وه‌فدێكی ئیداره‌ی گه‌رمیان به سه‌رۆكایه‌تی جێگری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و به‌رێوه‌به‌ری گشتی كشتوكاڵ و كاره‌بای گه‌رمیان و ژماره‌یه‌ك له بازرگانان و به‌ڵینده‌رانی سنوره‌كه، به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له پێشانگایه‌كی نێوده‌وڵه‌تی سه‌ردانی تارانی پایته‌ختی وڵاتی ئێران ده‌كات.
یونس ئه‌حمه‌د جێگری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و سه‌رۆكی وه‌فده‌كه به سایتی (ئیداره‌ی گه‌رمیان) ی راگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی له لایه‌ن كونسوڵگه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران له سلێمانی بانگهێشتێكمان پێگه‌یشت، رۆژی (26ی نیسان) وه‌فده‌كه‌مان گه‌یشته تاران و پاش ته‌واوبوونی كاره‌كانمان دوێنێ (1ی ئایار) گه‌ڕاینه‌وه هه‌رێم.
وتیشی: له سه‌ردانه‌كه‌ماندا به‌شداریمان له پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی تاران كرد كه تێیدا به‌رهه‌مه خۆماڵییه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران له بواره‌كانی وه‌ك ئامێری ئه‌لیكترۆنی و پیشه‌سازی به‌گشتی و پیشه‌سازی ئۆتۆمبیل و كه‌لوپه‌لی بیناسازی و ناوماڵ و فه‌رش و چه‌ندین به‌رهه‌می تر.
یونس ئه‌حمه‌د راشیگه‌یاند: دواتر وه‌فده‌كه‌مان له هۆڵی پێشانگاكه چاوی كه‌وت به ئه‌ندازیار صه‌فی به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه بازرگانییه‌كانی نێوان عێراق و ئێران له دیداری نێوانیشماندا تیشك خرایه سه‌ر په‌یوه‌ندییه بازرگانیه‌كانی نێوان هه‌رێم و ئێران به‌گشتی پرسی بازگانی له رێگه‌ی مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی په‌روێزخان له سنوری گه‌رمیان به تایبه‌تی.
سه‌رۆكی وه‌فده‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، له دیداره‌كه‌دا جه‌ختمان له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگی كردن و په‌ره‌پێدانی زیاتر بۆ جوڵه بازگانییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا له رێگه‌ی مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی په‌روێزخان كردۆته‌وه.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، له سه‌ردانه‌كه‌یاندا چاویان به وه‌فده‌كانی عێراق و پارێزگاكانی تری هه‌رێم كه‌وتووه و له رێگه‌ی پێشانگاكه‌شه‌وه توانیویانه ئانشایه‌تی باشیان به به‌رهه‌مه خۆماڵییه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران دروستبكه‌ن به‌مه‌به‌ستی هاورده كردنیان بۆ هه‌رێمی كوردستان.
له‌سه‌ردانی وه‌فده‌كه‌ی ئیداره‌ی گه‌رمیاندا بۆ تاران، هه‌ریه‌كه له حاجی ئه‌حمه‌د عه‌لی به‌رپرسی نوێنه‌رایه‌تی بازرگانی گه‌رمیان و به‌رزان عومه‌ر وه‌لی به‌رپرسی لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی به‌ڵێنده‌رانی كوردستان به‌شدار بوون.
هه‌روه‌ها له پێشانگاكه‌دا چه‌ندین وڵاتی ئاسیا و ئه‌وروپا بانگهێشتكرابوون له‌وانه‌ش: ئه‌فغانستان، هندستان، عه‌مان، یۆنان، رۆمانیا، ئازه‌ربایجان، توركیا، تونس، میسر، نه‌یجیریا له‌گه‌ڵ چه‌ندین وڵاتی تر.

إرسال تعليق
سوپاس بۆ كۆمێنتان ، شكر لتعلیق