به‌رهه‌مه پلاستیكیه‌كان به به‌ربڵاوترین كه‌ره‌سته نمایشكراوه‌كانی بازاڕ داده‌نرێت و له‌ئێستادا به‌شێكی به‌رچاو له كه‌لوپه‌ل و پێداویستیه‌كانی مرۆڤ له پلاستیك دروستكراوه ، ئه‌وه‌ش وایكردووه به‌كارهێنانی هه‌ر مادده‌یه‌كی ژه‌هراوی مه‌ترسیدار له‌به‌رهه‌مه پلاستیكیه‌كاندا كاریگه‌ری به‌رفراوان له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه جیبهێڵێت.
به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێی ناوه‌ندی كۆڵه‌مبیا بۆ ته‌ندروستی منداڵ ده‌ركه‌وتووه به‌كارهێنانی مادده‌ی (bisphenol) له به‌رهه‌مه پلاستیكیه‌كاندا كاریگه‌ری به‌رچاو له‌سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ جێده‌هێڵێت به‌تایبه‌ت منداڵ كه به‌شێكی زۆری كه‌ره‌سته‌كانی یاریكردن له مادده پلاستێك پێكدێت.
(bisphenol) مادده‌یه‌كی ئه‌ندامیه‌و له دروستكردنی به‌شێكی زۆری به‌رهه‌م پلاستیه‌كیه‌كاندا به‌كاردێت به‌تایبه‌ت قووتوی خۆراك و خواردنه‌وه‌كان ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و جیڕی و نه‌رمیه‌ی به به‌رهه‌مه‌كانی ده‌به‌خشێت.
ئه‌و توێژینه‌وه نوێیه له‌كاتێكدایه پێشتریش چه‌ند توێژینه‌وه‌یه‌كی دیكه ئاماژه‌یان به‌وه دابوو كه(bisphenol) تێكه‌ڵ به خواردن و خۆراكی ناو قووتووه پلاستیكیه‌كان ده‌بێت و كاریگه‌ری به‌رچاو له‌سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ جێده‌هێڵێت به‌تایبه‌ت په‌یوه‌ست به قه‌ڵه‌ی و تێكچوونی هۆڕمۆنه‌كان و نه‌خۆشیه‌كانی دڵ و گورچیله.
(كاسلین دۆنۆها) سه‌رپه‌رشتیاری توێژینه‌وه‌كه ده‌ڵێت ، به‌پێی داتا‌و زانیاریه‌كان حاڵه‌ته‌كانی ڕه‌بۆ له‌ماوه‌ی 30 ساڵی ڕابردوودا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو زیادی كردووه ، ئه‌وه‌ش وامان لێده‌كات گریمانه‌ی كارایه‌كی ژینگه‌یی بكه‌ین له‌پشت ئه‌و كێشه ته‌ندروستیه‌وه.
كاسلین و تیمه هاوڕێكه‌ی پشكنینی پزیشكیان بۆ 568 ئافره‌تی سك‌پڕ ئه‌نجامدا و به‌به‌رده‌وامی چاودێری به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی (bisphenol) یان له‌ڕێگه‌ی میزیانه‌وه كرد ، پاشان بۆیان ده‌ركه‌وت به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی ئه‌و مادده‌یه و تووشبوونی منداڵی سكه‌كه به‌ڕه‌بۆ په‌یوه‌ندیه‌كی ڕاسته‌وانه‌یان هه‌یه ، به‌تایبه‌ت له قۆناغه‌كانی سه‌ره‌تای سكپڕیدا له‌نێوان مانگی یه‌كه‌م بۆ مانگی سێیه‌مدا ، هاوكات توێژه‌ران له‌و ماوه‌یه‌دا زۆرترین حاڵه‌تی تووشبوو به‌ڕه‌بۆیان له‌ناو منداڵه‌كاندا تۆمار كرد.
دكتۆره كاسلین ڕاشیگه‌یاند ، مادده‌ی (bisphenol) كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌وكردنی ڕێڕه‌وی هه‌ناسه‌دان جێده‌هێڵێت و كاری كۆئه‌ندامی به‌رگری ده‌گۆڕێت ، به‌وه‌ش كه‌سه‌كه تووشی حه‌ساسیه‌تی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه ده‌بێت و پاشتر سه‌رده‌كێشێت بۆ نه‌خۆشی ڕه‌بۆ.
په‌یوه‌ست به‌و بابه‌ته له مانگی ته‌موزی ساڵی 2012 دا ، فه‌رمانگه‌ی خۆراك و ده‌رمانی ئه‌مریكا به‌كارهێنانی مادده‌ی (bisphenol)ی له كوپ و بوتڵی منداڵاندا قه‌ده‌غه كرد ، چونكه ئه‌و مادده‌یه له‌گه‌ڵ پێكهاته خۆراكیه‌كه‌ی كارلێكده‌كات، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش فه‌رمانگه‌ی ناوبراو ڕێنمایی هاوڵاتیان ده‌كات كه‌متر خۆراكه قووتومه‌نیه‌كان به‌كاربهێنن یان له‌بری به‌كارهێنانی پلاستیك سود له مادده‌كانی شوشه‌و چینی و ستیل ببینرێت.

و.هه‌لمه‌ت علی
سه‌رچاوه/ -http://www.serdem.net
إرسال تعليق
سوپاس بۆ كۆمێنتان ، شكر لتعلیق