كه ژنان 80% له پیاوان كابوس ده‌بینن و هۆكاره‌كه‌شی په‌یوه‌ندی به پێكهاته‌ی ده‌روونی ژنانه‌وه هه‌یه.

فستەق پارێزگاری لە دڵ دەكات
توێژینەوەیەكی نوێی پزیشكی ئەمریكی لە زانكۆی (بنسلفانیا)، جەخت لەوە دەكاتەوە كە خواردنی فستەق سوودێكی زۆری بۆ تەندروستی مرۆڤ هەیە.
پزیشكەكان ئەوەیان روون كردەوە كە خواردنی فستەق دەبێتە هۆی پاراستنی دڵ لە نەخۆشی و هەروەها بەهێزكردنی دەمارەكانی خوێن و كێشی لەشی مرۆڤیش كەم دەكاتەوە هەروەها كۆلسترۆڵ لە خوێن كۆنتڕۆڵ دەكات.لەلایەكی دیكەوە پزیشكەكان ئاماژەیان بەوەداوە كە فستەق دەوڵەمەندە بە چەند ماددەیەكی وەك (فیتوستیرول) و ڤیتامینی جۆری (ب1 و ب 6) و پۆتاسیۆم و فسفۆر. بە گوتەی پزیشكەكان ئەم جۆرەە ماددانە رێگری دەكەن لە تووشبوونی دڵ بە نەخۆشی و هەروەها دیوارەكانی دەمارەكانی خوێن بەهێزتر دەكەن.
پۆلێن:
بابهتهكان
,
زانیاری ته‌ندروستی
,
زانیاری گشتی
,
میووهكان
,
هل تعلم؟
خواردنه‌وه‌كان كاریگه‌ریان له‌سه‌ر ده‌روونی مرۆڤ هه‌یه!
ئایا ده‌زانی له جیاتی حه‌بی هێمن كه‌ره‌وه ده‌توانی به ئاوی میوه و سه‌وزه‌كان، دڵه‌راوكێت كه‌م كه‌یته‌وه؟
خواردنه‌وه‌كان وزه له‌ش ده‌به‌خشن و به راده‌یه‌كی زۆریش كاریگه‌ریان له كه‌مكردنه‌وه‌ی دڵه‌ڕاوكێ و سترێسی ده‌روونی هه‌یه.
له هه‌ڵبژاردنی خواردنه‌وه‌كاندا وردبین بن. خواردنه‌وه‌كان ده‌بێت به پێی وه‌رزه‌كان بێت، چونكه كاریگه‌ریان به خێرایی له‌سه‌ر گۆڕانكاری پله‌ی گه‌رمی پێست ده‌بێت. بۆ نمونه له وه‌رزی هاویندا ده‌بێت ئه‌و خواردنه‌وانه بخۆنه‌وه كه فێنك كه‌ره‌وه‌ن، چونكه خواردنه‌وه گه‌رمه‌كان ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه سوڕی خوێن له ژێر پێستدا خێراییه‌كه‌ی زۆرتر بێت و واده‌كات مرۆڤ هه‌ست به گه‌رمای زیاتر بكات.
خواردنه‌وه‌كان وزه له‌ش ده‌به‌خشن و به راده‌یه‌كی زۆریش كاریگه‌ریان له كه‌مكردنه‌وه‌ی دڵه‌ڕاوكێ و سترێسی ده‌روونی هه‌یه.
له هه‌ڵبژاردنی خواردنه‌وه‌كاندا وردبین بن. خواردنه‌وه‌كان ده‌بێت به پێی وه‌رزه‌كان بێت، چونكه كاریگه‌ریان به خێرایی له‌سه‌ر گۆڕانكاری پله‌ی گه‌رمی پێست ده‌بێت. بۆ نمونه له وه‌رزی هاویندا ده‌بێت ئه‌و خواردنه‌وانه بخۆنه‌وه كه فێنك كه‌ره‌وه‌ن، چونكه خواردنه‌وه گه‌رمه‌كان ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه سوڕی خوێن له ژێر پێستدا خێراییه‌كه‌ی زۆرتر بێت و واده‌كات مرۆڤ هه‌ست به گه‌رمای زیاتر بكات.
پۆلێن:
بابهتهكان
,
زانیاری گشتی
,
معلومات عامة
,
میووهكان
,
هل تعلم؟
پیاز ئێسقانەكان لە پوكانەوە دەپارێز
خواردنی پیاز رێگە لە تووشبوون بە نەخۆشی پوكانەوەی ئێسقانەكان دەگرێت بە تایبەتی لە ناو ژناندا. پسپۆڕان بۆیان دەركەوتووە كە پێكهاتەی سروشتی پیاز دەورێكی كاریگەر لە بەهێز كردنی ئێسقانەكان و كەمبوونەوەی مەترسی پوكانەوەی ئێسقانەكان دەبینێت. پیاز دەوڵەمەندە بە ڤیتامین C، كەلسیۆم و مەنگسیۆم و فسفۆڕ و پۆتاسیۆم و سودیۆم و گۆگرد و ئەسید فولیك و ئاسن و جۆرەكانی ڤینامین B.خواردنی پیازێك رۆژانە ئاستی كۆڵسترۆڵی خوێن بە رێژەی 30% دادەبەزێنێت. هەروەها پەستانی خوێن و شەكر رێك دەخات و وەكو سیر ئەنتی بیوتیكێكی سروشتی و بەهێزە بۆ چارەسەر كردنی هەو كردن و هەروەها ئەو باكتریایانە كە دەبنە هۆی نەخۆشی ئیسهال و سیل. پیاز بەكوڵاوی بۆ چارەسەر كردنی هەڵامەت و كۆكە و كۆ ئەندامی هەناسەدان بە سودە. هەروەها گۆگردی ناو پیاز لەش بەهێز دەكات و توانای راگرتنی ئەو خانانەی هەیە كە دەبنە هۆی شێرپەنجە. پیاز بەكار دێت بۆ چارەسەر كردنی پێست، بێ خەوی، قەڵەوی، هەڵاوسانی قورگ، پروتستات، مایەسیری،زەردویی و زۆربەی نەخۆشیەكان سودمەندە و بە پێی دوایین توێژینەوەكان پیاز دەبێتە هۆی چێژ و خۆشی بۆ مرۆڤ.
پۆلێن:
بابهتهكان
,
زانیاری ته‌ندروستی
,
زانیاری گشتی
,
معلومات عامة
,
میووهكان
ئاوی پرتەقاڵ مەترسی بەردی گورچیلە كەم دەكاتەوە
رۆژانە خواردنەوەی پەرداخێك ئاوی پەرتەقاڵ كاریگەری زۆرە لە سەرجەم پێكهاتەكانی تر بۆ رێگە گرتن لە دروست بوونەوەی بەردی گورچیلە. بە بڕوای توێژەرانی ناوەندی پزیشكی زانكۆی تەكساس زۆربەی خەڵك پێیان وایە كە ئاوی گشت پێكهاتەكان رێگە لە دروست بوونەوەی بەردی گۆرچیلە دەگرێت لە كاتێكدا هەموویان بەمجۆرە نین.ئاوی پرتەقاڵ سودمەندە بۆ ئەو نەخۆشانەی كە لەشیان بەرگەی سیتراتی
پوتاسیۆم ناگرێت.زۆربەی پێكهاتەكان بەهۆی تامی ترشیان مەترسی دروست
پوتاسیۆم ناگرێت.زۆربەی پێكهاتەكان بەهۆی تامی ترشیان مەترسی دروست
پۆلێن:
بابهتهكان
,
زانیاری ته‌ندروستی
,
زانیاری كشتوكاڵی
,
زانیاری گشتی
,
میووهكان
15/08/2013
10/08/2013
پەتاتەی كوڵاو بۆ دابەزاندنی كێش!!!!
پەتاتە چەوری لەخۆناگرێت و سەرچاوەیەكی زۆر باشە بۆ نیشاستە و ریشاڵ، هەروەها ڤیتامین C، B1، B6 لەگەڵ رێژەیەكی باشی پۆتاسیۆم. سوودە سەرەكییەكەی پەتاتەی كوڵاوی سارد بۆ نیشاستەی خۆڕاگر Resistant starch دەگەڕێتەوە كە بریتییە لە جۆرێك ریشاڵی بێ چێژ. نیشاستەی خۆڕاگر یارمەتی دابەزاندنی كێش دەدات بەوەی كە تێكڕای هەڵمژینی خۆراك لە ریخۆڵەدا كەم دەكاتەوە، ئەمەش قەبارەیەكی خۆراكی لەناو ریخۆڵەدا پەیدا دەكات و هەستی تێربوون درێژدەكاتەوە. پاش كوڵاندنی پەتاتە و ساردكردنەوەی، ریشاڵی خۆڕاگر كریستاڵی چیڕ دروست دەكات، بەڵام لەگەڵ دووبارە گەرمكردنەوەی پەتاتەدا ئەم كریستاڵانە تێكدەشكێن. لە لایەكی دیكەوە، نیشاستەی
پۆلێن:
بابهتهكان
,
زانیاری ته‌ندروستی
,
زانیاری گشتی
,
معلومات عامة
,
میووهكان
,
هل تعلم؟
09/08/2013
چه‌ند زانیارییه‌ك له‌سه‌ر نه‌عامه
1.گه‌وره‌ترین بالنده‌ی جیهانه‌كه بارستایی له‌نێوان 63،5 بۆ 131.5 كیرۆگرامه وه درێژی 1.8 بۆ 2.7 مه‌تره
2.ده‌توانێ به‌خێرایی 97.5 كلم له‌سه‌عاتێكدا ببڕێت بۆیه به‌خێراترن زینده‌وه‌ری دوو قاچ داده‌نرێت له‌جیهان
3.یارستایی هێلكه‌كه‌ی نزیكه‌ی 1.5 كیلۆگرامه و درێژی 15 سم
4. یه‌ك هێلكه‌ی نه‌عامه به‌رامبه‌ر 25 هێلكه‌ی مریشكه
5. هه‌موو باڵنده‌كان 4 په‌نجه‌ی قاچیان هه‌یه به‌ڵام نه‌عامه 2 په‌نجه‌ی هه‌یه ئه‌مه‌ش یارمه‌تی بازدانی باشی ده‌دات
6. له‌زۆربه‌ی بالنده فڕوه‌كان ده‌ترسێت
2.ده‌توانێ به‌خێرایی 97.5 كلم له‌سه‌عاتێكدا ببڕێت بۆیه به‌خێراترن زینده‌وه‌ری دوو قاچ داده‌نرێت له‌جیهان
3.یارستایی هێلكه‌كه‌ی نزیكه‌ی 1.5 كیلۆگرامه و درێژی 15 سم
4. یه‌ك هێلكه‌ی نه‌عامه به‌رامبه‌ر 25 هێلكه‌ی مریشكه
5. هه‌موو باڵنده‌كان 4 په‌نجه‌ی قاچیان هه‌یه به‌ڵام نه‌عامه 2 په‌نجه‌ی هه‌یه ئه‌مه‌ش یارمه‌تی بازدانی باشی ده‌دات
6. له‌زۆربه‌ی بالنده فڕوه‌كان ده‌ترسێت
پۆلێن:
بابهتهكان
,
زانیاری گشتی
,
معلومات عامة
,
میووهكان
08/08/2013
سووده گرنگه‌كانى خواردنى كه‌ره‌وز !!
كه‌ره‌ز سه‌وزه‌یه‌كى خۆراكى گرنگ و به‌سووده ، كه له سه‌رچاوه‌ى به‌سوود پێكهاتووه ، له‌وانه‌ش كالسیۆم و سۆدیۆم و پۆتاسیۆم و مه‌گنسیۆم و مس و ئاسن و مه‌نگه‌نیزو یۆد و ماده‌ى كاربۆهیدرات پێكهاتووه .
به‌پێى وته‌ى توێژه‌ران كه‌ره‌و یارمه‌تى هه‌رس و حاله‌تى خه‌وزڕاندن و نه‌خۆشیه‌كانى سینگ ده‌دات ، وه خواردنه‌وى شه‌ربه‌تى كه‌ره‌وز ده‌كرێت چاره‌سه‌رى هه‌ڵامه‌ت و سكچوون و هه‌وكردنى جۆمگه‌كان و ته‌نگه نه‌فه‌سی بكات .
به‌پێى وته‌ى توێژه‌ران كه‌ره‌و یارمه‌تى هه‌رس و حاله‌تى خه‌وزڕاندن و نه‌خۆشیه‌كانى سینگ ده‌دات ، وه خواردنه‌وى شه‌ربه‌تى كه‌ره‌وز ده‌كرێت چاره‌سه‌رى هه‌ڵامه‌ت و سكچوون و هه‌وكردنى جۆمگه‌كان و ته‌نگه نه‌فه‌سی بكات .
پۆلێن:
بابهتهكان
,
زانیاری ته‌ندروستی
,
زانیاری گشتی
,
معلومات عامة
,
میووهكان
07/08/2013
جـەژنـتـان پـيـرۆز بـێـت
پۆلێن:
أمراض النبات
,
بابهتهكان
,
زانیاری گشتی
,
معلومات عامة
,
میووهكان
,
هل تعلم؟
06/08/2013
سووده‌كانی قه‌رنابیت
بەهای خۆراكی قەرنابیت Cauliflowerلەوەدایە كە پێكهاتووەكانی رێگە لەو ئەنزیمانە دەگرن كە هۆكارە شێرپەنجەییەكان ئاكتیڤ دەكەن و دەرەنجام شێرپەنجە پەیدا دەكەن. قەرنابیت وەكو میوە مزرەكان رێژەیەكی زۆر باشی ڤیتامین C لەخۆدەگرێت كە دژەئۆكسانێكی زۆر بەهێزە و دژی هەوكردنەكان زۆر چالاكە بەتایبەتی بۆ هەوكردنی رۆماتیزمی جومگەكان. ئەو ماددە گرنگانەی كە كانزای سۆلفەریان تێدایە لەناو قەرنابیتدا توانای جگەر زیاد دەكەن بۆ هاوسەنگكردنەوەی ماددە زیانبەخشەكان لە لەشدا. ئەگەر ئەم ماددە زیانبەخشانە لە لەشدا هاوسەنگ نەكرێنەوە، كاریگەری دەكەنە سەر پەردەی خانە و مۆلیكیولی DNA، ئەم كاریگەرییە، دەبێتە هۆی گەشەكردن و دابەشبوونێكی كۆنترۆلنەكراو، كە لە كۆتاییدا دەبێتە ئەگەری شێرپەنجە. قەرنابیت ریشاڵ و چەندین ئەنزیم لەخۆدەگرێت كە رێگە لەم كردارە دەگرن و لەش لە شێرپەنجە دەپارێزن بەتایبەتی لە شێرپەنجەی سییەكان و مەمك و هێلكەدان و قۆڵۆن و شێرپەنجەی
پۆلێن:
بابهتهكان
,
زانیاری ته‌ندروستی
,
زانیاری گشتی
,
معلومات عامة
,
میووهكان
سوده‌کانی هه‌رمێ
شوێن و مێژووه‌که‌ى: شوێنى ره‌سه‌نى هه‌رمێ ئاسیایه به تایبه‌تیش چین، پێشینه‌کانى گریک و رۆمان ناسیویانه، و زیاتر له په‌نجا جۆرى هه‌یه. پێکهاته‌که‌ى: (73%) له ئاو پێکدێت، پڕۆتین (5%) چه‌ورى (4%) شه‌کره (15%)، ریشاڵ
(1
5%) و ماده کیمیاییه‌کانى وه‌ک مه‌نگه‌نیز و پۆتاسێۆمى تێدایه.
سوده پزیشکیه‌کانى:
1. به‌کار ده‌هێنرێت بۆ چاره‌سه‌رکردنى تایبه‌ت به نه‌خۆشیه ده‌روونیه‌کان و هێمن کردنه‌وه‌یان.
2. چاره‌سه‌رى نه‌خۆشیه‌کانى ریخۆڵه ئه‌ستوره (قۆلۆن) ده‌کات، گه‌ده چالاک ده‌کات.
3. پله‌ى گه‌رمى داده‌به‌زێنێت.
پۆلێن:
أمراض النبات
,
بابهتهكان
,
زانیاری ته‌ندروستی
,
زانیاری گشتی
,
معلومات عامة
,
میووهكان
سوده‌كانی لاله‌نگی بۆ مرۆڤ
لاله‌نگی میوه‌یه‌كی زستانه‌یه‌و تامی شیرینی و ترشی پێكه‌وه‌ده‌دات، چه‌ندین سودیشی هه‌یه و له‌ئێستادا شاره‌زایان به‌میوه‌یه‌كی گرنگ و به‌سودی ده‌زانن بۆ مرۆڤ. به‌جۆرێك به‌خواردنی لاله‌نگی بۆ دابه‌زاندنی كێش به‌سوده، به‌جۆرێك هه‌موو سه‌د گرام له‌لاله‌نگی (53)كیلۆ كالۆری تێدایه له‌گه‌ڵ ڤیتامینه‌كانی (C,A ) كالیسیۆم و پۆتاسیۆم. لاله‌نگی رێژه‌ی (80%)ی پێویستی له‌شی له‌ڤیتامین سی تێدایه، بۆیه به‌رده‌وام خواردنی لاله‌نگی خۆت و خێزانه‌كه‌ت ده‌پارێزێت و به‌رگری له‌شیان زیاد ده‌كات له‌دژی سه‌رما.
پۆلێن:
بابهتهكان
,
زانیاری ته‌ندروستی
,
زانیاری گشتی
,
معلومات عامة
,
میووهكان
,
هل تعلم؟
05/08/2013
عێراق (400) هه‌زار ته‌ن خورما به‌رهه‌مده‌هێنێت
وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عێراق رایگه‌یاند: به‌رهه‌می خورمای عێراق به‌زبونه‌وه‌ی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه بینیوه و كۆی به‌رهه‌می ساڵی رابردوش گه‌یشتوه‌ته (400) هه‌زار ته‌ن ئه‌وه‌ش زۆرترین رێژه‌یه له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردودا به‌رهه‌می هێنابێت.
به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عێراق؛ سه‌ره‌ڕای وشكبونه‌وه‌ی رێژه‌یه‌كی زۆری كێڵگه‌كانی دار خورما، به‌ڵام به‌رهه‌می ساڵی رابردوی خورما به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو زیادیكردوه و نرخی یه‌ك ته‌ن خورمای زوهدیش كه عێراق پێی به‌ناوبانگه له بۆرسه‌ی جیهانیدا نرخه‌كه‌ی زیادیكردوه و هه‌رته‌مێك (100) دۆلاری ئه‌مه‌ریكی چۆته
به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عێراق؛ سه‌ره‌ڕای وشكبونه‌وه‌ی رێژه‌یه‌كی زۆری كێڵگه‌كانی دار خورما، به‌ڵام به‌رهه‌می ساڵی رابردوی خورما به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو زیادیكردوه و نرخی یه‌ك ته‌ن خورمای زوهدیش كه عێراق پێی به‌ناوبانگه له بۆرسه‌ی جیهانیدا نرخه‌كه‌ی زیادیكردوه و هه‌رته‌مێك (100) دۆلاری ئه‌مه‌ریكی چۆته
پۆلێن:
بابهتهكان
,
زانیاری گشتی
,
معلومات عامة
,
میووهكان
04/08/2013
شه‌ربه‌تی پرته‌قال چاره‌سه‌ری 15 نه‌خۆشی ده‌کات
1. پرته‌قاڵ به‌سوده بۆ مێشک و کۆئه‌ندامى ده‌مار. هه‌روه‌ها گه‌شه‌ى له‌ش زیاد ده‌کات و سوڕى خوێن چالاک ده‌کات.
2. به‌سوده بۆ سنگ و چاره‌سه‌رى کۆکه‌یه و جگه‌ر به‌هێز ده‌کات.
3. پاشه‌ڕۆک
انى ریخۆڵه ڕاده‌ماڵێت.
4. چالاککه‌ر‌و بوژێنه‌ره‌وه‌ى فه‌رمانه‌کانى گورچیله‌یه.
5. سودى هه‌یه بۆ دابه‌زاندنى په‌ستانى خوێن.
6. کاریگه‌رى زۆرى له پاراستنى له‌ش له نه‌خۆشى ئه‌سکه‌رپووت و داخورانى ددان هه‌یه.
2. به‌سوده بۆ سنگ و چاره‌سه‌رى کۆکه‌یه و جگه‌ر به‌هێز ده‌کات.
3. پاشه‌ڕۆک
انى ریخۆڵه ڕاده‌ماڵێت.
4. چالاککه‌ر‌و بوژێنه‌ره‌وه‌ى فه‌رمانه‌کانى گورچیله‌یه.
5. سودى هه‌یه بۆ دابه‌زاندنى په‌ستانى خوێن.
6. کاریگه‌رى زۆرى له پاراستنى له‌ش له نه‌خۆشى ئه‌سکه‌رپووت و داخورانى ددان هه‌یه.
پۆلێن:
بابهتهكان
,
زانیاری ته‌ندروستی
,
زانیاری گشتی
,
معلومات عامة
,
میووهكان
,
هل تعلم؟
ئه‌گه‌ر قـــەڵه‌وی بیبەر بخۆ!!
پسپۆڕانی كه‌م كردنه‌وه‌ی كێش له‌زانكۆی ئه‌مركی ئه‌وه‌یان ئاشكراكرد، بۆ ئه‌وه‌ی ببیته خاوه‌نی كێشێكی نمونه‌یی و ڕزگار بوونت له چه‌وری زیاده پێویسته بیبه‌ری تون بخۆیت:
ڕێكخسننی ئاره‌زووی خواردن:
لێكۆڵه‌ره‌وه ئه‌مریكییه‌كان ڕایانگه‌یاند بیبه‌ری تون ده‌بێته‌هۆی كردنه‌وه‌ی گه‌ده‌و ئاره‌زووكردنی ئیشتهای خواردن
ڕێكخستنی ئه‌نسۆلین :
بیبه‌ری تون ده‌بێته‌هۆی ڕێگرتن له‌و هۆڕمۆنه‌ی كه ده‌بێته هۆی به‌رزكردنه‌وه‌ی شه‌كر له خوێنداو پاراستنی چه‌وری كه ده‌بێته كێشه‌ی زیادبوونی كێش .
ڕێكخسننی ئاره‌زووی خواردن:
لێكۆڵه‌ره‌وه ئه‌مریكییه‌كان ڕایانگه‌یاند بیبه‌ری تون ده‌بێته‌هۆی كردنه‌وه‌ی گه‌ده‌و ئاره‌زووكردنی ئیشتهای خواردن
ڕێكخستنی ئه‌نسۆلین :
بیبه‌ری تون ده‌بێته‌هۆی ڕێگرتن له‌و هۆڕمۆنه‌ی كه ده‌بێته هۆی به‌رزكردنه‌وه‌ی شه‌كر له خوێنداو پاراستنی چه‌وری كه ده‌بێته كێشه‌ی زیادبوونی كێش .
پۆلێن:
بابهتهكان
,
زانیاری ته‌ندروستی
,
زانیاری گشتی
,
معلومات عامة
,
میووهكان
,
هل تعلم؟
بزانه خواردنی قاچی مریشك به‌سووده یان زیان به‌خشه
لێره‌دا بزانه خواردنی قاچی مریشك به‌سووده یان زیان به‌خشه
سایتی ئه‌لعه‌ره‌بیه نێت بڵاویكرده‌وه، كه توێژه‌ره‌وان چوار جۆر ماده‌ی پرۆتینیان له‌قاچی مریشكدا دۆزیوه‌ته‌وه، كه به‌سوودن بۆ چاره‌سه‌ری به‌رزبونه‌وه‌ی فشاری خوێن، یه‌كێك له‌و مادانه بریتیه له (كۆلاجین).
توێژه‌رن له‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌دا ماده‌ی (كۆلاجین) یان له‌قاچی مریشك ده‌ركرد‌و وه‌ك خۆراك دایان به‌و مشكانه‌ی كه فشاری خوێنیان هه‌بوو، ده‌ركه‌وت ئه‌و مشكانه‌ی ماده‌ی (كۆلاجین)ه كه‌یان خواردووه، دوای هه‌شت كاتژمێر فشاری خوێنیان به‌ڕێژه‌یه‌كی باش دابه‌زیوه، به‌به‌راود به‌و مشكانه‌ی كه ئه‌و ماده‌یه‌یان پێ نه‌دراوه. ......
پۆلێن:
بابهتهكان
,
زانیاری گشتی
,
معلومات عامة
,
میووهكان
,
هل تعلم؟
میوه‌ى كێوى له مانگى ڕه‌مه‌زاندا ئاستى شه‌كره له‌ناو خوێندا رێك ده‌خات
توێژه‌ران ده‌لێن" میوه‌ى كێوى به‌هۆى ده‌وله‌مه‌ندى به ماده‌ى ئه‌نتى ئۆكسیدى و پۆتاسیۆم و فركتوز ، یارمه‌تى كه‌سانى ڕووژووگر كه تووشی نه‌خۆشی شه‌كره هاتوون ، به‌وه‌ى كه ئاستى شه‌كر له‌ناو خوێندا رێكده‌خات ، كه به‌شێوه‌یه‌كى ئاشكرا له ڕۆژانى ڕه‌مه‌زاندا ئاسته‌كه‌ى به‌رزده‌بێته‌وه .
به‌پێی لێكۆلینه‌وه‌یه‌كى تازه به‌ركارهێنانى میوه‌ى كێوى ده‌كرێت یارمه‌تى نه‌خۆشانى شه‌كره بدات و چاودێرى ئاستى ئه‌نسۆلین و تووشبووانى قه‌له‌وى و كه‌مكردنه‌وه‌ى كۆلیسترۆڵ بكات .
پۆلێن:
بابهتهكان
,
زانیاری گشتی
,
معلومات عامة
,
میووهكان
,
هل تعلم؟
سودی ئاو خواردنه‌وه له‌به‌یانیان
خواردنه‌وه‌ی ئاو سودێكی زۆری هه‌یه بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ و چاره‌سه‌ر بۆ نه‌خۆشیه درێژ خایه‌نه‌كان.
پزیشكه‌كان ئه‌وه ڕوون ده‌كه‌نه‌وه كه خواردنه‌وه‌ی ئاو له‌به‌یانیاندا سودێكی زۆر ده‌گه‌ینێت به‌خانه‌كانی له‌ش‌و چاره‌سه‌ر بۆ چه‌ندین نه‌خۆشی درێژخایه‌ن.
هه‌روه‌ها ئاو خواردنه‌وه له‌به‌یانیاندا كاریگه‌ری ده‌بێت بۆ سه‌رچالاكی‌و توانا‌و وزه‌ی مرۆڤ‌و به‌هێزتركردنی ماسولكه‌كان.
پزیشه‌كانیش ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، كه خواردنه‌وه‌ی ئاو له‌به‌یانیاندا ئه‌بێته‌هۆی چاره‌سه‌ر بۆ نه‌خۆشیه‌كانی دڵ‌و سه‌رئێشه‌ی به‌رده‌وام‌و ئێش‌و ئازاری پشت هه‌روه‌ها نه‌خۆشی سیل‌و نه‌خۆشیه‌كانی بۆری هه‌ناسه‌و ڕه‌بۆو هه‌وكردنی ده‌م‌و نه‌خۆشی گورجیله‌و گه‌ده. ./.
پۆلێن:
بابهتهكان
,
زانیاری گشتی
,
معلومات عامة
,
میووهكان
,
هل تعلم؟
پاش نانخواردن یه‌كسه‌ر چا مه‌خۆره‌وه
خواردنه‌وه‌ی چا ڕاسته‌وخۆ پاش نانخواردن به‌یه‌كێك له‌نه‌ریته هه‌ڵه‌كانی مرۆڤ داده‌نرێت ، چونكه چا هه‌ڵگری مادده‌یه‌كه كه ڕێگری له‌هه‌ڵمژینی ئاسن ده‌كات له‌ڕێگه‌ی ڕیخۆڵه‌وه ، به‌وه‌ش جه‌سته له‌و پێكهاته به‌نرخه بێ به‌ش ده‌بێت و مرۆڤ توشی كه‌مخوێنی ده‌كات ، بۆیه واپێویست ده‌كات خواردنه‌وه‌ی چا له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و ساته‌نه‌دا بێت كه نانی تێدا ده‌خورێت.
هاوكات به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه زانستیه‌كانی پێشوو ، خواردنه‌وه‌ی چا ڕاسته‌وخۆ پاش نانخواردن ڕێگری له‌هه‌ڵمژینی كالیسیۆم و زینك ده‌كات له‌ڕێگه‌ی ڕیخۆڵه‌وه ، له‌به‌رامبه‌ریشدا ئاماژه‌یان به‌ڕۆڵ و گرنگی چا داوه له‌ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌دا ، چونكه چا هه‌ڵگری كۆمه‌ڵێك دژه ئۆكسیده ، بۆیه باشتر وایه چا پاش دوو كاتژمێر له نانخواردن بخورێته‌وه.
هاوكات به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه زانستیه‌كانی پێشوو ، خواردنه‌وه‌ی چا ڕاسته‌وخۆ پاش نانخواردن ڕێگری له‌هه‌ڵمژینی كالیسیۆم و زینك ده‌كات له‌ڕێگه‌ی ڕیخۆڵه‌وه ، له‌به‌رامبه‌ریشدا ئاماژه‌یان به‌ڕۆڵ و گرنگی چا داوه له‌ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌دا ، چونكه چا هه‌ڵگری كۆمه‌ڵێك دژه ئۆكسیده ، بۆیه باشتر وایه چا پاش دوو كاتژمێر له نانخواردن بخورێته‌وه.
پۆلێن:
بابهتهكان
,
زانیاری گشتی
,
معلومات عامة
,
میووهكان
,
هل تعلم؟
گرنگی كاكڵەكان بۆ تەندروستی
لەمێژە لە لایەن گەلێك كەس كاكڵەكان Nuts ناوبانگێكی خراپیان هەیە بەوەی كە رێژەیەكی بەرزی چەوری لەخۆدەگرن، بەڵام لە راستیدا كاكڵەكان بەشێكی گرنگی خۆراكن، چەورییەكانیشیان لە جۆری چەورییە یەكانە ناتێرەكانن كە بۆ تەندروستی دڵ سوودبەخشن. كاكڵەكان بەتایبەتی باوی، گوێز، كازو، بندق، فستق، گوێزی بەرازیلی Brazil Nuts، گوێزی ئەمەریكی Pecans سەرچاوەی زۆر باشن بۆ پرۆتین و كانزاكان و چەندین ماددەی گرنگی دیكە وەكو: ڤیتامین E، كانزای سیلینیۆم، كالسیۆم، مەگنسیۆم، ریشاڵ، ماددەی دژەئۆكسان لە جۆری پۆلیفینۆلەكان Polyphenols، ترشە چەوری لە جۆری ئۆمیگا 3، هەر بۆیە هەموو كاكڵەكان وەكو یەك سوودبەخشن بۆ خۆپاراستن لە نەخۆشی دڵ و نەخۆشی شەكرە، هەروەها بۆ رێگرتن لە زیادبوونی كێش و دابەزاندنی ئاستی كۆلیستیرۆلی خراپ لە خوێندا، لەگەڵ خۆپاراستن لە تووشبوون بە شێرپەنجەی كۆڵۆن، شێرپەنەی مەمك و پاراستنی تەندروستی ئێسك. بۆ ئەم مەبەستە، هەوڵ بدە كە رۆژانە بەلای كەم نزیكەی 75 گرام لە كاكڵەكان بخۆیت.
پۆلێن:
بابهتهكان
,
زانیاری گشتی
,
معلومات عامة
,
میووهكان
الاشتراك في:
الرسائل
(
Atom
)