حدث خطأ في هذه الأداة

19‏/05‏/2013

دوور بکەونەوە لە زۆر خواردنی باڵ و ملی مریشکی مەسلەحە !! بە تایبەتی بۆ ئافرەتان!!!!

مریشکی مەسلەحە ئەو مریشکانەن کە هۆرمۆنیان دەدەنێ بە دەرزی تا گەشە بکەن ئەو هۆرمۆنە ناوی (STEROID) کە ئەم هۆرمۆنە گەشە کردنی ئەو مریشکانە خێرا دەکات،ئەمەش بۆ ئەوەیە کە بە خێرایی گەشە بکەن و بفرۆشرێن و قازانجێکی زۆر بکەن بازرگانەکان.
ئەو مریشکانەش کە ئەو دەرزیەیان لێ دەدرێت کە ئەو هۆرمۆنەیان تیایە لە باڵیان یا لە ملیان دەدرێت،بۆیە ئەم دوو جێگەی مریشک ڕێژەیەکی زۆر مادەی (ستیرۆید) تیا دەبێت،

كۆلێرا، خۆ پاراستن ‌وچاره‌سه‌ر !!!!!!

نه‌خۆشی‌ كۆلێرا بریتییه‌ له‌ توشبوونی‌ كۆئه‌ندامی‌ هه‌رسی‌ مرۆڤ به‌ جۆریێك له‌ هه‌وكردنی‌ به‌كتریایی كه‌ نه‌خۆش تووشی‌ سكچوون‌و ڕشانه‌وه‌یه‌كی‌ توند‌و ئازاراێكی‌ زۆر‌و یه‌ك له‌دوای‌ یه‌ك له‌ ناوچه‌ی‌ سك به‌شێوه‌یه‌كی‌ سه‌ره‌كی‌‌و ناوچه‌كانی‌ دیكه‌ی‌ له‌شدا دروسده‌كات.

ئه‌گه‌ر هاتوو نه‌خۆش تووشی‌ ئه‌م په‌تایه‌ بوو ‌و له‌كاتی‌ گونجاودا چاره‌سه‌ر نه‌كرا تووشی‌ وشكبوونه‌وه‌ی‌ جه‌سته‌ ده‌بێت‌و ئه‌گه‌ری‌ ئه‌وه‌ی‌ لێده‌كرێت گیان له‌ده‌ستبدات.

سوده گرنگه كانی سندی


توێژینه‌وه‌یه‌كی‌ ته‌ندروستی‌ ئاماژه‌ به‌گرنگی‌‌و سودی‌ (سندی‌) ده‌كات، هه‌ر كه‌سێك هه‌موو به‌یانییه‌ك له‌كاتی‌ نانی‌ به‌یانیاندا سندی‌ بخوات، له‌بێهێزی‌‌و بێتاقه‌تی‌‌و پیری‌ ده‌یپارێزێت.

به‌وته‌ی‌ زاناكان، سندی‌ ڕێژه‌ی‌ كافایین له‌له‌شدا به‌رزده‌كاته‌وه‌، ڕه‌گه‌كه‌شی‌ چه‌وری‌ له‌خوێندا كه‌م ده‌كاته‌وه‌‌و له‌زیادبوونی‌ ڕێژه‌ی‌ كۆلیسترۆڵ‌ ده‌یپارێزێت، خواردنی‌ ئه‌م جۆره‌ میوه‌یه‌ یارمه‌تی‌ دابه‌زینی‌ كێشیش ده‌دات.

پاقله له زۆر نه خۆشی ئه مان پارێزێ


توێژینه‌وه‌یه‌کی نوێی پزیشکی ئه‌وه‌ی ده‌رخست که‌ خواردنی " پاقله‌ " سودێکی زۆر ده‌گه‌ینێت به‌ ته‌ندروستی مرۆڤ و دوورخستنه‌وه‌ی له‌ جۆره‌ها نه‌خۆشی چونکه‌ پاقله‌ ده‌وله‌مه‌نده‌ به‌ ماده‌کانی " پرۆتینه‌کان " و " کاربۆهیدرات " و "ڤیتامینه‌کان " و " ئاسن" به‌مه‌ش یارمه‌تی ده‌ره‌ بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ بۆ ئه‌وه‌ی بیپارێزێت له‌ نه‌خۆشی

پزیشکه‌کان ئاماژه‌یان به‌وه‌دا که‌ پاقله‌ یه‌کێکه‌ له‌و خواردنانه‌ی که‌ یارمه‌تی ده‌ره‌ که‌م کردنه‌وه‌ی رێژه‌ی کۆلتسترۆل له‌ خوێن و هه‌روه‌ها سودی هه‌یه‌ بۆ ئه‌و که‌سناه‌ی توشی شه‌کره‌ هاتوون و پارێزگاری له‌ دڵ ده‌کات دژی نه‌خۆشیه‌کانی دڵ و خوێنبه‌ره‌کان ،،و یارمه‌تی رێکخستنه‌وه‌ی کاره‌کانی قۆلۆن ده‌دات

ئەگەر حەز بەكێشێكی باش دەکەیت ئاگاداری ژه‌می ئێوارانت به‌!



لەوانەیە دورکەوتنەوە لە خواردنی کاربۆهیدرات لە ئێواراندا یارمەتیت بدات لە دابەزینی کێشت، نان و مەعکەڕۆنە و برنج و پەتاتەو چپس و شیرینی و ئەو خواردنانەی کە دەوڵەمەندە بەکاربۆهیدرات، ئەمانە با لەسەر لیستی خواردنی ئێواران لاببرێت، لەگەڵ پەیڕەوی سیستەمی خواردنی ڕێژەی کاربۆهیدراتی تێدا کەم بێت، ئەو کاتە پێویستی لەش کەم دەبێتەوە بۆ ئەنسۆلین، ئەو هۆڕمۆنەش رۆڵێكی گرنگی هەیە بۆ بڵاوبونەوەی کاربۆهیدرات لەناو لەشدا، لەئەنجامی ئەمەش ڕێژەی چەوری هەڵگیراو لەلەش کەمدەبێتەوە، ئەمەش یارمەتی نەهێشتنی چەوری دەدات.

17‏/05‏/2013

خاك (Soil)



پێناسه‌ى خاك (Soil) :
بریتیه‌ له‌ چینى سه‌ره‌وه‌ى زه‌وى كه‌ له‌ ئه‌نجامى ووردبوونى به‌رده‌كان به‌ كۆمه‌لێك هۆكار دروست ده‌بێت .

خاك پێك دێت له‌ وردیله‌كانى ( Sand و Silt و Clay ) كه‌ به‌ ماده‌ى كاربۆناتى كالسیۆم (CaCO3) و ماده‌ى ئه‌ندامى و خوێیه‌كان و ئۆكسیده‌كان (ئۆكسیدى ئاسن و ئۆكسیدى ئه‌له‌منیۆم) به‌ یه‌كه‌وه‌ به‌ستراون.

پێناسه‌یه‌كى ترى خاك :
بریتیه‌ له‌ له‌شێكى سروشتى كه‌ پێك دێت له‌سه‌ر رِووى زه‌وى له‌ ئه‌نجامى كاریگه‌رى ئالوگۆر له‌ نێوان به‌رده‌كان و كاریگه‌رى سروشتى وه‌ك كه‌ش و هه‌وا و چالاكى ئه‌ندامى و مرۆیى.

مێژووی كشتوكاڵ له‌ كوردستان


 له‌ چاخی به‌سته‌ڵه‌كدا كه‌ نێزیكه‌ی نیو میلیۆن ساڵ پێش له‌ ئێسته‌ ڕووی دا و نزیكه‌ی 20.000 ساڵ پێش له‌ زایین كۆتایی هات زۆربه‌ی ناوچه‌كانی ئه‌ورووپا و ئه‌مریكای باكووری داپۆشرابوون له‌ سه‌هۆڵ. ئه‌و ده‌مه‌ ناوچه‌ بیابانی و چۆڵه‌وانییه‌كانی ئه‌فریقا و مه‌ڵبه‌نده‌ وشكه‌ عه‌ره‌بییه‌كان كه‌شێكی مامناوه‌ندییان هه‌بوو. كوردستانیش كه‌ش و ئاووهه‌وایه‌كی بارانی و مامناوه‌ندیی هه‌بوو.

ئاده‌میزادی دێرین په‌نای ده‌برده‌ به‌ر ئه‌شكه‌وته‌كان بۆ زنج و ده‌شته‌كان بۆ ڕاوگه‌ و له‌ ڕێی ڕاوه‌وه‌ ژیانی خۆی ده‌برده‌ سه‌ر. بۆیه‌ ناچار ده‌بێ ئامێری له‌بار دروست بكا كه‌ له‌ كاتی ڕاودا به‌كاری بێنێ. له‌ پێشدا به‌ردی تیژ و پاشان ئێسقانی به‌كار ده‌هێنا و به‌ره‌به‌ره‌ ئامێری نوێی ساز كرد.

06‏/05‏/2013

'' له‌ كۆی 86 مه‌رزی نێوان عێراق و ئێراندا، مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی په‌رورێزخان به‌ باشترینه‌''

46% ی مامه‌ڵه‌ بازرگانیه‌كانی عێراق و ئێران له‌رێگه‌ی مه‌رزی په‌روێزخانه‌وه‌ ده‌بێت..

'' له‌ كۆی 86 مه‌رزی نێوان عێراق و ئێراندا، مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی په‌رورێزخان به‌ باشترین مه‌رز له‌رووی جوڵه‌ی بازرگانییه‌وه‌ دیاریكراوه‌''

به‌پێی ریزبه‌ندیه‌كی فه‌رمی كه‌ ژووری بازرگانی كۆماری ئیسلامی ئه‌نجامیداوه‌، له‌ كۆی 86 مه‌رزی نێوان عێراق و ئێراندا، مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی په‌رورێزخان به‌ باشترین مه‌رز له‌رووی جوڵه‌ی بازرگانییه‌وه‌ دیاریكراوه‌، به‌ ووته‌ی به‌رێوبه‌ری به‌رێوبه‌رایه‌تی گومرگی گه‌رمیانیش له‌ئێستادا 46% ی مامه‌ڵه‌ی بازرگانی نێوان ئه‌م دوو وڵاته‌ له‌ریَِگه‌ی مه‌رزی په‌روێزخانه‌وه‌ ده‌بێت.

04‏/05‏/2013

پرتەقاڵ و گرنگى لە بوارى تەندروستیدا

پرتەقاڵ لە خێزانى Rutaceaeیەو بە ئینگلیزیش پێى دەگوترێت Orang . شوێنى دەرکەوتنى و گەشەکردنى ئەم ڕووەکە بە چین و باشور و ڕۆژهەڵاتى ئاسیا دادەنرێت، ئەم میوەیە لە کارى پزیشکى ئاساى لە چین بەزۆرى بەکار دەهێندرا. هەتا ئێستاش بە شێوەیەکى فراوانتر لە سەراپاى دوونیا دەچێنرێت و درەختێکى هەمیشە سەوزە و بەرزیەکەى پێدەچێت بگاتە دەوروبەرى (10) مەتر. وە بە یەکێک لە سەرچاوە سەرەوکیەکانى ڤیتامین سى دادەنرێت.زانایان ئەوەیان دەرخستوە کە ئەم میوەیە زۆربەى جۆرى خۆراکى پێویستى ڕوەکى و جۆرە جیاوازەکانى ڕیشاڵە(Fiber)خۆراکیەکانى تێدایە.

02‏/05‏/2013

وه‌فدێكی ئیداره‌ی گه‌رمیان سه‌ردانی تاران ده‌كات ‌

وه‌فدێكی ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌ سه‌رۆكایه‌تی جێگری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و به‌رێوه‌به‌ری گشتی كشتوكاڵ و كاره‌بای گه‌رمیان و ژماره‌یه‌ك له‌ بازرگانان و به‌ڵینده‌رانی سنوره‌كه‌، به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له‌ پێشانگایه‌كی نێوده‌وڵه‌تی سه‌ردانی تارانی پایته‌ختی وڵاتی ئێران ده‌كات.

یونس ئه‌حمه‌د جێگری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و سه‌رۆكی وه‌فده‌كه‌ به‌ سایتی (ئیداره‌ی گه‌رمیان) ی راگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی له‌ لایه‌ن كونسوڵگه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران له‌ سلێمانی بانگهێشتێكمان پێگه‌یشت، رۆژی (26ی نیسان) وه‌فده‌كه‌مان گه‌یشته‌ تاران و پاش ته‌واوبوونی كاره‌كانمان دوێنێ (1ی ئایار) گه‌ڕاینه‌وه‌ هه‌رێم.