01‏/10‏/2012

كێـــوی

ئەم میوە یە بۆیەكەمجار چینی یەكان دۆزییانەوە.دواتر لە نیوزلەندا لەكێڵگەكاندا بۆبازرگانی كراوە.لەسەدەكانی 19و20نێرراوە بۆ ئەوروپاوئەمریكا.لەساڵی1974ناوی كیوی لێ‌ نراوە.
ڕۆژانە خواردنی كیوی یەك بڕی ڤیتامین Cلەلەشدا زیاد دەكات.یارمەتی كرداری هەرس دەدات و گەدە لە نەخۆشی دەپارێزێ‌.
تاڕادەیەك بەرگری لەش زیاد دەكات و مرۆڤ لە نەخۆشی یە پەتاییەكان دەپارێزێ‌.كیوی بڕێكی زۆرمادەی دژە ئۆكسانی تێدایە،كەمرۆڤ لەشێرپەنجەو نەخۆشی یە درێژخایەنەكان دەپارێزێت.وە بەهۆی هەبونی بڕێكی زۆرپۆتاسیۆم تێیدا، گرنگی یەكی زۆری لەڕێكخستنی لێدانەكانی دڵ و پاك كردنەوەی خوێن و ڕاگرتنی ڕێژەی شەكری خوێن هەیە.
لە100گم كیوی دا بڕی (55كالۆری ،84گم ئاو ،14ملگم كاربۆهیدرات،290ملگمپۆتاسیۆم،95ملگم ڤیتامینC،35ملگم كالیسیۆ،وەبڕێك لەمەگنیسیۆم)ی تێدایە.

إرسال تعليق

سوپاس بۆ كۆمێنتان ، شكر لتعلیق