17‏/08‏/2013

پاش كوڵاندنی هێلكە ئاوەكەی فڕێ مەدە!

ئەو ئاوەی كە هێلكەی تێدا دەكوڵێنیت، زۆر سوود بەخشە و دەوڵەمەندە بە ماددە كانزاییەكان و كالیسیۆم، هەر بۆیە سادەترین سوودی ئەم ئاوە دەتوانرێت بۆ ناو ئینجانەی گوڵەكان بەكاربهێنرێت.
گەر پاش كوڵاندنی ‌هێلكە، ئاوەكەی بۆ ئاودانی ئینجانەی ماڵەكان بەكار بهێنیت، جارێكی دی ژیان بە گوڵەكان دەبەخشێتەوە. سوودێكی دیكەی ئەم ئاوە، دەتوانرێت بۆ زیندووكردنەوەی تاڵەكانی قژ بەكاربهێنرێت.
پاش كوڵاندی هێلكە، پڕۆتینەكانی نێو هێلكەكە بەشێوەی پڕۆتینی تواوە لەناو ئاوەكەدا دەمێننەوە، بۆیە دەتوانرێ ئەم ئاوە بە گەرمییەكی گونجاو (قژ نەسووتێنێ)، بە قژدا بكرێت و سوودێكی زۆری بۆ بەهێزكردن و زیندووكردنەوەی قژ هەیە.

إرسال تعليق

سوپاس بۆ كۆمێنتان ، شكر لتعلیق