به‌درێژایی مێژوو مرۆڤ گه‌ڕاوه به‌دوای ده‌رمانێكدا بۆئه‌وه‌ی نه‌مرێت و هه‌تاهه‌تایه بژی، مرۆڤ زۆر له مردن ده‌ترسێت و هه‌موو كاتێك لێی ڕاده‌كات و نایه‌وێت بمرێت. له‌دوای گه‌ڕانێكی زۆر به ئاژه‌ڵا و زینده‌وه‌ره‌كاندا ده‌ركه‌وت جۆره زینده‌وه‌رێكی ئاوی به‌ناوی (Turritopsis nutricula ) كه له خێزانی ماسی جێڵییه (Jellyfish ) نه‌مره و نامرێت.
ئه‌و ئاژه‌ڵه توانای گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌یه بۆ قۆناغی گه‌نجی، ده‌توانێت له‌دوای تێپه‌ڕاندنی ته‌مه‌نێكی زۆر بگه‌ڕێته‌وه بۆ قۆناغی گه‌نجی و سه‌رله‌نوێ خانه‌كانی گه‌نج بكاته‌وه و ژیان ده‌ست پێبكاته‌وه.
ئه‌و زینده‌وه‌ره درێژی 4.5 میلی مه‌تره و پانییه‌كه‌شی هه‌مان ژماره‌یه.
زاناكان سه‌ریان سووڕماوه له‌و زینده‌وه‌ره و گفتوگۆی زۆری له‌سه‌ر ده‌كه‌ن، ده‌یانه‌وێت نهێنی ئه‌و بوونه‌ره ده‌ریاییه بدۆزنه‌وه و له‌سه‌ر مرۆڤ تاقیبكه‌نه‌وه بۆئه‌وه‌ی ئه‌ویش نه‌مرێت.
..................................................
إرسال تعليق
سوپاس بۆ كۆمێنتان ، شكر لتعلیق