گه‌رئه‌ته‌وێ خۆراکێکی ته‌ندروست بخۆیت و جه‌سته‌یه‌کی ته‌ندروستت هه‌بێ پێویسته دووربکه‌ویته‌وه له خوادنی ئه‌و خۆراکانه‌ی که زیان به ته‌ندروستیت ئه‌گه‌یه‌نیت.
1-سۆده :ئایا زانیوته سۆده به‌تاڵه له calories (گه‌رمۆکه)،به‌ڵام ریژه‌یه‌کی زۆر له (fructose)شه‌کری میوه‌ی تیدایه،پێویسته واز بهێنیت له خواردن و به‌کارهینانی سۆده چونکه ده‌بێته هۆی قه‌ڵه‌وی و زیادکردنی مه‌ترسیه‌کانی نه‌خۆشی شه‌کره‌و به‌رزبونه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن .
2-نانی سپی :نانی سپی ته‌ندروست نیه له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌ته‌واوی ره‌نگه‌کانی له ده‌ست داوه به واتایه‌کی تر نه‌ک ته‌نها تامی نه‌ماوه باڵکو هه‌موو ئه‌وماده خۆراکه پێویستیانه‌ی تیدا نه‌ماوه که پیۆیسته تییدا هه‌بێ، پێویسته له جیاتی نانی سپی نانی قاوه‌ی یان نانی دانه‌وێڵه‌ی به‌تام به‌کاربهێنی له خۆراکی رۆژانه‌دا.
3-هه‌مووجۆره‌کانی شیر:به‌دڵنیایه‌وه شی رو به‌رهه‌مه شیریه‌کان سودێکی زۆریان هه‌یه بۆ ته‌ندروستی له‌ش، به‌ڵام شیری چه‌ور پره له چه‌وری و کۆڵسترۆڵ، له‌به‌ر ئه‌وه ده‌بێت هه‌موو کات شیری که‌م چه‌وری یان شیری به‌تاڵ له چه‌وری به کاربهێنرێت، که هه‌موو ئه‌و ماده خۆراکیه گرینگه‌کانی تیدایه بۆ له‌ش.
4-خۆراکی خیرا :رێژه‌ی ئه‌و calories (گه‌رمۆکه)ی که له یه‌ک ژه‌می خۆراکی خیرادا هه‌یه ، نزیکه‌ی یه‌کسانه به‌و رێژه گه‌رمۆکه‌یه‌ی که له‌ش له یه‌ک رۆژدا به‌کاریده‌هینیت، له‌کاتیکدا هه‌ندیک له‌و گه‌رمۆکانه له پرۆتین یان،شه‌کر،یان چه‌وری وه‌رده‌گیرێت له خۆراکدا. بۆیه پێویسته دووربکه‌وینه‌وه له هه‌موو جۆره خۆراکه خیرائا‌ماده‌کراوه‌کان .
إرسال تعليق
سوپاس بۆ كۆمێنتان ، شكر لتعلیق