22‏/10‏/2013

بەم پێنج جۆره‌ سەوزەیە کێشت دابەزێنە

رەنگە زۆربەی زۆرمان کاتێک دەمانەوێت کێشمان کەم بکەینەوە زۆربەی خواردنە بەسوودەکان نەخۆین، لەگەڵ ئەمەشدا زۆربەی خواردنەکان سوودیان هەیە بۆ ئەم دیاردەیە کە دەبنە هۆی دابەزاندنی کێش و ئێمەش لەم زانیاریە بێ ئاگاین، بۆیە دەتوانیت ئەم سەوزانە بخۆیت کاتێک دەتەوێت کێشت دابەزێنیت.
1. برۆکلی: ئەم سەوزیە سوودێکی زۆری هەیە بەوەی کە دەبێتە هۆی تواندنەوەی چەوری لەش و بەمەش کێشی لەش کەم دەکات و هەروەها دەوڵەمەندە بە ڤیتامەنەکان، بۆیە دەبێت بە بەردەوامی بخورێت.

لەمەودوا ئاوی لیمۆ زۆر بخۆ

رەنگە زۆرجار ئاماژەمان بە سوودەکانی لیمۆ دابێت و چەندین جار روونکردنەوەمان لەسەر داوە، بەڵام ئەم جارە سوودە سەڕسورهێنەرەکانی ئاوی لیمۆ دەخەینە بەرچاو تاکو تۆش بیخۆیت و سوودی لێوەربگریت.

1. دەبێتە هۆی چالاککردنی کۆئەندامی بەرگری بۆ ئەمەش ئەگەری توشبوونمان بە زۆربەی نەخۆشیەکان کەم دەکاتەوە.

2. بەهۆی ئەوەی ریَژەیەکی زۆر مادەی پۆتاسێۆمی تێدایە، دەبێتە هۆی چالاککردنی مێشک و دەمارەکان و هەروەها لە نەخۆشیە درێژخایەنەکان دەمانپارێزیت.

تێكه‌ڵه‌یه‌ك بۆ چاره‌سه‌ری مێخه‌كه‌


زۆرجار له‌كاتی له‌ پێكردنی پێڵاودا بۆ كاتێكی زۆر، ئه‌گه‌ر پێڵاوه‌كه‌ پێیه‌كانت بگوشێت یان بچوك بێت، مێخه‌كه‌یه‌ك له‌ قاچ وله‌ نێوان په‌نجه‌كانتدا دروست ده‌بێت، هه‌روها زۆربه‌ی چار له‌ نێوانی په‌نجه‌ی ده‌ستیشه‌وه‌ ده‌رده‌چێت، بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كێشه‌یه‌ د. هنه‌ری شێبان، كه‌ پزێشكێكی لوبنانییه‌ باس له‌ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه‌ ده‌كات له‌ رێگه‌ی ره‌شكه‌ و سركه‌-وه‌.

سوده‌كانی جه‌رجیر بزانه‌

جەرجیر رووه‌كێكه‌ سوودێكی زۆری هه‌یه‌ بۆ مرۆڤ و كار له‌سه‌ر ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه‌ ده‌كات:

1. جه‌رجیر ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ ڤیتامینH كه‌ ئاره‌زووی سێكسی به‌رز ده‌كاته‌وه‌.
2. میزكردن ئاسان ده‌كات.
3. نه‌هێشتن و چاره‌سه‌ری به‌ڵه‌كبوون و ره‌نگبوونی پێست.
4. كار له‌سه‌ر پاككردنه‌وه‌ی خوێن له‌ له‌شدا ده‌كات.
5. كار له‌سه‌ر به‌هێزكردنی پووك و ددان ده‌كات.
6. كار له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازاری جومگه‌ و ئێسقان ده‌كات.
7. ئاسانكاری بۆ هه‌رسكردن ده‌كات.
8. چاره‌سه‌ری په‌تای ئه‌نفلۆنزا ده‌كات.

بەزالیای سارد و شێرپەنجە



بەزالیا یاخود پۆڵکە، یەکێکە لەبەرهەمە پاقلەمەنیەکان کە "مەندڵ" بەکاریهێنا بۆ ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکەی و توانی سەکەوتنێکی باش بەدەست بهێنیت لە بۆماوەدا، بەهۆی بەکارهێنانی ئەم رووەکەوە.


ئەوەی شایەنی باسە ئەم رووەکە سوودێکی زۆری هەیە بۆ تەندوستی مرۆڤ وچارەسەری زۆربەی نەخۆشیەکان دەکات بەتایبەتی شێرپەنجە.

بەم رێگا ئاسانە خۆت لە هەڵامەت بپارێزە

وەک ئاشکرایە ئەم وەرزە زۆر لەبارە بۆ ئەوڤایرۆسانەی کە مرۆڤ تووشی نەخۆشی هەڵامەت دەکەن، هەروەها ئەمەش دەگوێزرێتەوە لە کەسێکەوە بۆ کەسێکیتر.

ئەوەی شایەنی باسە لەم وەرزەدا ئەم پەتایە تەواو بڵاو بوه‌تەوەو هەروەها چارەسەرکردنی کارێکی ئاسان نیە، چونکە ئەم ڤایرۆسە هەموو کاتێک شێوازی خۆی دەگۆڕێت، بۆیە ئەنتی بایۆتیکەکان ناتوانن بە ئاسانی لە ناوی ببەن، بۆ ئەمەش دەتوانیت خۆت لەم پەتایە بپارێزیت بەم ریَگا ئاسانە
کەرەسەکان:
یەک لیمۆ
هەنگوین
زەنجەفیل (بە شیَوەی تۆز) یاخود دەتوانیت خۆت ورد وردی بکەیت.

ناوکی ترێ لە چارەسەری کیمیاوی باشترە

ترێ یەکێکە لە میوە بەسوودەکان کە پێویستە بەردەوام بخورێت، بەڵام لە ترێ کە گرنگتر ناوکەکەیەتی کە سوودێکی زۆری هەیە بۆ کەم کردنەوەی نەخۆشی شێرپەنجە بەتایبەتی شێرپەنجەی کۆلۆن.

لێکۆڵینەوەکان ئاشکرایان کردووە کە ئەوانەی ناوکی ترێ دەخۆن تەندروستیەکی باشتریان هەیە و هەروەها ئەگەری تووشبوونیان بە شێرپەنجە کەمترە.

بۆچی میوەکانی بە نرخی ئاڵتون فرۆشت

لە وڵاتی ژاپۆن ئەگەر یەکێکی بیانی بیەوێت میوە بکڕێت و بچێتە لای بەقاڵەکان کە دووکانەکانیان بە شێوەیەکی جوان و سەرنجڕاکێش ڕازاندۆتەوە، هیچ کات هەست ناکات میوەی کڕیوە بەڵکو هەست دەکات هاتووە بۆ کڕینی ئاڵتون.

لە فرۆشگاکانی وڵاتی ژاپۆن بە تایبەتی گرانبەهاکان میوە زۆر بە گران دەفرۆشرێت کە نرخەکەی دەگاتە نرخی ئاڵتون، بۆ یە دانیشتوانی شارەکە ناتوانن بە کیلۆ بیکڕن بەڵکو تەنها بە دانە ئەیکڕن واتە یەک سێو یان یەک هێشوو ترێ.

14‏/10‏/2013

داواكاری گشتی لیستێك خواردنی مەترسیدار بڵاودەكاتەوە

داواكاری گشتیی هەرێمی كوردستان لیستێك ناوی خواردەمەنی مەترسیدار بڵاودەكاتەوەو داوا دەكات لە هەرشوێنێك هاووڵاتییان ئەو جۆرە خۆراكانەیان بەدیكرد، داواكاری گشتی لێ ئاگادار بكەنەوە.

11‏/10‏/2013

سودەكانى هه نگوین

هەنگوین ده‌رمانه‌ شیفابه‌خشه‌ كۆمه‌ڵێك سوودی زۆری هه‌یه‌، له‌وانه‌:
1) زۆر باشه‌ بۆ برین ئه‌گه‌ر ڕۆژی (3)جار چه‌وری بكه‌ی بۆ ماوه‌ی (41) ڕۆژ.
2) له‌شی مرۆڤ زۆر به‌هێز ده‌كات و ئه‌عسابی هێمن ده‌كاته‌وه‌.
3) گه‌ده‌ زۆر به‌ ئاسانی و خێرایی وه‌ری ده‌گرێ‌.
4) زۆر یارمه‌تی گه‌ده‌ ئه‌دات بۆ هه‌رس كردن.
5) بۆ حه‌ساسیه‌تی چاو زۆر به‌سووده‌ ئه‌گه‌ر وه‌ك مه‌ڵهه‌م به‌كاربهێنرێت.

سووده‌كانی‌ گوێز



له‌سه‌رده‌می ئیغریقییه‌كانه‌وه‌ گوێز ره‌مزی زیره‌كی بووه‌، بۆیه‌ به‌ڕێكه‌وت نییه‌ كه‌ له‌ مێشكێكی بچوك ده‌چێت، به‌ڵكو گوێز زۆر سودمه‌نده‌ بۆ خانه‌كانی مێشێك ‌و له‌گه‌ڵیشدا له‌ش ساغی، ئه‌مه‌ش هه‌ر له‌خۆڕا نه‌هاتووه‌.

دواترین لێكۆڵینه‌وه‌ی زانكۆی به‌رشلۆنه‌ له‌سه‌ر گوێز ده‌ریخست كه‌ رۆژانه‌ خواردنی‌ بڕی حه‌وت گوێز رێژه‌ی چه‌وری له‌خوێندا كه‌مده‌كاته‌وه‌ و په‌ستانی خوێن نزم ده‌كاته‌وه‌ ‌و رێژه‌ی شه‌كریش له‌خوێندا ڕاده‌گرێت.

هه‌روه‌ها لێكۆڵینه‌وه‌كان ئه‌وه‌شیان ده‌رخستووه‌ كاتێك كه‌ كه‌سێك ده‌یه‌وێت كێشی كه‌مبكاته‌وه‌، گوێز یاریده‌ده‌رێكی باشه‌ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌ستی برسێتی، چونكه‌ گوێز پڕه‌ له‌جۆره‌ها چه‌وری به‌سود.

سوده‌كانی‌ هه‌نجیر

 به‌گوێره‌ی‌ هه‌واڵێكی‌ سایتی‌ (ماشی‌) لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی‌ نوێی‌ پزیشكی‌ ده‌ریخستووه‌، هه‌نجیر ڕیشاڵی‌ (بیكیتین)ی‌ تێدایه‌، كه‌ سودی‌ بۆ كۆ ئه‌ندامی‌ هه‌رس هه‌یه‌، هاوكات یارمه‌تیده‌ریشه‌ بۆ له‌ناوبردنی‌ كۆڵستڕۆڵی‌ زیان به‌خشی‌ له‌شی‌ مرۆڤ ‌و كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ په‌ستانی‌ خوێن له‌یه‌ك كاتدا، ئه‌گه‌ر هه‌نجیر زۆر بخۆرێت ده‌بێته‌ هۆی‌ كه‌مبوونه‌وه‌ی‌ په‌ستانی‌ خوێن‌و دابه‌زاندنی‌ سۆدیۆم‌و پۆتاسیۆم له‌له‌شدا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌نجیر له‌پێكهاته‌كه‌یدا بڕێكی‌ زۆر سۆدیۆم‌و پۆتاسیۆم هه‌یه‌، كه‌ ده‌بێته‌ هۆی‌