له ئاكامی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی پزیشكی نوێ‌دا ده‌ركه‌وت زۆرخواردنی ئه‌و خواردنه ته‌واوكارییانه‌ی كه‌رێژیه‌كی به‌رز له ڤیتامین سی تێدایه، ده‌بێته هۆی درووست بوونی به‌ردی گورچیله.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه له‌رۆژنامه‌ی ئه‌لقه‌به‌س بڵاوكرایه‌وه، ، ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به‌ده‌ست به‌رزی فشاری خوێن یان نه‌خۆشی شه‌كره‌وه ده‌ناڵێنن، یان ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی كه زۆر ناجوڵێن شله‌مه‌نی ته‌واو ناخۆنه‌وه، ئه‌گه‌ری درووستبوونی به‌ردی گورچیله‌یان زۆره، به‌ڵام ده‌ركه‌وت ئه‌و خه‌ڵكانه‌ش كه به ڕێژه‌یه‌كی به‌رز ڤیتامین سی به‌شێوه‌ی ده‌رمان ده‌خۆن به‌هه‌مان شێوه ئه‌گه‌ری درووستبوونی به‌ردی گورچیله‌یان هه‌یه.بۆ ئه‌م مه‌به‌سته لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك پیاو به‌ڕێوه‌چوو كه ماوه‌ی ده ساڵی خایاند ڕۆژانه 1000 ملیگرام ڤیتامین سییان خواردبوو، ده‌ركه‌وت ئه‌گه‌ری تووشبوونیان به‌به‌ردی گورچیله دووهێنده‌ی خه‌ڵكانێكه كه ئه‌و ڤیتامینه‌یان نه‌خواردبوو.
به‌وته‌ی زاناكان ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی جه‌سته ناتوانێت ئه‌و ڕێژه زیاده‌یه‌ی ڤیتامین سی له ڕێگه‌ی میزه‌وه فڕیدات، ناچار ده‌یگۆڕێت بۆ ترشی ئاكسالیك، كه هۆكاری سه‌ره‌كی به‌ردی گورچیله‌یه .

و: خالید عومه‌ر
سه‌رچاوه::
www.serdem.net
إرسال تعليق
سوپاس بۆ كۆمێنتان ، شكر لتعلیق