ئاوی گوێزی هندی سروشتی ده‌وڵه‌مه‌نده به پۆتاسیۆم، كه ئه‌مه‌ش وایلێده‌كات ببێته خواردنه‌وه‌یه‌كی وزه به‌خش و وه‌ك چاره‌سه‌ری به‌رزی فشاری خوێن و نه‌خۆشی دڵ و هه‌وكردنی ده‌ماره‌كان و ماندووبوون و دڵه‌ڕاوكێ و ماندوبوونی مێشكدا به‌كار بێت. ئاوی گوێزی هندی سوك و ئاسانه بۆ هه‌رسكردن و نیشانه‌كانی ماندووێتی به‌خێرایی ده‌ڕه‌وێنێته‌وه، به‌تایبه‌ت له‌كاتی خوێندن، یان له‌كاتی كاركردندا.ئه‌م وزه به‌خشه سروشتییه گرنگیه‌كی زۆری بۆ ئه‌و كه‌سانه هه‌یه كه دووچاری ئیفلیجی ته‌واو یان ئیفلیجی نیوه‌ی جه‌سته بوون، خواردنه‌وه‌ی ئه‌م ئاوه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ش به‌سووده كه خوازیارن به‌خێرایی له كاریگه‌ری نه‌شته‌رگه‌ری رزگاریان بێت.
هه‌موو ئه‌مانه وا له ئاوی گوێزی هندی ده‌كات به خواردنه‌وه‌یه‌كی سروشتی پاكژ هه‌ژمار بكرێت له‌ڕووی بایۆلۆژییه‌وه، ئه‌م خواردنه‌وه سروشتییه تام و بۆنێكی تایبه‌تی هه‌یه به‌هۆی ده‌وڵه‌مه‌ندی به خوێ كانزاییه جۆراوجۆره‌كان، سه‌ره‌ڕای ده‌وڵه‌مه‌ندی به شه‌كر و ڤیتامینه هه‌مه چه‌شنه‌كان.
إرسال تعليق
سوپاس بۆ كۆمێنتان ، شكر لتعلیق