توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێی پزیشكی ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ئه‌و ئافره‌تانه‌ی كێشیان زیاده و به ده‌ست قه‌ڵه‌ویه‌وه ده‌ناڵێنن , ئه‌گه‌ری توشبوونیان به نه‌خۆش هه‌وكردنی جومگه‌كان كه به‌رۆماتیزم ناسراوه زیاتره.
توێژینه‌وه‌كه له ئه‌مریكا له‌سه‌ر 280 هه‌زار ئافره‌ت ئه‌نجام دراوه كه ته‌مه‌نیان له نێوان 25 بۆ 55 ساڵیدا بووه.
توێژه‌ره‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن ئه‌و ئافره‌تانه‌ی كێشیان زیاده ئه‌گه‌ری توشبونیان به نه‌خۆشی هه‌وكردنی جومگه‌كان (رۆماتیزم) , زۆر زیاتره له ئافره‌تانی كێشیان ئاساییه.
نه‌خۆشی رۆماتیزم یه‌كێكه له‌و نه‌خۆشیه درێژخایه‌نانه‌ی توشی جومگه‌كان ده‌بێت و ژماره‌ی توشبوانی له ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا زیاتر له 1 ملیۆن و 300 هه‌زار كه‌سه, هه‌روه‌ها ژماره‌ی ئافره‌تانی توشبوو به‌م نه‌خۆشییه دوو هێنده‌ی پیاوانه.
__________________
إرسال تعليق
سوپاس بۆ كۆمێنتان ، شكر لتعلیق