به‌پێی زانیاریه‌كانی ئاژانسی هه‌واڵی (كیودۆ)ی ژاپۆنی ، ڕێژه‌یه‌كی پێوانه‌یی تیشك له ناو ماسی كه‌ناره‌كانی فۆكۆشیمادا تۆماركراوه ، ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كاره‌ساته ئه‌تۆمیه‌كه‌ی ساڵی 2011 كه بووه هۆی دزه‌كردنی ڕێژه‌یه‌كی زۆری تیشكی مه‌ترسیدار بۆ نێو ژینگه‌ی ناوچه‌كه.
به‌پێی هه‌واڵه‌كه كۆمپانیای (تۆكیۆ ئیلیكتریك پاوه‌ر) كه سه‌رپه‌رشتی وێستگه‌كانی فۆكۆشیما ده‌كات ، توانیویه‌تی ڕێژه‌یه‌كی زۆر له مادده‌ی سیزیۆمی تیشكده‌ر له ماسی كه‌ناره‌كانی فۆكۆشیمادا تۆمار بكات به‌شێوه‌یه‌ك نزیكه‌ی 7400 جار له‌سنوری سه‌لامه‌تی زیاتره ، واته به‌هیچ شێوه‌یه‌ك بۆ به‌كارهێنانی مرۆیی ناشێت.
هاوكات به‌پێی زانیاریه‌كانی ئاژانسی كیودۆ ، كۆمپانیای ناوبراو تۆڕێكی له‌بنكی ده‌ریادا جێگیر كردووه به‌دیاریكراوی له ده‌رچه‌ی به‌نده‌ری فۆكۆشیمادا ، ئه‌وه‌ش به‌مه‌به‌ستی ڕێگریكردن له‌هاتووچۆی ماسی ئه‌و ناوچه پیسبووه بۆ ناوچه‌كانی دیكه.
پیسبوونی ئاو‌و سامانی ده‌ریای ناوچه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كاره‌ساته ئه‌تۆمیه‌كه‌ی فۆكۆشیما له‌مانگی مارسی 2011 دا كه به‌هۆیه‌وه مادده‌ی تیشكده‌ر له سێ كووره‌ی ئه‌تۆمیه‌وه دزه‌ی كرد و مه‌ترسی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر ناوچه‌كه دروستكرد.

إرسال تعليق
سوپاس بۆ كۆمێنتان ، شكر لتعلیق