22‏/10‏/2013

بەم پێنج جۆره‌ سەوزەیە کێشت دابەزێنە

رەنگە زۆربەی زۆرمان کاتێک دەمانەوێت کێشمان کەم بکەینەوە زۆربەی خواردنە بەسوودەکان نەخۆین، لەگەڵ ئەمەشدا زۆربەی خواردنەکان سوودیان هەیە بۆ ئەم دیاردەیە کە دەبنە هۆی دابەزاندنی کێش و ئێمەش لەم زانیاریە بێ ئاگاین، بۆیە دەتوانیت ئەم سەوزانە بخۆیت کاتێک دەتەوێت کێشت دابەزێنیت.
1. برۆکلی: ئەم سەوزیە سوودێکی زۆری هەیە بەوەی کە دەبێتە هۆی تواندنەوەی چەوری لەش و بەمەش کێشی لەش کەم دەکات و هەروەها دەوڵەمەندە بە ڤیتامەنەکان، بۆیە دەبێت بە بەردەوامی بخورێت.

2. سپێناخ: رێژەیەکی زۆر مادەی کلۆریهاتی تێدایە، کە دەبێتە هۆی دابەزاندنی کێش و هەروەها دەوڵەمەندە بە ڤیتامین C کە سوودێکی زۆری هەیە بۆ جەستە.


3. بیبەر: هەموو رەنگەکانی بیبەر سوودیان هەیە بۆ دابەزاندنی کێش و بەتایبەتی بیبەری تون کە سوودێکی زۆری هەیەو دەبێت بخورێت.

4. خەیار: ئەم سەوزەیە هەمیشە وادەکات هەست بە تێر بوون بکەیت و ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی کەمتر نان بخۆیت و کێشت دابەزێت.

5. گێزەر: ئەم سەوزەیە دەوڵەمەندە بە ڤیتامینشA کە دەبێتە هۆی تواندنەوەی چەوری زیادەی لەش و هەروەها تامێكی خۆشە و سوودیتری زۆرە.
خەندان ـ
وەرگێڕانی: راز سیروان
سەرچاوە:yasmina.com

إرسال تعليق

سوپاس بۆ كۆمێنتان ، شكر لتعلیق