04‏/05‏/2013

پرتەقاڵ و گرنگى لە بوارى تەندروستیدا

پرتەقاڵ لە خێزانى Rutaceaeیەو بە ئینگلیزیش پێى دەگوترێت Orang . شوێنى دەرکەوتنى و گەشەکردنى ئەم ڕووەکە بە چین و باشور و ڕۆژهەڵاتى ئاسیا دادەنرێت، ئەم میوەیە لە کارى پزیشکى ئاساى لە چین بەزۆرى بەکار دەهێندرا. هەتا ئێستاش بە شێوەیەکى فراوانتر لە سەراپاى دوونیا دەچێنرێت و درەختێکى هەمیشە سەوزە و بەرزیەکەى پێدەچێت بگاتە دەوروبەرى (10) مەتر. وە بە یەکێک لە سەرچاوە سەرەوکیەکانى ڤیتامین سى دادەنرێت.زانایان ئەوەیان دەرخستوە کە ئەم میوەیە زۆربەى جۆرى خۆراکى پێویستى ڕوەکى و جۆرە جیاوازەکانى ڕیشاڵە(Fiber)خۆراکیەکانى تێدایە.

دەستنیشانکردنى پرتەقاڵ

پرتەقاڵ دارێکى بچوکە کە گەڵاکانى سەوز و گوڵ و بەرەکەى بۆندارن و گوڵەکانى ڕەنگیان سپیە و بەرەکانیشیان لە قەبارەدا مام ناوەندن، بەر گەکەیان نارنجى و کەمێک زبرن و گۆشتەکەیان (ئەوبەشەى کە دەخورێت) تامیان شیرین یا ترشە و ڕەنگیشیان جیاوازە و زەرد و زەردى تۆخ و سورن.

دارى پرتەقاڵ و هاوشێوەکانى بەشێوەیەکى گشتى بەرگەى پلەى گەرماى نزم دەگرن پێویستە لەو ناوچانەدا بنێژرێت کە پلەى گەرمیان مام ناوەندە و زستانیشیان تاڕادەیەک گەرمە.پلەى گەرمى کەمتر لە 4بۆ5 پلە بۆماوەیەکى زۆر کاریگەرى خراپى لەسەر جێدەهێڵێت. لە ناوچەکانى باکورى ئێران و هەروەها لە باشورى ئێران و باشورى ئێراقیش بەهەمان شێوە دەنێژرێت. ژمارەیەکى جیاوازى پرتەقاڵ بە پێونکردنى لەگەڵ دارى نارنج کە لە تۆوەوە گەشەى کردبێ بەرهەم دەهێنرێت. بەڵام لە هەندێ باردا بۆ بەدەستکەوتنى جۆرى نوێ و زۆربوون تۆوى پرتەقاڵ دەنێژن، هەرچەندە شەتڵى پرتەقاڵ درەنگ گەشەدەکات بەڵام توێکڵى بەرەکانیان تەنکتر و تامەکەشیان شیرین تردەبێت.

پێکهاتە خۆراکیەکانى پرتەقاڵ

سەرەڕاى بونیەتێکى زۆر لە ڤیتامین سى، پرتەقاڵ دابینکەرى زنجیرەیەک پێکهاتەى خۆراکى ڕووەکى پێویستن وەک ئەنتى ئۆکسیدات و پێکهاتەى ئەلفا و بێتا کارۆتین،لوتیین و بێتا کە پیتوزانتینە.

پێکهاتە خۆراکیە سەرەکیەکانى پرتەقاڵ بەم شێوەیەى خوارەوەیە:-

پێکهاتەى خۆراکى سەرەکى پرتەقاڵ (لە 100گرامى خاو)

1- وزە 37 کالۆرى

2- ڤیتامین سى 54 میلى گرام

3- ڕیشاڵ 2 گرام

4- فولات 31 ماکرۆگرام

5- ئاسن 0،4 میلى گرام

6- پۆتاسیۆم 150 میلى گرام

7- کاربۆ هیدرات 9 گرام

8- فرەکتۆز 2 گرام

9- چەورى 0،1 میلى گرام

10- کارۆتین 28 ماکرۆ گرام

11- مس 0،04 میلى گرام

12- کالیسیۆم 47 میلى گرام

13- پرۆتین 1 گرام

14- فسفۆر 20 میلى گرام

15- سۆدیۆم 1 میلى گرام

16- ڤیتامین بى یەک 0،1 میلى گرام

17- ڤیتامین بى دوو 0،04 میلى گرام

18- نیاسین 0،4 میلى گرام

19- مەگنیسیۆم 12 میلى گرام

20- مەنگەنیس 0،05 میلى گرام




ئاو(شەربەت)ى پرتەقاڵ

ئەم شەربەتە دەتوانن بەشێوەیەکى تازە یاخود بەشێوەى هەڵگیراوى ناو شوشەو قوتو بەکار بهێندرێن. یەک پەرداخى ئاسایى شەربەتى پرتەقاڵى تازە دەبێتە هۆى بەخشینى 800 میلى گرام ڤیتامین سى و 400 میلى گرام فولات.لەکاتى بەکارهێنانى بەردەوامى ڕۆژانەى میوە و سەوزەوات خواردنەوەى پەرداخێک لە شەربەتى پرتەقاڵ بە یەک میوە دادەنرێت.










سوودى بەکارهێنانى پرتەقاڵ:-

بەکارهێنانى ئاسایى (باو):- توێکڵ و شەربەتى پرتەقاڵ دەبێتە هۆى بەهێزکردنى گەدە، دژى ئاوسان و هەوکردن و ڕێگرتن لەو نەخۆشینانەى کە بەهۆى کەمى ڤیتامین سى یەوەوە پەیدا دەبن. بەکارهێنانى گوشراوى توێکڵەکەى بۆ کەمکردنەوەى کۆکین و لەناوبردنى هەڵامەت و ئاسانکردنى کردارى هەرس بەکاردەهێندرێت.توێکڵەکەشى وەک مەڵهەم بۆ چارەسەرکردنى نەخۆشى ئەگەزما و تێکچونەکانى پێست بەکاردەهێنرێت. کوڵاندنى گەڵاى پرتەقاڵ و گیراوەکەى بۆ شتنى هەڵاوسان و کەمکردنەوەى ئازارەکانى بەکاردەهێندرێت. بەشێوەیەکى گشتى پرتەقاڵ دژ بە ژەهرە وخۆراکێکى ئارام بەخشە. کرۆکى پرتەقاڵ کاریگەرى دژى هەوکردنى هەیە و کە لە پێستەکە دەر بهێنرێت، بەڵام بەو پێیەى کە زوو بەسەر دەچێت پێویستە هەمیشە بە تازەیى بەکاربهێندرێت وە ئەگەر هەڵگیراش دەبێت بۆماوەیەکى کەمبێت و لە شوێنى تاریک و سارد هەڵبگیرێت. هەندێک باوەڕیان وایە کە میوەى پرتەقاڵ خوێن پاقژدەکاتەوە و تینوێتى کەمدەکاتەوە و مرۆڤ برسى دەکات. ئاوى پرتەقاڵ بۆ کەمکردنەوەى ئازارى زراو و تێکچونى بەسودە. لە چین تۆوى پرتەقاڵ لەت لەت دەکەن و شەو لەسەر پێستى ڕوومەتى دادەنێت باوەریان وایە دەبێتە هۆى لەڕیشە دەرهێنانى چرچ و لۆچى ڕوومەت. توێکڵى پرتەقاڵ لە هندستان و چین وەک ئارام بەخش و لە فلیپینیش بۆ پەرکەم و نیزگەرە بەکاردەهێنرێت. لە کاتى کردنەوەى گوڵەکاندا و پشکوتنیان وەک دەرمانى ئارام کەرەوە و دڵ دێک هەڵاتن بەکاردەهێنرێت و کردارى هەرس چالاک دەکات. لە کارى پزیشکى چینیدا پرتەقاڵ بەشێوەیەکى رێکوپێک بۆ ڕێکخستنى کارى هەرس و چارەسەرى ناڕێکیەکانى بەکاردەهێندرێت. ئەوان باوەڕیان وایە کە پرتەقاڵ لە بەرامبەر بە خوێن بەربون و هەرس نەکردن و رێکخستنى لینجە ڕژێنەکان بەسودە. لە بارەى دڵتەنگى و خەولێنەکەوتن و هێورکردنەوەى دەمار پرتەقاڵ بەکاردەهێنرێت. لە کۆنیشدا پرتەقاڵ بۆ ڕکابەرى کردنى کەمى ڤیتامین سى و پاراستنى بەهێزى پوک بەکاردەهێنرا. بەکارهێنانى پرتەقاڵ دەبێتە هۆى ڕێگرتن لە کەمبونەوەى خوێن و کارى ماسولکەکانیش ئاسان دەکات و لەشیش لە بەرامبەر هەوکردنەکاندا دەپارێزێ .وە شەربەتى پرتەقاڵیش هەندێ جار لە دروستکردنى کێکدا بەکار دەهێندرێت.

کلیلى سودەکانى پرتەقاڵ

• دژى نەخۆشیەکانى دڵ کاردەکات.

• هاوکارى پاراستنى ڕێژەى ڤیتامین سى لە لەشى جگەرەکێشەکاندا دەکات.

• ڕوبەڕوى هەڵامەت دەبێتەوە.

• ڕۆڵى ڕێگەگرتنى هەیە لە بەرامبەر توشبون بە شێرپەنجەکان.

چەندە بەکاربێنین؟

یەک پرتەقاڵ کە کێشەکەى 160 گرام بێت، %25ى فولات(کۆمەڵەى ڤیتامینەکانى گروپ بى)ى ڕۆژانە لە بەتەمەنەکاندا و دوو ئەوەندە لە پێویستى وەرگرتنى ڤیتامین سى دابین دەکات.


هەڵبژاردن و چاودێرى

-ئەو پرتەقاڵانە هەڵبژێرە کە توێکڵێکى تەنک لە چاو قەبارەیان قورسن.

- ئەو جۆرە پرتەقاڵانەى کە بەشێکیان نەرم و شل بووە هەڵنەبژێرن چونکە نیشانەیەکە بۆ خراپ بونیان.

- ئەگەر توێکڵى پرتەقاڵەکە چرچ و لۆچ بوبێت واتاى زۆر مانەوەى پرتەقاڵەکەیە.

چۆنیەتى بەکارهێنان

- ئامۆژگارى دەکرێن کە میوە بە تازەیى بخورێت.

- میوە و سەوزەوات تێکەڵ بە زەڵاتە بکرێت.

- لە تەنیشت خواردنە گۆشتیەکان بەمەبەستى ڕاکێشانى زۆربەى ئاسنى خۆراک پرتەقاڵ یا شەربەتى پرتەقاڵ بەکاربێنن. بەتایبەت تێکردنى ئاوى پرتەقاڵ بۆ ناوشلەى مریشک تامێکى خۆش بە خواردنەکە دەدات.

- لە ناو کێکى شیر و جۆرەکانى شەربەت پرتەقاڵ بەکاربێنن وە هەروەهاش لە دروستکردنى مرەباش دەتوانرێت بەکاربهێنرێت.

سودە تایبەتیەکان

*تێکشکاندنى کۆلیسترۆڵ:-

توێژینەوەکانى سەراپاى دوونیا ئەوەیان دەرخستوە کە ڕژێمى خۆراکى پڕ ڤیتامین سى ڕێگرى دەکات لە توشبون بەنەخۆشیەکانى دڵ.ڤیتامینە هاوشێوەکان لەگەڵ ڤیتامینێک لە LDL لە بەرامبەر تێکشکاندنى ئۆکسیداتى لەلایەن ڕادیکاڵە ئازادەکان کە مادەى شێرپەنجەیى بەرهەم دێنن دەمان پارێزێت.LDLى تێک شکاو دەبێتە هۆى بەستنى خوێنبەرەکان و نەخۆشیەکانى دڵ.

*کەمبونى ڤیتامین سى:-

ڕێژەى پێویستى ڤیتامین سى ڕۆژانە 40 میلى گرامە. پسپۆڕانى خۆراک ئامۆژگارى بەکارهێنانى ئەو خۆراکانە دەکەن کە دەبنە هۆى بەخشینى ڕێژەیەکى باش لە ڤیتامین سى کە 400میلى گرام بۆ کە سانى نێوان 25 بۆ 50 ساڵ و 800 میلى گرام بۆ کەسانى سەرو 50 ساڵە پێویستە. بەمەش پرتەقاڵ و ئاوەکەى لە بەدەست هێنانى ئەم ڕێژە پێویستیەى ڤیتامین سى لە ڕۆژێکدا ڕۆڵى خۆى بەتەواوەتى دەبینێت.

*هەڵامەت

بەکارهێنانى ڤیتامین سى لە کەمکردنەوەى بەهێزى و درێژە کێشانى ئەم نەخۆشیەدا ڕۆڵى خۆى دەگێڕێت.

*شێرپەنجە

پرتەقاڵ و ئاوەکەى پڕن لە مادەى خۆراکى ڕوەکى هسپریتی. لە توێژینەوە تاقیگەیەکاندا دەریان خستوە شەربەتى هیسپریتین دەبیێتە هۆى کۆنتڕۆڵکردنى گەشەى خانەکانى شێرپەنجەى سنگ و دروستبونى هەڵئاوسان. هیسپریدین (یەکێکە لە جۆرەکانى هیسپریتین) هاوکارى دەکات لە ڕێگرتن لە سەرهەڵدانى شێرپەنجەى ناو دەم. توێکڵى پرتەقاڵ هەڵگرى مادەیەکى خۆراکیە بەناوى نوبیلیتین و تنجرتین کە دەبێتە هۆى ڕێگەگرتن لە ئەو هێرشانەى کە خانە شێرپەنجەیەکان دەیکەنە سەر ئەندامەکانى لەش. ئاوى پرتەقاڵ پراوپڕە لە مادەى گیایى لیمونۆید کە ئەمەش تایبەت مەندى ڕێگەگرتنى لە شێرپەنجە هەیە. بەهەمان شێوە لێکۆلینەوەکان ئەوە یان دەرخستوە کە ئەوکەسانەى بەشێوەیەکى رێکوپێک گیراوەکان بەکاردەهێنن بە ڕێژەى %60 کەمتر توشى شێرپەنجەى گەدە دەبن. ئەگەرى هەیە ڤیتامین سى لە گیراوەکاندا هۆکارى ڕێگرتنبن لە پێکهێنانى مادە شێرپەنجە دروستکەرەکان لە گەدەدا.لە پشکنینێکدا بەمەبەستى پێوانى ڕێژەى توشبوان بە شێرپەنجە کە زۆر پرتەقاڵ دەخۆن لەگەڵ کەسانێک کە زۆر کەم بەکارى دەهێنن دەرکەوت کە توشبون بە شێرپەنجەى ملولوکانى سى لە کەسانى گروپى یەکەمدا %50 کەمترە لە کەسانى گروپى دووەم.

ڤیتامین سى ڕێگەگردەبێت لە گاستریت(جۆرێکە لە هەوکردنى دیوارى داپۆشەرى گەدە) کە خۆى دەبێتە هۆى دروستکردنى خانەى شێرپەنجەیى لە گەدەدا.

ڕیشاڵەکان لە جۆرى نەتواوەن، هەرلەبەر ئەمەش بە فراوانکردنى قەبارەى خۆراکى پاڵپێوەنرا و خێرایى بەخشین بە جوڵەکەیى لە کۆئەندامى هەرس هاوکارى دەکات. هەربەم شێوەش یەکێک لەو کارانەى بۆ ڕێگەگرتن لە توشبون بە شێرپەنجەى ڕیخۆڵە ئەستورە بەکارهێنانى بەردەوام و ڕێک و پێکى جۆرەکانى گیراوەکانە.

*نەبەستنى دەمارە بۆرى لە کۆرپەڵەدا

پرتەقاڵ جۆرە ڕیشاڵێکى هەیە کە لەگەڵ دەنکۆڵە(حب)کانى ئەسید فۆلیک هاوکارى ڕێگەگرتن لە دەردانى ئیسپینا بیفیدا(نەبەستنى دەمارە بۆرى) لە کۆرپەلەدا دەکات، هەر بۆ ئەوەشە کە ئامۆژگارى دایکانى سک پڕ دەکرێت کە وەک پرتەقاڵ یا لە جێى پرتەقاڵ دەتوانن ئەسید فۆلیک بەکاربێنن.


ئاوى مروارى(سپى)

هاوێنەى چاوى مرۆڤ بە شێوەیەکى سروشتى هەڵگرى ڕێژەیەکى زۆر لە ڤیتامین سى یە. ئەوکەسانەى کە ڕۆژانە کەمتر لە 125میلى گرام ڤیتامین سى بەکاردێنن، 4 هێندەى ئەوانەى کە ڕۆژانە 500 میلى گرام ڤیتامین سى بەکاردێنن زیاتر توشى ئاوى مروارى چاو دەبن. بۆ ئەمەش بەکارهێنانى گیراوەکان پارێزگارى لە هاوێنەکانى چاودەکات لە توشبونیان بە ئاوى مروارى.

*کەم خوێنى

ڤیتامین سى دەبێتە هۆى زیادکردنى ڕاکێشانى ئاسن لە خۆراکدا. بەتایبەت لە کەسانێکدا کە ڕووەک زیاتردەخۆن و ئەو خۆراکانە بەکاردەهێنن کە دەوڵەمەندن بە ڤیتامین سى لە جۆرى گیراوەکان، بۆ کەمکردنەوەى مەترسى کەمى ئاسن گرنگە کە دەبێتە هۆى کەم خوێنى لە مرۆڤدا.پرتەقاڵ بەشێوەیەکى تایبەت بە هۆى بونى فولات بۆ رێگەگرتن لە کەمبونەوەى لەناکاوى خوێن لەکاتى کەمبونەوەى ئەسیدفۆلیک دا گرنگى خۆى هەیە.


وەرگێڕانى لە فارسیەوە

تەیمور حسن هەڵەبجەیى

سەرچاوە

www.irpdf.com

إرسال تعليق

سوپاس بۆ كۆمێنتان ، شكر لتعلیق