02‏/01‏/2014

'خوێن' کورتەیەک لەسەر خوێن بەگشتی


- خوێن شلەیە و بە بەردەوامی بەناو لەشدا ھاتوچۆ دەکات و لەڕێگەی خوێنەوە خۆراک و ئۆکسجین دەگەیەنرێت بەلەش و لەشیش لە پاشەڕۆ و پاشماوەی کارلێک و زیندەچالاکیەکان ڕزگار دەکات و لەڕێگەی ئەندامە دەرکەرەکانەوە دەکاتە دەرەوە.
- زۆربەی خوێن شلەیە و لەگەڵ کۆمەڵێک خانە و گەردی پرۆتینی کە تێیایدا مەلەدەکات و ئەمەش وای کردوە کە خوێن تێرتر (خەستر) بێت لە ئاوی ئاسایی.
- کەسی ئاسایی نزیکەی (٥ لیتر) خوێن لەلەشیدا ھەیە (زیاتر لە گاڵۆنێک).

پێکھاتە سەرەکیەکانی خوێن :-

1- شلەی خوێن بەزۆری لە پلازما پێکھاتوە، پلازما کۆمەڵێک گەردی پرۆتینی تێدایە کە ھاوکاری کرداری مەینی خوێن دەدات لەکاتی خوێن بەربوندا و ھاوکاری گواستنەوەی مادەکان دەکات بەناو خوێندا و کۆمەڵێک فرمانی تر. ھەروەھا پلازما کۆمەڵێک مادەی تری تێدایە وەک شەکری گلوکۆز و کۆمەڵێک مادەی تری تواوە.

2- خانەکانی خوێن :- خوێن کۆمەڵێک خانەی تێدایە کە پێیان دەگوترێت خانەکانی خوێن و بریتین لە : -
١- خڕۆکە سورەکانی خوێن :- فرمانی گواستنەوەی ئۆکسجینە بۆ شانە و خانەکانی لەش.
٢- خڕۆکە سپیەکان : - فرمانیان بەرگری کردنە لەلەش دژ بە ئەو تەنە بێگانانە و نەناسراوەنەی کە دێنە لەشەوە.
٣- پەڕەکانی خوێن : - ھاوکاری کرداری خوێن مەین دەدات لە کاتی خوێن بەربوندا.

- خوێن لەڕێگەی خوێنبەر و خوێن ھێنەر و ملولەکانی خوێنەوە بەناو لەشدا ھاتن و چون دەکات.
- خوێن لەناو لەشدا نامەیەت بەھۆی جۆری ماسولکەکانی خوێنبەرەکان و خوێن ھێنەرەکان کە لە جۆری لوسە ماسولکەیە و ھەندێکیشیان پەیوەستن بە دڵە ماسولکەوە و چۆنیەتی یا بەردەوامی جوڵە و کۆمەڵێک ھۆکاری ھۆرمۆنی و فیسیۆلۆجی و کیمیاوی لەلەشدا.



ئا/ تەیمور حسن ھەڵەبجەیی

إرسال تعليق

سوپاس بۆ كۆمێنتان ، شكر لتعلیق