به‌پێی نوێترین لێكۆڵینه‌وه‌كان كه له‌ئێستادا جه‌ختی له‌سه‌ر ده‌كرێته‌وه و باس له‌وه ده‌كرێت فڵانه شه‌ربه‌ته فرێش و زۆر باشه له‌میوه‌ی سروشتی دروست ده‌كرێت ،به‌ڵام توێژینه‌وه‌كان رایده‌گه‌ێنن خواردنی میوه زۆر باشتره له شه‌ربه‌ته‌كه‌ی بگره شه‌ربه‌ته‌كه‌ی زیانیشی هه‌یه.
توێژینه‌وه‌كان جه‌خت له خواردنی خودی میوه ده‌كه‌نه‌وه به‌به‌راورد به شه‌ربه‌ته‌كه‌ی ، چونكه به ووته‌ی ئه‌وان میوه له پێكهاته‌یدا ریشاڵی تێدایه و زۆر گرنگه بۆ كرداری هه‌رس و پارێزگاریكردن له نه‌خۆشییه‌كان و زۆرجار هاڕینی ئه‌و میوانه ده‌بێته هۆی له‌ناوچوونی ئه‌و ریشاڵانه و تێكدانیان ،به‌ڵام شه‌ربه‌تی میوه كاتێك له میوه‌ییه‌وه ده‌كرێت به‌شه‌ربه‌ت شه‌كری تێده‌كرێت ئه‌مه‌ش زیان به جه‌سته ده‌گه‌ێنێت ،چونكه به‌تێكردنی شه‌كر بۆ ناو شه‌ربه‌ته‌كه یه‌كه‌ی گه‌رمی (كالۆری) زیاد ده‌كات بۆ نمونه یه‌ك پرته‌قاڵ بڕی 60كالۆری تێدایه ،به‌ڵام كاتێك ده‌كرێت به شه‌ربه‌ت و شه‌كری تێ ده‌كرێت بری 150كالۆری تێدا ده‌بێت ،له‌به‌ر ئه‌وه پسپۆران ئامۆژگاریمان ده‌كه‌ن له بری شه‌ربه‌ته‌كه‌ی میوه‌كه‌ی بخۆین باشتره.
إرسال تعليق
سوپاس بۆ كۆمێنتان ، شكر لتعلیق