توێژینه‌وه‌یه‌كی ته‌ندروستی ئاماژه به‌گرنگی‌و سودی (سندی) ده‌كات، هه‌ر كه‌سێك هه‌موو به‌یانییه‌ك له‌كاتی نانی به‌یانیاندا سندی بخوات، له‌بێهێزی‌و بێتاقه‌تی‌و پیری ده‌یپارێزێت.
به‌وته‌ی زاناكان، سندی ڕێژه‌ی كافایین له‌له‌شدا به‌رزده‌كاته‌وه، ڕه‌گه‌كه‌شی چه‌وری له‌خوێندا كه‌م ده‌كاته‌وه‌و له‌زیادبوونی ڕێژه‌ی كۆلیسترۆڵ ده‌یپارێزێت، خواردنی ئه‌م جۆره میوه‌یه یارمه‌تی دابه‌زینی كێشیش ده‌دات.
به‌ڵام ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ده‌رمانێكیان هه‌یه‌و ده‌بێت به‌به‌رده‌وامی بیخۆن واته نخۆشیی درێژخایه‌نن، وا باشه (سندی) نه‌خۆن چونكه ده‌بێته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی سودی ده‌رمانه‌كه.
ده‌توانرێت سندی وه‌ك ئارایشتیش به‌كاربهێنرێت، به‌وه‌ی چه‌ند دڵۆپێك له‌ئاوی سندی بكرێته سه‌ر ڕومه‌ت‌و بڵاوبكرێته‌وه، ئه‌وا ڕه‌نگێكی په‌مه‌یی ده‌به‌خشێته پێست‌و له‌به‌كتریا به‌دوری ده‌گرێت.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كرێت، كه به‌كارهێنانی بۆنی ئه‌م جۆره میوه‌یه، شه‌ش جار له‌بۆنه‌كانی تر سه‌رنجڕاكێشترو گه‌نجانه‌تره.
إرسال تعليق
سوپاس بۆ كۆمێنتان ، شكر لتعلیق