كۆمه‌ڵه‌ی پارێزگاری به‌كاربه‌ری ئه‌ڵمانی دووپاتیده‌كاته‌وه خواردنی سه‌وزه‌و میوه له‌گه‌ڵ ژه‌مه خۆراكه‌كاند مه‌رجی سه‌ره‌كی خۆراكی ته‌ندروسته. به‌بۆچوونی پسپۆرانی بواری خۆراك، جه‌سته‌ی مرۆڤ رۆژانه پێویستی به 400 گرام سه‌وزه‌و 250 گرام میوه هه‌یه.
كۆمه‌ڵه‌ی ناوبراو به‌پێویستی ده‌زانێت له‌گه‌ڵ ژه‌مه خۆراكی به‌یانیاندا په‌رداخێك شه‌ربه‌تی ساغی میوه بخورێته‌وه كه میوه‌كانی به شێوه‌ی په‌رچه‌ی ورد له‌خۆ گرتبێت.
سه‌باره‌ت به خۆراك، كۆمه‌ڵكه ئامۆژگاریده‌دات زه‌ڵاته وه‌ك ژه‌مه خۆراكێكی سه‌ره‌كی به‌كاربهێنرێت، یان له‌گه‌ڵ خواردنی گۆشت و ماسیدا پێویسته سه‌وزه‌و زه‌ڵاته به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی بخورێت.سه‌باره‌ت به ژه‌مه خۆراكی ئێواران پێویسته چه‌ند پارچه‌یه‌ك په‌نیر له‌گه‌ڵ چه‌ند قاشێك ته‌ماته یان خه‌یاردا بخورێت.
كۆمه‌ڵه‌كه ئاماژه به‌وه‌ده‌دات بۆ خواردنی ئه‌و بڕه له سه‌وزه‌و میوه زۆر نموونه‌یی ده‌بێت ئه‌گه‌ر ژه‌مه خۆراكه‌كان بكه‌ینه پێنج ژه‌م له رۆژێكدا.
دابان
س/ سه‌رده‌م
إرسال تعليق
سوپاس بۆ كۆمێنتان ، شكر لتعلیق