22‏/10‏/2013

لەمەودوا ئاوی لیمۆ زۆر بخۆ

رەنگە زۆرجار ئاماژەمان بە سوودەکانی لیمۆ دابێت و چەندین جار روونکردنەوەمان لەسەر داوە، بەڵام ئەم جارە سوودە سەڕسورهێنەرەکانی ئاوی لیمۆ دەخەینە بەرچاو تاکو تۆش بیخۆیت و سوودی لێوەربگریت.

1. دەبێتە هۆی چالاککردنی کۆئەندامی بەرگری بۆ ئەمەش ئەگەری توشبوونمان بە زۆربەی نەخۆشیەکان کەم دەکاتەوە.

2. بەهۆی ئەوەی ریَژەیەکی زۆر مادەی پۆتاسێۆمی تێدایە، دەبێتە هۆی چالاککردنی مێشک و دەمارەکان و هەروەها لە نەخۆشیە درێژخایەنەکان دەمانپارێزیت.

3. سوودێکی زۆری هەیە بۆ کۆئەندامی هەرسکردن و کاری گەدە رێکدەخات.

4. چارەسەری دیارەدەی ژەهراوی بوون لە جەستەدا دەکات کە زۆرجار بەهۆی خواردنە بەسەرچوەکانەوە تووشمان دەبێت.

5. دەبێتە هۆی پاک کردنەوەی ناو دەم و ددانەکان چونکە دەبێتە هۆی کوشتنی میکرۆبەکان و بەمەش یارمەتی کرداری هەناسەدان دەدات.

6. هەروەها خوێن پاک دەکاتەوەو بەمەش وادەکات خوێنێکی پاک بچێت بۆ دڵ و ئەگەری تووشبوون بە زۆربەی نەخۆشیەکانی وەک شەکرەو کۆلسترۆڵ کەم دەکاتەوە.

7. دەبێتە هۆی دابەزاندنی کێش.

8. رێژەی ترشی لە لەشدا زیاد دەکات و ئەمەش دەبێتە هۆی چالاککردنی کۆ ئەندامی میز و میزەڕۆ.

9. وزەیەکی زۆر دەدات بە لەش.

10.مادەی کافاین کە زیانێکی زۆری هەیە بۆ جەستەو لە چاو قاوەدا هەیە ئەم ئاوی لیمۆیە دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی ئەم مادەیە لە جەستەدا.
خەندان
وەرگێڕانی: راز سیروان
سەرچاوە:eyepop.com

إرسال تعليق

سوپاس بۆ كۆمێنتان ، شكر لتعلیق