هه‌ندێك لێكۆڵینه‌وه دووپاتیده‌كه‌نه‌وه، كه ڕه‌شكه چه‌ند مادده‌یه‌كی تێدایه به‌رگریی له‌شی مرۆڤ باش ده‌كات، هه‌روه‌ها ڕه‌شكه دژه میكرۆبه، بۆیه دژه‌زینده‌یه‌كی(ئه‌نتیبایۆتیك)نایابه، هه‌روه‌ها سووده‌كانی زه‌یتی ڕه‌شكه سه‌لمێنراوه، كه ده‌ماره خوێنه‌كان فراوانده‌كات. بۆیه پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت: (عليكم بهذه الحبة السوداء فإن فيها شفا‌ء من كل دا‌ء إلا السام وهو الموت) (ڕه‌شكه به‌كاربهێنن، چونكه چاره‌سه‌ری بۆ هه‌موو نه‌خۆشییه‌ك تێدایه، جگه له مردن) [البخاری ومسلم] هه‌روه‌ها ده‌كرێت چاره‌سه‌ری ئه‌كزیمای دریژخایه‌ن به زه‌یتی ڕه‌شكه بكرێت له ڕێگه‌ی چه‌وركردنی ناوچه تووشبووه‌كه‌وه. ا ده‌توانرێت هاڕراوی ڕه‌شكه له‌گه‌ڵ شیروهه‌نگویندا تێكه‌ڵبكرێت بۆ چاره‌سه‌ری (ساردیی سێكسیی – البرود الجنسی). ڕاستی فه‌رمووه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) كاتێك ده‌فه‌رموێت: (في الحبة السوداء شفا‌ء من كل دا‌ء) [متفق علیه]. (له ڕه‌شكه‌دا چاره‌سه‌ری هه‌موو نه‌خۆشییه‌ك هه‌یه
إرسال تعليق
سوپاس بۆ كۆمێنتان ، شكر لتعلیق