ئایا دەزانی باشتترین خواردن خواردنی برۆکلییه به‌تازەیی و دوایی ٢ ڕۆژ لە کڕینی به‌کارهێنانی سودێکی زۆری ده‌بێت، به‌ڵام پاش ئه‌وه و تامەکەی دەگۆڕێت، بەڵگەی ئەم گۆڕینەش زەرد بوونی گوڵی ڕووەکەکەیە، دە بێت ئاگاداری ئەوەش بین لە کاتی کرینیدا ره‌نگی سەوزێکی ئەوەندە تۆخ بێت بچێتەوە سەر شین ئەوەش ئەوە دەگەیەنێت کە بڕۆکلییەکە تازەیە.
هه‌روه‌ها واباشتره بڕۆکلی لە کاغەزی ئەلەمنیۆم پارێزگاری لێبکرێت و بخرێتە ساردکەرەوە و لە شوێنی سەوزەکان دابنرێت، هه‌روه‌ها برۆکلی چەند بە تازەیی هەڵبگیرێت گەورەترین ڕێژەی ڤیتامینەکان و کانزا‌کان و ماددەی دژە ئۆکسید تێداده‌مێنێته‌وه.
بۆ ئامادەکردنی بڕۆکلیش دەبێت سەرەتا گەڵاکانی لێبکرێتەوە پاشان لاسقەکەی کەئەویش دەخورێت، دواتر گوڵەکان دەبڕێتەوە و دەشۆرێت، دوایی ئه‌مانه‌ش ده‌توانیت ئاماده‌ی بکه بۆ ژه‌مه خواردنێک، به‌ڵام ئاگاداری ئه‌وه‌به ئه‌گه‌ر زیاتر له 5-8 خوله‌ک بکوڵێک ئه‌وا زۆرێک له‌سووده‌کانی له‌ده‌ست ده‌دات.
إرسال تعليق
سوپاس بۆ كۆمێنتان ، شكر لتعلیق