پاش ئه‌وه‌ی په‌یمانگای پزیشكی (فرێدریچ-لۆڤله‌ر) له وڵاتی ئه‌ڵمانیا جۆرێكی نوێی ڤایرۆسی باڵنده
(ئێچ 5 ئێن 1) ی له كێڵگه‌یه‌كی په‌له‌وه‌ردا ئاشكراكرد ، ڕاسته‌وخۆ به‌رپرسانی ناچه‌كه ده‌ستیان كرد به‌كۆركردنه‌وه‌ی مراوی كێڵگه‌كه‌و سه‌رجه‌میان له‌ناوبردن.
ئه‌و كێڵگه‌یه ده‌كه‌وێته ویلایه‌تی (براندینبۆرگ) له خۆرهه‌ڵاتی ئه‌ڵمانیا و نزیكه‌ی 14 هه‌زار مراوی له‌خۆ ده‌گرت ، پاش دیاریكردنی ئه‌و جۆره ڤایرۆسه به‌رپرسانی ناوچه‌كه سه‌رجه‌میان له‌ناوبردن .
(تۆبیاس سیڤارس) ووته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی ناوخۆیی ڕایگه‌یاند ، سه‌رجه‌م كێڵگه په‌له‌وه‌ریه‌كانی ناوچه‌كه به‌دووری كیلۆمه‌ترێك خراونه‌ته ژێر چاودێری وورده‌وه ، ناوبراو داوای له خاوه‌ن كێیڵگه‌كان كرد به‌هیچ شێوه‌یه‌ك باڵنده نه‌گوازنه‌وه و له‌كاتی تێبینكردنی ده‌ركه‌وته‌ی ڤایرۆسی باڵنده‌شدا ڕاسته‌وخۆ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ئاگادار بكه‌نه‌وه.
ڤایرۆسی باڵنده به‌یه‌كێك له ڤایرۆسه كوشنده‌كان داده‌نرێت و توانای هه‌یه بۆ مرۆڤ بگوازرێته‌وه ، به‌پێی زانیاریه‌كانی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهان له ساڵی 2003 ه‌وه تائێستا نزیكه‌ی 367 كه‌س به‌هۆی ئه‌و ڤایرۆسه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.

و.خێڵان
سه‌رچاوه / http://www.serdem.net
إرسال تعليق
سوپاس بۆ كۆمێنتان ، شكر لتعلیق