بەهای خۆراكيی شویت بۆ رێژە بەرزەكەی ماددە دژەئۆكسانەكان دەگەڕێتەوە كە رۆڵی گرنگیان هەیە بۆ خۆپاراستن لە چەندین جۆری شێرپەنجە، هەروەها شبیت سەرچاوەیەكی باشە بۆ ریشاڵ، مەنگەنیز، ئاسن، مەگنسیۆم. دەكرێ بە خواردنی نزیكەی 5 گرام شبیت وزەی پێویستی رۆژانە بە رێژەی 12%، كالسیۆم بە رێژەی 6.3% ی پێویستی رۆژانە، مەنگەنیز بە رێژەی 4% ی پێویستی رۆژانە، ئاسن بە رێژەی 3.8% ی پێویستی رۆژانە، مەگنسیۆم بە رێژەی 2.6% ی پێویستی رۆژانە، ریشاڵ بە رێژەی 3.5% ی پێویستی رۆژانە دابین بكرێت. پێكهاتەكانی شبیت وەكو پێكهاتەكانی سیر چالاكیان دژی گەشەی بەكتریا هەیە. شبیت وەكو سەرچاوەیەكی كانزای كالسیۆم گرنگی هەیە بۆ خۆپاراستن لە تووشبوون بە پووكانەوەی یان لاوازبوونی ئێسك كە زیاتر لە ئافرەتدا لەپاش تەمەنی وەستانی یەكجارەكی عادە Menopause بەدی دەكرێت، هەروەها بۆ خۆپاراستن لە تووشبوون بە هەوكردنی رۆماتیزمی جومگەكان سوودی لێوەردەگیرێت. تۆوی شبیت رۆڵی هەیە لە یارمەتیدانی گەدە بۆ هەرسكردنی خۆراك و سووككردنی خەوزڕاندا.
إرسال تعليق
سوپاس بۆ كۆمێنتان ، شكر لتعلیق