01‏/10‏/2012

مـــۆز

مۆز سەرەتا لەچین و هندستاندا هەبووە،دواتر لەتایوان وئوستورالیاو ئەوروپادا بڵاو بۆتەوە.لەكۆتایی یەكانی سەدەی 20 بەشێوە یەكی فراوان بازرگانی پێوە كراوە.
مۆز خۆراكی سەرەكی ملیۆنان دانیشتوی ناوچە كەمەرە یەكانەوبەشێوەیەكی فراوان لەهەموو جیهاندا بەكاردەهێنرێت.ئەم میوە یە
بڕێكی زۆر پۆتاسیۆمی تێدایە،كەبەسودە بۆدڵ و پاك كرد نەوەی خوێن و خاوكردنەوەی ماسولكە.وە ڤیتامین Cتێدایەكەدەورێكی
گەورەی هەیەبۆ بەهێز كردنی بەرگری لەش .وە كاریگەرە لە دروست كردنی هیمۆگڵۆ بینی خوێن كە مرۆڤ لە كەم خوێی دەپارێزێ‌.
مۆز مادەی تریبتوفانی تێدایە كەیارمەتی دروست بونی مادەی سیرۆتۆنین دەدات لەلەشدا كەدەبێتە هۆی هێوركردنەوەی مرۆڤ و خاوكردنەوەی دە مارەكانی مێشك.
لە100گم مۆزدا بڕی (90كالۆری،25ملگم كاربۆ هیدرات،1ملگم پرۆتین،310ملگم پۆتاسیۆم،1،2ملگم مەگنیسیۆم،وە بڕێك لە ڤیتامینAوB6)ی تێدایە.

إرسال تعليق

سوپاس بۆ كۆمێنتان ، شكر لتعلیق