نەعنا یەکێکە لە گیا بۆن خۆشە جوانەکان، کە لە زۆربەی خواردهمەنیدا بەکاریدەهێنین کە تامێکی تایبەتیمان پێدەبەخشێت، چی دەزانی دەربارەی سوودەکانی ئەم گیایە؟
چارەسەرێکە بۆ گەلێك نەخۆشی دەتوانین وەکو چا بیخۆینەوە، گەڵاکانی بۆماوەی ٢٠ خولەك دەخەینە ناو ئاوێکی گەرمەوە دوایی دەیخۆینەوە، ئەویش یارمەتی دەردانی ههوای ناو سك دەدات، هەروەها بۆ لەناو بردنی کرم لەلای منداڵ بەکەڵکە.
تۆوەکەشی بۆ بەهێزکردنی دڵ بەسوودە، چارەسەرێکی سروشتیشە بۆ ئەو کەسانەی کە تووشی قهبزی دهبن، هەروەها زەیتەکەشی بۆ چەورکردنی لەش بەکاردێت لهکاتی سەرماو هەڵامەت، هەروەها بۆ گەلێك بۆنیش بەکاردەهێنرێت لەگەڵ ئەوەشدا چارەسەرێکە کە بۆ هەوکردنی بێغی سەر و لەش، بۆ میکرۆبی ناو ڕیخۆلە باشە چونکە لەناوی دەبات، هەروەها هەندێك لە توێژەران جەختیان کردۆتەوە لەسەر ئەوەی کە زەیتەکەی بۆ زیبکە باشە چونکە میکرۆب و بەکتریا لەناو دەبات کە توشی زیبکەکە دەبێت.
إرسال تعليق
سوپاس بۆ كۆمێنتان ، شكر لتعلیق