17‏/08‏/2013

بە گەرەنتی رۆژانە گورچیلەكانت بشۆ

گورچیلەكان كارێكی ناخۆشیان هەیە، وەك فلتەر كاردەكەن بۆ خوێن و پاكیدەكەنەوە لە مادەی نەویستراو، لەو ماوەیەدا خوێ و ژەهری زیانبەخشی تێدا كۆدەبێتەوە، بۆیە پێویستی بە پاككردنەوەی بەردەوام هەیە، بەڵام ئایا ئێمە چۆن دەتوانین ئەم كارە بكەین ؟

رێگای پاككردنەوەكە زۆر ئاسانە، تەنها دەسكێك مەعدەنوس بهێنە و بەجوانی بیشۆوە، پاشان بیخە ناو مەنجەڵێكەوە و بڕێك ئاوی تێبكە و تاوەكو 10 خولەك لەسەر ئاگری دابنێ، پاشان وازی لێبێنە تاوەكو سارد دەبێتەوە، دوایی ئاوەكەی بخەرە ناو بوتڵێكەوە و سەرەكەی دابخە و بیخە ناو سەلاجە و بەیانیان بەر نان خواردن كوپێكی لێ بخۆوە.

بەمەش زۆربەی ماددە ژەهریەكان بەڕێژەیەكی زۆر لە جەستەت دەچنەدەرەوە و رۆژانە هەست بە ئیسراحەتی زیاتر دەكەیت، لەبەر ئەوەی مەعدەنوس بە باشترین بەرهەمی سروشتی دادەنرێ بۆ پاككردنەوەی گورچیلە.

إرسال تعليق

سوپاس بۆ كۆمێنتان ، شكر لتعلیق