17‏/08‏/2013

خـــۆخ دژی گــــەرمــــا

خۆخPrunes بە رێژەی 80.60% ی ئاوی تێدایە، شەكر بە رێژەی17.60%، هەروەها نیشاستەی تێدایە .

خۆخ كانزای گرنگی تێدایە بە رێژەی جیاواز، بۆ نموونە: فۆسفور18%، پۆتاسیۆم 25%، كالسیۆم 14%، ئاسن 0.4%، جگە لە ریشاڵ و ڤیتامین A و C و مادەی پێكتین كە سوودی زۆری هەیە بۆ كۆئەندامی هەرس. خۆخ میوەكی زۆر باشە بۆ كۆنترۆڵكردنی جوولەی ریخۆڵە و چارەسەركردنی قەبزی.

خواردنی خۆخ لە وەرزی هاویندا، پلەی گەرمی لەش دادەبەزێنێت بەتایبەتی لەو كەسانەی كە لە شوێنی گەرمدا كاردەكەن یان رێژەیەكی زۆری تیشكی خۆریان بەردەكەوێت، هەروەها هەستی تێنوویەتی دەشكێنێت.
زۆر جاریش خواردنی خۆخ یارمەتیدەرە بۆ نەهێشتنی سەرسووڕان و هێڵنج هاتن كە لەوانەیە رشانەوەی لەدوابێت. لە چەندین لێكۆڵینەوەدا هاتووە كە خواردنی خۆخ سوودبەخشە بۆ تووشبووان بە شەقەسەر. ئەوانەی كە بەردی بچووك و قومیان هەیە لە كۆئەندامی میزەڕۆدا ئامۆژگاری دەكرێن كە رۆژانە خۆخ بخۆن چونكە كرداری دروستبوونی میز تاودەدات و نایەڵی كە قوم بارستایی چڕ وەربگرێت و ببێتە بەرد.

زۆر جاریش ئامۆژگاری لاوازەكان (لە رووی كێشی لەشەوە) دەكرێت بە خواردنی خۆخ، لەبەر ئەوەی كە خواردنی خۆخ ئارەزووی خواردن پتر دەكات و یارمەتی فرمانی گەدەش دەدات.

إرسال تعليق

سوپاس بۆ كۆمێنتان ، شكر لتعلیق