10‏/08‏/2013

پەتاتەی كوڵاو بۆ دابەزاندنی كێش!!!!

پەتاتە چەوری لەخۆناگرێت و سەرچاوەیەكی زۆر باشە بۆ نیشاستە و ریشاڵ، هەروەها ڤیتامین C، B1، B6 لەگەڵ رێژەیەكی باشی پۆتاسیۆم. سوودە سەرەكییەكەی پەتاتەی كوڵاوی سارد بۆ نیشاستەی خۆڕاگر Resistant starch دەگەڕێتەوە كە بریتییە لە جۆرێك ریشاڵی بێ چێژ. نیشاستەی خۆڕاگر یارمەتی دابەزاندنی كێش دەدات بەوەی كە تێكڕای هەڵمژینی خۆراك لە ریخۆڵەدا كەم دەكاتەوە، ئەمەش قەبارەیەكی خۆراكی لەناو ریخۆڵەدا پەیدا دەكات و هەستی تێربوون درێژدەكاتەوە. پاش كوڵاندنی پەتاتە و ساردكردنەوەی، ریشاڵی خۆڕاگر كریستاڵی چیڕ دروست دەكات، بەڵام لەگەڵ دووبارە گەرمكردنەوەی پەتاتەدا ئەم كریستاڵانە تێكدەشكێن. لە لایەكی دیكەوە، نیشاستەی خۆڕاگر هاندەرە بۆ ئۆكسانی چەوری Fat oxidation كە ئەمەش یارمەتی كۆنترۆڵكردنی كێشی لەش دەدات. پێویستە ئەمەش لە بیر نەكرێت كە زیاد خواردنی پەتاتە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی شەكری خوێن و رێژەی پۆتاسیۆم لە خوێندا كە ئەمەش زیان بە گورچیلەكان دەگەیەنێت.

إرسال تعليق

سوپاس بۆ كۆمێنتان ، شكر لتعلیق