كه‌ره‌وز سه‌وزه‌یه‌كى خۆراكى گرنگ و به‌سووده ، كه له سه‌رچاوه‌ى به‌سوود پێكهاتووه ، له‌وانه‌ش كالسیۆم و سۆدیۆم و پۆتاسیۆم و مه‌گنسیۆم و مس و ئاسن و مه‌نگه‌نیزو یۆد و ماده‌ى كاربۆهیدرات پێكهاتووه .
به‌پێى وته‌ى توێژه‌ران كه‌ره‌و یارمه‌تى هه‌رس و حاله‌تى خه‌وزڕاندن و نه‌خۆشیه‌كانى سینگ ده‌دات ، وه خواردنه‌وى شه‌ربه‌تى كه‌ره‌وز ده‌كرێت چاره‌سه‌رى هه‌ڵامه‌ت و سكچوون و هه‌وكردنى جۆمگه‌كان و ته‌نگه نه‌فه‌سی بكات .....
كه‌ره‌وز به‌كارده‌هێنرێت بۆ چاره‌سه‌ركردنى برین و قلشانى پێست و هه‌وكردنى جۆمگه‌كان , وه شه‌ربه‌تى گه‌ڵاى كه‌ره‌وز بۆ شوشتنى برین به‌كارده‌هێنرێت .
له لێكۆلینه‌وه‌یه‌كى پیشووتردا دكتۆر مه‌جدى به‌دران ئه‌ندامى كۆمه‌له‌ى میسرى بۆ حه‌ساسیه و به‌رگرى وتبووى” خواردنى سه‌وزه‌ى كه‌ره‌وز سوودێكى ته‌ندروستى گرنگ به مرۆڤ ده‌به‌خشێت ، به‌وه‌ى كه له ژماره‌یه‌ك ڤیتامینات و كانزاو پێكهاته‌ى خۆراكى پێكهاتووه ، به‌مه‌ش به‌گرى له ژماره‌یه‌ك نه‌خۆشی ده‌كات و یارمه‌تى كه‌م مژینى چه‌ورى و ئاسانكردنى كارى هه‌رس ده‌دات .
هه‌روه‌ها چاره‌سه‌رى غازات ده‌كات و كارى جگه‌رو دژه ژه‌هره‌كان چالاك ده‌كات ، وه سنوورێك بۆ جه‌ڵته داده‌نێت و پارێزگاریش له هاوسه‌نگكردنى خوێن و مه‌ترسی تووشبوون به ئه‌نیمیا ده‌كات .
به‌دران رایگه‌یاندبوو كه كه‌ره‌وز سه‌وزه‌یه‌كى ته‌ندروستى گرنگه‌و دهولهمهندیشه به ڤیتامینه‌كان و كانزاو پرۆتینه‌كان ، هه‌روه‌ها له 18 ترشی ئهمینیاى گرنگ پێكهاتووه ، كه یارمه‌تى مرۆڤ ده‌دات بۆ به‌رهه‌مهێنانى 50 هه‌زار پرۆتین بۆ نوێكردنه‌وه‌ى خانه له‌ناوچووه‌كان .
هه‌روه‌ها كه‌ره‌وز یارمه‌تى كه‌مكردنه‌وه‌ى پاڵه‌په‌ستۆى خوێن و چه‌ورى له‌ناو خوێندا ده‌دات ، وه سوودێكى چاڵاكیشی هه‌یه له پاراستنى ڕۆخسارو قژو چاوه‌كان ، ئه‌ویش به‌هۆى ده‌وله‌مه‌ندی به ڤیتامین “A” ، كه له هه‌ر سه‌د گرام كه‌ره‌وزدا 8425 یه‌كه‌ى ڤیتامین “A” هه‌یه ، مرۆڤیش ڕۆژانه پێویستى به 5000 یه‌كه‌ى ئه‌م ڤیتامینه هه‌یه .
دكتۆر مه‌جدى به‌دران ئه‌ندامى كۆمه‌له‌ى میسرى بۆ حه‌ساسیه و به‌رگرى ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه كه كه‌ره‌وز یارمه‌تى گه‌شه‌كردنى ئێسك و ددان ده‌دات ، وه به‌رگریش له دژى ڕووتانه‌وه‌ى قژو هه‌وكردنى پێست ده‌كات و پارێزگارى له كۆئه‌ندامى هه‌ناسه‌و میزلدان ده‌كات .
جێی باسه كه‌ره‌وز بۆ یه‌كه‌م جار له ناوچه‌كانى ناوه‌ڕاستى ئاسیا دۆزرایه‌وه‌و به‌كارهێنرا ، دواتر گواسترایه‌وه بۆ ئه‌وروپاو ئینجا دهوروبهى ده‌ریاى سپى و ناوه‌راست .
إرسال تعليق
سوپاس بۆ كۆمێنتان ، شكر لتعلیق