نه‌خۆشی كۆلێرا بریتییه له توشبوونی كۆئه‌ندامی هه‌رسی مرۆڤ به جۆریێك له هه‌وكردنی به‌كتریایی كه نه‌خۆش تووشی سكچوون‌و ڕشانه‌وه‌یه‌كی توند‌و ئازاراێكی زۆر‌و یه‌ك له‌دوای یه‌ك له ناوچه‌ی سك به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی‌و ناوچه‌كانی دیكه‌ی له‌شدا دروسده‌كات.
ئه‌گه‌ر هاتوو نه‌خۆش تووشی ئه‌م په‌تایه بوو و له‌كاتی گونجاو‌دا چاره‌سه‌ر نه‌كرا تووشی وشكبوونه‌وه‌ی جه‌سته ده‌بێت‌و ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی لێده‌كرێت گیان له‌ده‌ستبدات.
به‌كتریای ئه‌م نه‌خۆشییه كه ناوی Vibro Cholera هه‌ستیاریه‌كی زۆری له‌گه‌ڵ ترشیدا هه‌یه، بۆیه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ڕێژه‌ی ده‌ردراوه ترشه‌كان له گه‌ده‌یاندا كه‌مه زۆرتر ئه‌گه‌ری توشبوونیان لێده‌كرێت.
نیشانه‌كانی ئه‌م نه‌خۆشیه به‌گشتی له توشبووه‌كاندا وه‌ك یه‌كه، به‌ڵام به‌ڕێژه‌ی جیاواز نه‌خۆش تووشیده‌بێت.
نیشانه‌كانی به‌م شێوه‌یه‌یه:
1-توشبوونی نه‌خۆش به سكچوونێكی قورس‌و به تێپه‌ربوونی كات زیادبوونی توندی سكچوونه‌كه.
2- رشانه‌وه‌یه‌كی به‌رده‌وام.
3-كرژبوونی ماسولكه‌كانی قاچ‌و بێهێزی.
4- كه‌مبوونی خێرای شله‌مه‌نییه‌كانی جه‌سته كه مه‌ترسی وشكبوونه‌وه‌ی لێده‌كرێت.
5- توشبوونی نه‌خۆشه‌كه به شۆك‌و مردنی له‌ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێكدا ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ری گونجاوی بۆ نه‌كرێت.
هۆكاره‌كانی توشبوونی مرۆڤ به‌م نه‌خۆشییه به شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ن:
1-خواردنه‌وه‌ی ئاو‌و شله‌مه‌نیه‌ك كه به‌كتریای ئه‌و نه‌خۆشیه‌ی تێدابێت
2-پاشه‌رۆی مرۆڤ
3- ئه‌و شوێنانه‌ی كه زبڵ‌و پیسی تێدا بڵاوه
4-خواردنی ماسی خاو یان پێنه‌گه‌یشتوو
5-ئه‌م نه‌خۆشیه له مرۆڤێكه‌وه بۆ مرۆڤێی تر ناگوێزرێته‌وه ته‌نها له رێگه‌ی به‌ركه‌وتنی راسته‌وخۆوه نه‌بێت.
6- ئه‌م نه‌خۆشیه له رێگه‌ی گه‌شتكردن بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی كه ئه‌م نه‌خۆشیه‌ی تێدا بڵاوه ده‌گوێزرێته‌وه.
چۆنێتی خۆپاراستن له‌و نه‌خۆشیه:
1-شله‌مه‌نی تایبه‌ت به ئه‌و نه‌خۆشیه هه‌یه بۆ به‌رگرتن له توشبوونی مرۆڤ به‌ڵام كاریگه‌ریه‌كه‌ی ئه‌وتۆی نیه‌و مرۆڤ به ته‌واوی له‌و نه‌خۆشیه ناپارێزێت.
2- خۆ به‌دوورگرتن له خواردنی جۆره‌كانی سه‌وزه‌و ماسی خاو‌و هه‌روه‌ها خواردنه‌وه‌ی ئاوی هه‌ڵگری ئه‌و به‌كتریایه، به تایبه‌تی ئاوی بیر.
3- پاراستنی پاك‌و خاوێنی جه‌سته‌و چوارده‌ورو هه‌روه‌ها پاكژكردنه‌وه‌ی ئه‌و قاپ‌و قاچاغه‌ی بۆ خواردن‌و خواردنه‌وه به‌كارده‌هێنرێت.
چاره‌سه‌ر:
گێرانه‌وه‌ی ئه‌و بره شله‌مه‌نیه‌یه بۆ ناو له‌ش كه به‌هۆی سكچوون‌و رشانه‌وه‌كه‌وه له له‌شی مرۆڤه‌كه رۆیشتووه، ئه‌ویش له رێگه‌ی:
1-به‌كارهێنانی ئاوی دڵۆپێنراوی پزیشكی كه رێگه‌یه‌كی باوه.
2-له رێگه‌ی به‌كارهێنانی ده‌رمانی پزیشكیه‌وه، كه ئه‌مه‌یان كه‌متر په‌نای بۆ ده‌برێت.
إرسال تعليق
سوپاس بۆ كۆمێنتان ، شكر لتعلیق