01‏/10‏/2012

ئەنـانـاس

ئەم میوەیە سەرەتا لە بەڕازیل وئەمریكای لاتین و دەریای كاریبی دا هەبووە.لە سەدەی 19 تاڕادەیەك لە ئەوروپادا بڵاوبۆتەوە.لەسەرەتاكانی سەدەی 20 لە هەموو جیهاندا بڵاوبۆتەوە.ئەناناس بەهۆی ئەوەی كەمادەی خۆراكی زۆری تێدایە دەتوانرێ‌ لەكاتی برسێتیدا بخورێت.وەمادەی پرۆمیلینی تێدایە كەیارمەتی كرداری هەرس دەدات وكۆئەندامی هەرس لەكرژبون دەپارێزێ‌.ئەناناس مرۆڤ لەهەوكردن و خەست بونەوەی خوێن و جەڵدەی دڵ دوردەخاتەوە.لە100گم ئەناناسدابڕی(50كالۆری،87گم ئاو،12_15ملگم كاربۆهیدرات،0،5ملگم پرۆتین،15ملگم پۆتاسیۆم،12ملگم مەگنیسیۆم،20ملگم ڤیتامین
C)ی تێدایە.

إرسال تعليق

سوپاس بۆ كۆمێنتان ، شكر لتعلیق