به‌مه‌به‌ستی دیاریكردنی كاته‌كانی چاندن و دروێنه و په‌یینی كیمیایی و سه‌رجه‌م چالاكییه كشتوكاڵیه‌كان له هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مساڵ بۆ یه‌كه‌مجار وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو رۆژمێری تایبه‌ت بۆ بواری كشتوكاڵی راگه‌یاند.
ئه‌نوه‌ر عومه‌ر به‌رێوه‌به‌ری پلاندانان له وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به (خه‌ندان)ی راگه‌یاند: "ئێمه وه‌ك وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی هه‌رێم، ئه‌مساڵ بۆیه‌كه‌مجار رۆژمێری كشتوكاڵیمان ئاماده‌كرد كه بریتیه له به‌مێژووكردنی چالاكییه كشتوكاڵییه‌كان، وه‌ك پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری و چاندنی سه‌وزه و دانه‌وێڵه و به‌خێوكردنی ئاژه‌ڵ و پۆلینكردنی نه‌خۆشیه‌كان و په‌یینكردن، تاده‌گاته به‌روبووم.
ئه‌نوه‌ر عومه‌ر وتیشی: ئامانج له‌و رۆژمێره به‌ڕێوه‌چوونی چالاكیه‌كانه له‌كاتی دیاریكراوی خۆیان، چونكه بابه‌تی كشتوكاڵی پێویسته له‌كاتوساتی خۆیدا به‌ڕێوه‌بچێت، ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌هۆی دروستكردنی پردێكی په‌یوه‌ندی له‌نێوان وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و جوتیاران بۆ پێكه‌وه كاركردن، هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته تیمَكی به‌دواداچوون بۆ هه‌ماهه‌نگی له‌نێوان لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان پێكهێندراوه.
به‌رێوه‌به‌ری پلاندانانی كشتوكاڵ ئه‌وه‌شی خسته‌روو: هه‌ر بۆ زیاتر ئاشنابوونی جوتیاران به‌و رۆژمێره، له رێگای سه‌ندیكاكان و یه‌كێتیی جوتیاران رۆژمێره‌كه به‌سه‌ر جوتیاران دابه‌شكراوه ، تا چیتر كاروچالاكیه‌كانی كشتوكاڵی له هه‌رێمی كوردستان دوانه‌كه‌وێت.
شاره‌زایانی بواری كشتوكاڵ رایده‌گه‌یه‌نن كاركردن له‌كاتی دیاریكراوی خۆیدا به‌یه‌كێك له هۆكاره‌كانی سه‌ركه‌وتن و باشبوونی به‌روبومه‌كانی كشتوكاڵ داده‌نرێت.
خه‌ندان ـ ره‌هێل سه‌مه‌د
إرسال تعليق
سوپاس بۆ كۆمێنتان ، شكر لتعلیق