(كۆمه‌ڵه‌ی ئه‌ڵمانیا بۆ زانستی كوێره ڕژێن)، هۆشداریدا له‌باره‌ی زیادڕه‌ویكردن له خواردنی كالسیۆم له شێوه‌ی ده‌رماندا، له‌به‌رئه‌وه‌ی پێده‌چێت ببێته هۆی ته‌نگه‌ژه‌ی دڵ‌و سه‌كته‌ی مێشك، له‌وانه‌شه ببێته هۆی مردن.
وه‌ك له هه‌واڵه‌كه‌ی ڕۆژنامه‌ی ئه‌لشه‌رقدا هاتووه، به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی كه ئه‌و ڕێكخراوه ڕایگه‌یاند، كه پشت ده‌به‌ستێت به‌لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی زانستی نوێ، ڕایگه‌یاند پشت به‌ستن به سیسته‌مێكی خۆراكی هاوسه‌نگ به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی جه‌سته بڕی ته‌واو له‌و تووخمه گرنگه‌ی ده‌ستكه‌وێت، له‌به‌رئه‌وه هیچ پێویستناكات په‌نا بۆ وه‌رگرتنی خۆراكه ته‌واوكارییه‌كان ببرێت.بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه ڕایگه‌یاند تا بڕێكی باش له‌و توخمه‌تان ده‌ستكه‌وێت، په‌نا بۆ خۆراك به‌رن، زیاترش خواردنی شیره‌مه‌نیه‌كان‌و سه‌وزه‌ی وه‌ك برۆكلی‌و قه‌ڕنابیت‌وله‌گه‌ڵ خواردنه‌وه‌ی ئاوی كانزایی، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌م توخمه زۆرگرنگه بۆ دروستبوونی ئێسك‌و ددانه‌كان.
و: خالد عومه‌ر
إرسال تعليق
سوپاس بۆ كۆمێنتان ، شكر لتعلیق