توێژه‌رانى ئه‌مریكى ئامۆژگاریمان ده‌كه‌ن به خواردنى ماسی ده‌وله‌مه‌ند به ترشی "ئۆمێگا3" به‌شێوه‌یه‌كى به‌رده‌وام به درێژایی ژیان .
مالپه‌رى زانستى ئه‌مریكى بلاویكرده‌وه كه لێكۆلینه‌وه‌كه له‌سه‌ر زیاتر له 2600 كه‌س ئه‌نجام دراوه ، وه ده‌ركه‌وتووه كه ئه‌وانه‌ى ئاستى ئۆمێگا3 له‌ناو خوێنیاندا زووره ، كه ئه‌ویش له‌ناو ماسی تونا و سلمۆن و چه‌ندین جۆرى تر‌ى ماسیدا هه‌یه ، ئه‌وا بۆ ماوه‌یه‌كى زیاتر ده‌ژین له‌چاو كه‌سانى تردا .
توێژه‌ر دكتۆر ریوش مزفریان له كۆلیژى ته‌ندروستى گشتى له زانكۆى هارفرد له بۆستن ده‌لێت" به‌كارهێنانى زه‌یتى ئۆمێگا3 له پێكهاته‌ى سیسته‌مى خۆراكى ڕۆژانه‌دا گرنگترین سوودى ته‌ندروستى به جه‌سته‌ى مرۆڤ ده‌به‌خشێت ، وه مه‌ترسی مردن كه‌م ده‌كه‌نه‌وه ، ئه‌ویش به‌هۆى كه‌مكردنه‌وه‌ى مه‌ترسی تووشبوون به نه‌خۆشیه‌كانى دڵ و مۆلۆله‌كانى خوێن .
هه‌روه‌ها وتیشی ، ماسی له پرۆتین و ترشه چه‌ورى سوودبه‌خش به دڵ پێكهاتووه ، ڕوونیشی كرده‌وه كه خواردنى ماسی په‌یوه‌ندى به درێژكردنه‌وه‌ى ته‌مه‌نه‌وه هه‌یه .
إرسال تعليق
سوپاس بۆ كۆمێنتان ، شكر لتعلیق