بەپێی لێكۆڵینەوەیەك لەوڵاتی چین، ئەو كەسانەی لەحەفتەیەكدا دوو جار سیری خاو دەخۆن، ئەگەری تووشبوونیان بەشێرپەنجەی سییەكان بەڕێژەی (٤٤%) كەمترە لەو كەسانەی سیر ناخۆن.
سیر چارەسەرە بۆ ھەوكردنو ئەركی دژە ئۆكسید دەبینێت لەلەشی مرۆڤدا، ئەو كەسانەی جگەرە دەكێشن یا بەبێ خواستی خۆیان دووكەڵی جگەرە ھەڵدەمژن، ئەگەر سیر بخۆن (٣٠%) لەمەترسییەكانی نەخۆشیی سییەكان دووردەكەونەوە.
بەڵام پسپۆڕان بۆیان یەكلایی نەبووەتەوە كە ئاخۆ سیری برژاو ئەو كاریگەرییەی ھەیە كە سیری خاو ھەیەتی یا نە.
سەرچاوە: ئەنادۆڵ
إرسال تعليق
سوپاس بۆ كۆمێنتان ، شكر لتعلیق