12‏/09‏/2013

سوودەکانی لیمۆ


1 – ئاوی لیمۆ لەش دەپارێزێت لەتووش بوون بەسەرما ونەخۆشی ئەنفلۆنزا ئەویش بەهۆی بوونی ڤیتامین (C) بۆ خواردنەوە و غەرغەرە کردن .
2 – پلەی گەرمی لەش دادەبەزێنێت تێنوویەتی دەشکێنێت .
3 – بۆری میز خاوێن دەکاتەوە و چارەسەری نەخۆشی و کەم وکورتیەکانی گورچیلە دەکات ، هەروەها بەردو ڕەملی ناو گورچیلە فرێ دەداتە دەرەوە و بەکتریای ناو بۆری میز لەناو دەبات .
4 – چارەسەری ئێش وئازاری دەمارەکان و ڕۆماتیزم دەکات .
5 – بەخواردنەوەی ئاوی لیمۆ چارەسەری هەستیاری پێست (الحساسیە) دەکات .
6 – تێدەکۆشیت دژی خوێن بەربوونی (نزیف) رەحم .
7 – سووڕی خوینی دەمارەکان بەهێز دەکات بەهۆی بوونی ماددەی (Rutin) و ڤیتامین (C) .

8 – چارەسەری نەخۆشی زەردتک دەکات .
9 – دەرمانی تەنگەنەفەسی و هەستیاری (الحساسیە)یە .
10 - ڕێگرە لەتووش بوون بەنەخۆشی ملاریا .
11- تەندروستی لەش دەپارێزێت و بەرگری لەش بەهێز دەکات .
12 – چارەسەری سک چوون و هەوکردن (الالتهابات) دەکات .



سەبارەت بەپەلکی لیمۆ ئەویش سوودی تایبەتی خۆی هەیە وەکو :
ڕ – ڕێژەی شەکر دادەگریت لەخوێن دا .
ب – هێورکەرەوەیەکی بەهێزە بۆ دەمارەکان ، دڵ خۆش کەرەو میزاجی مرۆڤ باش دەکات .
ج – دەرمانی هەستیاری (الحساسیە ) یە بەتایبەتی هەستیاری پێست و لووت .





إرسال تعليق

سوپاس بۆ كۆمێنتان ، شكر لتعلیق