01‏/10‏/2012

هــەنــار

لەسەردەمانێكی زۆر كۆندالەناوەڕاست وڕۆژئاوای ئاسیا لەنزیك دەریای سپی ناوەڕاست و هند ستان دا كراوە.
هەنارمیوە یەكە كەبڕێكی زۆر مادەی دژە ئۆكسانی تێدایە و یارمەتی ڕێكخستنی بڕی كۆلیسترۆڵی خوێن و فشاری
خوێن دەدات،بەمەش مرۆڤ لەنەخۆشیەكانی دڵ دور دە خاتەوە.میوەی هەنار گرنگی یەكی گەورەی هەیە لەپاراستنی
مرۆڤ لەشێرپەنجەی خوێن و قۆڵۆن و پرۆستات.جگەلەوەی كەمرۆڤ لەكرژبونی دەمارو نەخۆشی ئەلزەهایمەر دەپارێزێ‌.
بەهۆی هەبونی ڤیتامین B6تێیدا بەرگری لەش زیاد دەكات لەدژی بەكتریاو ڤایرۆسی زیان بەخش.وە كرداری هەرسیش ئاسان دەكات.
لە100گم هەناردا بڕی (63كالۆری،80گم ئاو،15ملگم كاربۆهیدرات،260ملگم مەگنیسیۆم،22ملگم فۆسفۆڕ،20ملگم ڤیتامین C)ی تێدایە.

إرسال تعليق

سوپاس بۆ كۆمێنتان ، شكر لتعلیق