22‏/01‏/2014

شیر بۆ نەخۆشیه‌كانی دڵ


شیر Milk خۆراكێكی تەواوە، چونكە زۆربەی ماددە خۆراكییە گرنگەكان لەخۆدەگرێت وەكو
پرۆتین، كاربۆهییدرات، چەوری، ڤیامینەكان، كانزایەكان. شیر جۆرێك پرۆتینی تێدایە كە
هەرسكردنی زۆر ئاسانە بە بەراورد لەگەڵ جۆرەكانی تری پرۆتیندا. شیر بڕێكی باشی لەڤیتامین A، ڤیتامین D، ڤیتامین E و كۆمەڵەی ڤیتامین B تێدایە كە گرنگن بۆ تەندروستییەكی باش، هەروەها ڤیتامین B12 و فۆلیك ئەسید كە گرنگن بۆ دروستبوونی خڕۆكە سوورەكانی خوێن. شیر گەلێك كانز لەخۆدەگرێت وەكو كالسیۆم و فۆسفۆر و زینك، گرنگترین كانزا كە بەڕێژەیەكی بەرز لەشیردایە كانزای كالسیۆمە كە پێویستە بۆ پاراستنی پتەویی ئێسكەكان. شیر یان بەرهەمەكانی باشترین و دەوڵەمەنترین سەرچاوەن بۆ كالسیۆم، بەڵام لەبەر ئەوەی كە شیری تەواو Whole milk ڕێژەیەكی بەرزی لەچەورییە تێرەكان تێدایە، هەرگیز گونجاو نییە بۆ تووشبووان بەنەخۆشی دڵ، نەخۆشی شەكرە، بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن، بەزبوونەوەی ئاستی كۆلیستیرۆلی خوێن. نەخۆشانی دڵ پێویستە كە خۆیان لەم خۆراكانە بپارێزن كە چەوری خراپ یان كۆلیستیرۆل لەخۆدەگرن، بۆیە تووشبووان دەتوانن كە تەنیا شیری بێ چەوری بۆ دابینكردنی كالسیۆم وەربگرن. خۆشبەختانە لەكارگەكانی ئەلباندا توانراوە كە ڕێژەی چەوری شیر تا نزیكەی 0.1% كەم بكرێتەوە، ئەگەر ڕێژەی چەوری شیر لە1% كەمتر بێت، ئەوا بەشیری بێ چەوری Skimmed milk دادەنرێت. شیری بێ چەوری بۆ ڕیجیمكردنیش گونجاوە لەبەر ئەوەی كە وزەیەكی كەمتر لەشیری فول كرێم لەخۆدەگرێت.

إرسال تعليق

سوپاس بۆ كۆمێنتان ، شكر لتعلیق