بێ بڕوانامه‌كان موچه‌ی بنه‌ڕه‌تیان دوهێنده زیاتر ده‌بێت‌و هه‌ڵگرانی بڕوانامه‌ی دكتۆرای تازه دامه‌زراویش به‌رێژه‌ی 4% موچه‌كانیان به‌رزده‌بێته‌وه
ئا: لاپه‌ڕه‌ی ئابوری هاوڵاتی
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بڕیاریدا موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی پله نزم‌و پله ناوه‌نده‌كان زیاد بكات، له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی دكتۆران به‌و مه‌رجه‌ی پله‌كانیان به‌رزنه‌بوبێته‌وه بۆ پله چوار، ئه‌م بڕیاره‌ش راسته‌وخۆ له‌مانگی یه‌كی ساڵی داهاتوه‌وه جێبه‌جێده‌كرێت.
به‌پێی بڕیاره‌كه ئه‌م زیادكردنه وه‌زیره‌كان ناگرێته‌وه، به‌ڵكو پله پێنج به‌ره‌و خوار ده‌گرێته‌وه، به‌جۆرێك هه‌تا پله‌كان كه‌متربن رێژه‌ی زیادكردنه‌كه له به‌رژه‌وه‌ندییاندا ده‌بێت. به‌ڵام ئه‌م بڕیاره ئه‌وانه ناگرێته‌وه كه بڕوانامه‌ی دبلۆم یان به‌كالۆریۆس به‌ره‌و سه‌روه‌یان هه‌یه‌و پله‌كانیان گه‌یشتوه‌ته چوار.
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران دوێنێ بڕیارێكی ده‌ركرد كه وێنه‌یه‌كی بڕیاره‌كه ده‌ست هاوڵاتی كه‌وتوه‌و تێیدا هاتوه “ره‌زامه‌ندی نیشاندرا له‌سه‌ر پێشنیارێكی ئه‌میندارێتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق به‌زیادكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی پله 10 تا پله پێنج. به رێژه‌ی 114%( بۆ فه‌رمانبه‌رانی پله‌ی 10) هه‌روه‌ها به‌رێژه‌ی (4%) بۆ فه‌رمانبه‌رانی پله‌ی پێنج، ئه‌م بریاره وه‌زیره‌كان‌و ئه‌و ده‌زگایانه ناگرێته‌وه كه یاسای تایبه‌تیان هه‌یه”.
سیستمی موچه له‌عێراقدا مه‌ركه‌زییه‌و هه‌ر بڕیارێك له‌حكومه‌تی عێراقه‌وه ده‌ربچێت سه‌باره‌ت به موچه هه‌رێمی كوردستانیش ده‌گرێته‌وه.
فه‌رمانبه‌رانی پله 10 له عێراقدا ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه ده‌گرێته‌وه كه بڕوانامه‌یان نییه‌و موچه بنه‌ڕتیه‌كان (140) هه‌زار دیناره، به پێی ئه‌م بڕیاره موچه بنه‌ڕه‌تیه‌كانیان ده‌بێت به 299.5 هه‌زار دینار، جگه له رێژه‌ی 15%ده‌رماڵه‌ی پله‌كانیان‌و هه‌روه‌ها ده‌رماڵه‌ی منداڵ‌و خێزان‌و ده‌رماڵه‌ی مه‌ترسی ئه‌گه‌ر هه‌یانبێت.
هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی كه بڕوانامه‌ی سه‌ره‌تاییان هه‌یه‌و پله‌كانیان به‌رزنه‌بۆته‌وه بۆ پله نۆ، به‌ڕێژه‌ی 114% موچه بنه‌ڕه‌تییه‌كانیان زیاد ده‌كات. بۆ نمونه ده‌رچویه‌كی سه‌ره‌تایی تازه دامه‌زراو یان پله‌كه‌ی به‌رزنه‌كرابێته‌وه بۆ پله نۆ، موچه‌ی بنه‌ره‌تی (152) هه‌زار دیناره، دوای ئه‌م بڕیاره كه له 1/1/2014ه‌وه جێبه‌جێده‌كرێت؛ زیاد ده‌بێت بۆ325 هه‌زار دینار جگه له ده‌رماڵه‌كانی.
هه‌رچی پله‌كانی نۆ و هه‌شت‌و حه‌وت‌و شه‌شه، تا ئێستا دیارینه‌كراوه كه به رێژه‌ی چه‌ند موچه‌كانیان زیاتر ده‌كرێت، به‌ڵكو دراوه‌ته ده‌ست لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كه دیاری‌یان بكات.
به پێی وته‌ی د.خه‌یروڵا بابه‌كر وه‌زیری بازرگانی عێراق بۆ هاوڵاتی زیادكردنی موچه بنه‌ڕه‌تی پله‌ی نۆ رێژه‌كه‌ی له‌هه‌شت زۆرترده‌بێت‌و هه‌شتیش له حه‌وت زیاتره، هه‌روه‌ها پله شه‌ش له پێنج زیاتر ده‌بێت. زیادكردنی موچه‌ی بنه‌ڕه‌تی پله پێنج به رێژه‌ی 4% ده‌بێت. هه‌ربۆیه له 443 هه‌زار دیناره‌وه ده‌بێت به 460 هه‌زار دینار، جگه له ده‌رماڵه‌كانی.
ئه‌م بڕیاره دوای ئه‌وه هات كه هه‌فته‌ی رابردو ئه‌میندارێتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق پێشنیارێكی ئاماده‌كرد بۆ گۆڕانكاری له پله‌به‌ندی سیستمی نوێی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی عێراق، كه تێیدا هاتبو موچه‌ی بنه‌ڕه‌تی پله‌كانی خواره‌وه به‌ڕێژه‌ی 100% زیاد ده‌كرێت‌و، چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێت موچه‌ی خانه‌نشینیش به‌و ڕێژه‌یه زیاد بكرێت.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه پڕۆژه یاسایه‌ك ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌درێته سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان‌و دوای په‌سه‌ندكردنیشی جێگه‌ی یاسای خانه‌نشینی ده‌گرێته‌وه. كه به‌پێی پڕۆژه‌كه كه‌مترین موچه‌ی خانه‌نشی 500 هه‌زار دینارده‌بێت.
زیادكردنه‌كان بۆ هه‌ر پله‌یه‌ك به پێی یاسای موچه‌ی ساڵی 2008 ده‌بێت، هه‌ر ئه‌م یاسایه ده‌سه‌ڵات ده‌داته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆ هه‌مواركردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران به‌گوێره‌ی گرانی بازاڕ‌و ئاستی بژێوی تاك.
د. خه‌یروڵا بابه‌كرد، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد لیژنه‌یه‌ك له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق پێكهاتوه بۆ ئه‌وه‌ی رێژه‌ی زیادكردنی پله‌كانی (9،8،7،6) دیاریبكات.
رونیشیكرده‌وه ئه‌م بڕیاره ناچێته په‌رله‌مان‌و راسته‌وخۆ له مانگی یه‌كی ساڵی داهاتوه‌وه جێبه‌جێده‌كرێت.
هه‌روه‌ها وتی له‌بودجه‌ی 2014دا بڕی یه‌ك ملیار دۆلار ته‌رخانكراوه بۆ بودجه‌ی فه‌رمانبه‌رانی عێراق به‌هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه. ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد به‌پێی ژماره‌ی فه‌رمانبه‌ران عێراق ئه‌و لیژنه‌یه هه‌ڵده‌ستێت به‌دابه‌شكردنی ئه‌و ملیار دۆلاره به‌شێوه‌یه‌ك كه رێژه‌ی زیادكردنه‌كه بۆ پله دیارینه‌كراوه‌كان.
به‌پێی ماده‌ی چوار یاسای موچه‌و ده‌رماڵه‌ی فه‌رمانبه‌رانی عێراق موچه بنه‌ڕه‌تیه‌كان به‌م شێوه‌یه‌ن:
ئه‌وانه‌ی هه‌ڵگری بڕونامه نین مه‌رته‌به یه‌كه له پله‌ی 10 موچه‌كیانیان (140) هه‌زار دینار (موچه‌ی بنه‌ڕه‌تیان ده‌بێت به 299.5 هه‌زار دینار، جگه له ده‌رماڵه‌كان)
ب- هه‌ڵگرانی بڕوانامه‌ی سه‌رتایی له مه‌رته‌به‌ی چوار له پله‌ی العاشره به‌موچه‌ی (152) هه‌زار دینار. (موچه‌ی بنه‌ڕه‌تیان ده‌بێت به 325 هه‌زار دینار، جگه له ده‌رماڵه‌كان)
ج- هه‌ڵگرانی بڕوانامه ناوه‌ندی له مه‌رته‌به‌ی یه‌ك له پله‌ی نۆ به موچه‌ی (185 ) هه‌زار دینار. ( هێشتا رێژه‌ی زیادردنه‌كه‌ی دیاری نه‌كراوه)
د- هه‌ڵگرانی بڕوانامه ئاماده‌یی له مه‌رته‌به‌ی یه‌كه‌م له پله‌ی سێ به‌موچه‌ی (240 ) هه‌زار دینار. ( هێشتا رێژه‌ی زیادردنه‌كه‌ی دیاری نه‌كراوه)
هـ – هه‌ڵگرانی بڕوانامه (دبلۆم) له مه‌رته‌به‌ی پێنج له پله‌ی سێ به‌موچه‌ی (260 ) هه‌زار دینار. ( هێشتا رێژه‌ی زیادردنه‌كه‌ی دیاری نه‌كراوه)
و – هه‌ڵگرانی بڕوانامه (بكالوریوس) له مه‌رته‌به‌ی یه‌كه‌م له پله‌ی حه‌وت به‌موچه‌ی (296) هه‌زار دینار . ( هێشتا رێژه‌ی زیادردنه‌كه‌ی دیاری نه‌كراوه)
ز-هه‌ڵگرانی بڕوانامه زانكۆ له پزیشكی ددان‌و ده‌رمانسازیی ڤێێرنه‌ری وه ئه‌ندازیاری (خوێنجدنی پێنج ساڵ) مه‌رته‌به‌ی یه‌كه‌م له پله‌ی شه‌ش به‌موچه‌ی (362 ) هه‌زار دینار. ( هێشتا رێژه‌ی زیادردنه‌كه‌ی دیاری نه‌كراوه)
ح – هه‌ڵگرانی بڕوانامه ماسته‌رو كۆلێژی پزیشكی گشتی له‌مه‌رته‌به‌ی سێیه‌م له پله‌ی شه‌ش به‌موچه‌ی (374) هه‌زار دینار. ( هێشتا رێژه‌ی زیادردنه‌كه‌ی دیاری نه‌كراوه)
گ – هه‌ڵگرانی بڕوانامه‌ی دكتورا مه‌رته‌به‌ی سێ له‌پله‌ی پێنج به‌موچه‌ی (443) هه‌زار دینار. موچه‌ی بنه‌ڕه‌تیان ده‌بێت به460 هه‌زار دینار، جگه له ده‌رماڵه‌كان)
ئه‌م بنه‌مایه كه به پێی بڕوانامه‌كان دیاریكراوه، گۆڕانكارییان به‌سه‌ردا دێت، كاتێك هه‌ر فه‌رمانبه‌رێك پله‌كه‌ی به‌رزده‌بێته‌وه، بۆ نمونه هه‌ڵگرانی بڕوانامه‌ی دبلۆم، به‌كالۆریۆس‌و ماسته‌رو دكتۆرا ئه‌وانه‌ی به‌هۆی خزمه‌ته‌وه پله‌كانیان به‌رزبوه‌ته‌و پێنجی تێپه‌راندوه، به پێی ئه‌م بڕیاره زیادكردنه‌كه نایانگرێته‌وه.
ئارا ئیبراهیم به‌شداریی له‌ئاماده‌كردنی ئه‌م راپۆرته‌دا كردوه

إرسال تعليق
سوپاس بۆ كۆمێنتان ، شكر لتعلیق