02‏/01‏/2014

لە چیای جودی ڕاوکردنی ئاژەڵی کێوی پەرەدەستێنێت

ئەوە بۆماوەی دووساڵ زیاتر دەبێت خەڵکێکی زۆری ناوچەی سلۆپی و دەوروبەری لەسەر چیای جودی خەریکی ڕاوکردنی ئاژەڵە کێویەکانن و حکوتی تورکیاش ھیچ ڕێگریەکیان لێناکات و ھەتا ئێستا بە دەیان بزن و ئاسک و کەروێش و ڕێوی و باڵندە و ئاژەڵەکانی تر ڕاوکراون.
وەک خەڵکی ناوچەکە دەڵێن ئەم ڕاوکردنە لەلایەن خەڵکانی نەناسراوەوەیە و لەدەرەوەی سلۆپی و لە ئەستەنبوڵ و ناوچەکانی ترەوە بۆگەشت دێنە ئەو ناوچەیە و ڕاودەکەن و ھەندێکیشیان بەرپرسە سەربازی و حکومیەکانن و دەستیانکردوە بە ڕاوی ھەڕەمەکی و ژینگەی ناوچەکەیان بەتەواوەتی شێواندیوە و خەڵکی ناوچەکە ناتوانن ڕێگریان لێبکەن چونکە ئەو بەرپرسو سەربازانە بە بیانوی جیاواز تەقەدەکەن و دواتر دەبینین کە پاشماوەی ئاژەڵەکان لەشوێنی تەقەکردنەکە بەجێماون.
ئەم وێنەیەش کە دەیبینن یەکێکە لەو ئاژەڵانەی کە دوای تەقە لێکردنی ونبوە و لەجێگایەک کەوتوە و لەلایەن ڕاوکەرەکانەوە نەدۆزراوەتەوە و پاشان دوای تەقەکە خەڵکی گوندەکانی نزیک چونەتە جێگای ڕوداوەکە و ئەم بزنە کێویەیان بینیوە .

إرسال تعليق

سوپاس بۆ كۆمێنتان ، شكر لتعلیق