46% ی مامه‌ڵه بازرگانیه‌كانی عێراق و ئێران له‌رێگه‌ی مه‌رزی په‌روێزخانه‌وه ده‌بێت..
'' له كۆی 86 مه‌رزی نێوان عێراق و ئێران‌دا، مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی په‌رورێزخان به باشترین مه‌رز له‌رووی جوڵه‌ی بازرگانییه‌وه دیاریكراوه''
به‌پێی ریزبه‌ندیه‌كی فه‌رمی كه ژووری بازرگانی كۆماری ئیسلامی ئه‌نجامیداوه، له كۆی 86 مه‌رزی نێوان عێراق و ئێران‌دا، مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی په‌رورێزخان به باشترین مه‌رز له‌رووی جوڵه‌ی بازرگانییه‌وه دیاریكراوه، به ووته‌ی به‌رێوبه‌ری به‌رێوبه‌رایه‌تی گومرگی گه‌رمیانیش له‌ئێستادا 46% ی مامه‌ڵه‌ی بازرگانی نێوان ئه‌م دوو وڵاته له‌ریَِگه‌ی مه‌رزی په‌روێزخانه‌وه ده‌بێت.
حسێن ئه‌حمه‌د به‌رێوبه‌ری گومرگی گه‌رمیان به‌سایتی (ئیداره‌ی گه‌رمیان)ی ڕاگه‌یاند: به‌پێی ئامارێك كه له‌به‌رده‌ستدایه له‌ماوه‌ی 10 مانگی ساڵی 2010دا، كۆماری ئیسلامی ئێران قه‌باره‌ی مامه‌ڵه بازرگانییه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عیراقدا زیاتر له یه‌ك ملیار و 536 ملیۆن دۆلار بووه.
ووتیشی "هه‌ر به پشت به‌ستن به ئاماره‌كانیان 46% ی مامه‌ڵه‌ی بازرگانی كۆماری ئیسلامی ئێران له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی كوردستاندا له‌ریَگه‌ی مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی په‌روێزخانه‌وه بووه".
به‌رێوه‌به‌ره‌كه‌ی گومركی گه‌رمیان ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، به‌پێی ریزبه‌ندییه‌كی ژووری بازرگانی كۆماری ئیسلامی ئێران، له كۆی 86 مه‌رزی نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا، مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی په‌روێزخان پڕ جوڵه‌ترین مه‌رزه بۆ مامه‌ڵه بازرگانییه‌كان، به‌تایبه‌تش له بازرگانی بواره‌كانی بیناسازی و خوارده‌مه‌نی و پیشه‌سازی و چه‌ندین بواری تر.
http://garmiyan.com/ Babetekan_dreje.aspx?jimare=476

http://garmiyan.com/
إرسال تعليق
سوپاس بۆ كۆمێنتان ، شكر لتعلیق