سه‌رچاوه‌كانی پیسبوونی ژینگه هه‌مه‌ڕِه‌نگه‌و سه‌رجه‌میشیان كاریگه‌ری به‌رچاو له‌سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ جێدیڵن ، به‌ڵام به‌شێك له‌و سه‌رچاوانه وه‌ك پێویست گرنگی پێنه‌دراوه و ئاستی مه‌ترسیه‌كانی له‌سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ به‌رچاو نه‌خراوه .
یه‌كێك له‌هۆكاره مه‌ترسیداره‌كانی پیسبوونی ژینگه كه مه‌ترسی ڕاسته‌وخۆی له‌سه‌ر كۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌و دڵی مرۆڤ هه‌یه ، به‌كارهێنانی ئامێره‌كانی گۆشتبرژانه له شوێنه كراوه‌كاندا .
به‌پێی توێّژینه‌وه‌یه‌كی زانستی په‌یمانگای (ی‌و سی دیڤی) ده‌ركه‌وتووه ئه‌و تۆز‌و گه‌رده‌ی ده‌رئه‌نجانی سوتانی خه‌وڵوز و داره له‌سه‌ر ئامێره‌كانی گۆشتبرژاندن ، كاریگه‌ری به‌رچاو له‌سه‌ر پیسبوونی ژینگه و ته‌ندروستی مرۆڤ جێ‌دێڵن به‌تایبه‌ت سی و دڵ.توێژه‌ران بۆ گه‌یشتن به‌ده‌رئه‌نجامێكی دروست مشكی تاقیگه‌یان له‌توێژینه‌وه‌كه‌دا به‌كارهێناوه ، پاش ئه‌وه‌ی ڕووبه‌ڕوی دووكه‌ڵ و پێكهاته بڵاوبوه‌وه‌كانی سوتانی دار و خه‌ڵوزیان كردنه‌وه ده‌ركه‌وت سیه‌كانیان زیانی به‌رچاویان به‌ركه‌وتووه .
(ئه‌نتۆنی ویكسله‌ر) به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندی جۆری هه‌وا له زانكۆی كالیفۆرنیاو به‌شداربووی توێژینه‌وه‌كه ده‌ڵێت ، زیانی خواردنی بر‌ژاو ته‌نها له خواردنیدا نیه به‌ڵكو له‌شێوازی ئاماده‌كرنه‌كه‌شیدایه كه زۆرجار له‌ڕێگه‌ی خه‌ڵوزه‌وه ده‌برژێندرێت و چه‌ندین گه‌ردو پێكهاته‌ی مه‌ترسیدار تێكه‌ڵ به‌هه‌وا ده‌كرێت به‌تایبه‌ت ئه‌و پێكهاته بڵاوبوه‌وه پچوكه‌كان كه ڕاسته‌وخۆ له‌ڕێگه‌ی هه‌ناسه‌دانه‌وه تێكه‌ڵ به‌سیه‌كان ده‌بێت و كاریگه‌ری له‌سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ جێده‌هێڵێت .
هاوكات له توێژینه‌وه زانستیه‌كانی پێشوودا په‌یوه‌ند ئاشكرا له‌نێوان ئه‌و پێكهاته بڵاوبووه‌وانه‌و كێشه‌كانی دڵ و سی مرۆڤ تێبینی كراوه ، ئه‌وه سه‌ره‌ڕای مردنی كتوپڕ و پێشوه‌خت له‌و كه‌سانه‌ی به‌ده‌ست نه‌خۆشیه‌كانی دڵ و كۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌وه ناڵاندوویانه.
توێژه‌رانی په‌یمانگای (ی‌و سی دیڤی) له‌نێوان ساڵانی 2008 بۆ 2009 دا ، كاریان له‌سه‌ر كۆكردنه‌وه‌ی نمونه‌ی هه‌وای ناوچه‌ی فریسنۆی ئه‌مریكا كردووه كه ژماریه‌كی به‌رچاو منداڵی تووشبوو به‌ڕه‌بۆی تێدایه ، پاشتر ده‌ركه‌وتووه سه‌رچاوه‌كانی پیسبوونی هه‌وا له‌نێویشیاندا شێوازی گۆشت برژاندن كاریگه‌ری له‌سه‌ر نه‌خۆشیه‌كانی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه هه‌بووه.
ویكسله‌ر ڕایده‌گه‌یه‌نێت ئه‌م توێژینه‌وه زانستیه ئاسۆیه‌كی نوێیه بۆ پێوانه‌كردنی ئاستی ژه‌هراوی سه‌رچاوه جیاوازه‌كان و ده‌توانرێت به‌شێوازێكی زۆر گونجاوو به بڕێكی كه‌می مادده چاره‌سه‌ری كێشه‌ی پیسبوونی هه‌وا بكرێت ، ئه‌وه‌ش له‌ڕێگه‌ی ته‌ركیز خستنه سه‌ر سه‌رچاوه‌وی ئه‌و پارتكڵانه‌ی سه‌رچاوه‌ی پیسبوونی ژینگه‌و كێشه‌ی ته‌ندروستین له‌مرۆڤدا.
ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت گه‌ر توانیمان سه‌رچاوه مه‌ترسیداره‌كانی پیسبوون ڕێكخه‌ین ئه‌وا ده‌توانین ئاستی پێكهاته ژه‌هرینه‌كانی به‌رگه هه‌واش كه‌مبكه‌ینه‌وه ، به‌وه‌ش ده‌توانین ڕۆحه‌كان ڕزگار كه‌ین.

و.خێڵان
إرسال تعليق
سوپاس بۆ كۆمێنتان ، شكر لتعلیق