وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عێراق رایگه‌یاند: به‌رهه‌می خورمای عێراق به‌زبونه‌وه‌ی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه بینیوه و كۆی به‌رهه‌می ساڵی رابردوش گه‌یشتوه‌ته (400) هه‌زار ته‌ن ئه‌وه‌ش زۆرترین رێژه‌یه له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردودا به‌رهه‌می هێنابێت.
به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عێراق؛ سه‌ره‌ڕای وشكبونه‌وه‌ی رێژه‌یه‌كی زۆری كێڵگه‌كانی دار خورما، به‌ڵام به‌رهه‌می ساڵی رابردوی خورما به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو زیادیكردوه و نرخی یه‌ك ته‌ن خورمای زوهدیش كه عێراق پێی به‌ناوبانگه له بۆرسه‌ی جیهانیدا نرخه‌كه‌ی زیادیكردوه و هه‌رته‌مێك (100) دۆلاری ئه‌مه‌ریكی چۆته سه‌ر نرخه‌كه‌ی.
بریكاری وه‌زاره‌تی كشتوكاڵیش له باره‌ی نرخه‌كه‌یه‌وه رایگه‌یاند: به‌پێی ئاماره‌كان و زانیاریه‌كان به‌رهه‌می ساڵی رابردو زۆر زیادیكردوه، هه‌روه‌ك بۆرسه‌ی جیهانیش له دوبه‌ی پێی راگه‌یاندوین كه خواستێكی زۆر له سه‌ر خورمای جۆری زوهدی هه‌یه كه به‌رهه‌می عێراقه و نرخه‌كه‌ی له‌و بۆرسه‌یه گه‌یشتوه‌ته (800-900) دۆلار بۆ هه‌ر ته‌نێك.
وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕو، عێراق یه‌كێكه له وڵاته به‌رهه‌مهێنه‌ر و هه‌نارده‌كاره‌كانی خورما و ساڵ به‌ساڵیش كوالێتی و جۆری خورماكه‌ی به‌رزده‌كاته‌وه و له‌ماوه‌ی ساڵانی رابردو به‌تایبه‌تی (2003)ه‌وه عێراق به‌رزترین ئاستی به‌رهه‌می تۆكاركردوه و گه‌یاندویه‌تیه (400) هه‌زار ته‌ن له ساڵی رابردودا.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردو به‌تایبه‌تیش له دوای ساڵانی هه‌شتاوه زیاتر چه‌ندین كێڵگه‌ی دار خورما به‌هۆی شه‌ڕه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی عێراقه‌وه له‌ناوچون له ئێستادا عێراق خاوه‌نی (13) ملیۆن دارخورمایه، كه پێشتر خاوه‌نی (30) ملیۆن داربوه.

سبه‌ی
إرسال تعليق
سوپاس بۆ كۆمێنتان ، شكر لتعلیق