پێكهاتەكەی: ئاو (10,2%)، زەیتی چەوری (3,8%)، نیشاستە، شەكر، ریشاڵی سلیلۆزی، ماددەی كانزایی (0,9%)، ماددەی پرۆتین (15,2%). هەروەها خوێیەكانی كانزایی: فۆسفۆر، مەگنسیۆم، پۆتاسیۆم، سۆدیۆمی تێدایە.
بەكارهێنان و سوودە پزیشكییەكانی گەنمەشامی:
1. ئاستی شەكر لەخوێن دادەبەزێنێتو چارەسەری ئازارەكانی رۆماتیزم دەكات وەكو جومگەژانو هەوكردنی جومگەكان.
2. خۆراكێكی بەسوودەو لەش چالاك دەكاتو رێكخەری گلاندی پەریزادەیە "غدە الدرقیە".
3. میزهێنەرە، بەردو لم لا دەباتو رێ لەئاوسانو گردبوونی ئاو لە لەش دەگرێتو چالاككەری لەشەو رێ دەگرێت لەهەوكردنی میزەڵدان.
4. بەسودە بۆ نەخۆشی دڵ بۆ رێگرتن لەنۆرەی دڵو داخستنی خوێنبەرەكانی دڵو رێ لەخوێن بەربوون دەگرێت.
5. نەرمكەرەوەی ریخۆڵەیە هەروەها وەكو شاف بۆ منداڵو ئەو كەسانەی كە ئازاری ریخۆڵەیان هەیە بەكار دەهێنرێت، بڕێكی زۆر پێكهاتەی تێدایە كە بۆرییەكانی میز پاك دەكاتەوە.
6. خواردنی گەنمەشامی پێست نەرمو جوان دەكات، هەروەها زەیتەكەیشی بدرێت لەپێست، نەرمو جوانی دەكات.
7. كۆلیسترۆل لەخوێن دادەبەزێنێتو كۆلیستڕۆڵی سودبەخش بەرز دەكاتەوە (HDL)، كۆلیستڕۆڵی زیان بەخش دادەبەزێنێت (LDL).
8. لەكۆرپەلەی دەنكەكەی جۆرە زەیتێك دەردەهێنرێت كە لەچێشتلێنانو پیشەسازی سابوندا بەكار دێت. ئەم زەیتە پێی دەوترێت "مازۆلا" پەستانی خوێن دادەبەزێنێت ئەگەر رۆژانە پێش بەرچاییو نانی ئێواران دوو كەوچكی گەورە بخورێتەوەو بەردەوام بێت لەسەر ئەم بڕە هەتا بەتەواوی چاك دەبێتەوە.
9. گەڵای گەنمەشامی بكوڵێنرێت بۆ ئێشی گەدەو لابردنی بەردی گورچیلە زۆر باشە.
شوێنی چاندنی: شوێنی بنەرەتی گەنمەشامی مەكسیكە لەئەمریكای ناوەراست.
إرسال تعليق
سوپاس بۆ كۆمێنتان ، شكر لتعلیق