پسپۆرانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان رایانگه‌یاندوه نزیكه‌ی یه‌ك له سه‌ر چواری رێژه‌ی گشتی به‌رهه‌می خۆراكی جیهان به فیڕۆ ده‌چێت.
پسپۆڕانی رێكخراوی خۆراكی جیهانی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له وڵاتی سوید جه‌ختیشیان له‌وه‌كردوه‌ته‌وه به فیڕۆچوونی ئه‌و رێژه زۆره له كاتێكدایه كه به هۆی كه‌می و گرانی خۆراك له هه‌ندێك ناوچه به ده‌یان هه‌زار كه‌س رووبه‌رووی مه‌ترسی برسیه‌تی و به‌دخۆراكی بووه‌نه‌وه.ئه‌و پسپۆڕانه راپۆرتێكیان له‌و كۆبوونه‌وه‌دا خستوه‌ته‌روو و تێیدا داوایان له وڵاتانی ده‌وڵه‌مه‌ندی جیهان كردوه كه بۆ بنه‌بڕكردنی دیارده‌ی به‌فیڕۆدانی خۆراك هه‌نگاو بنێن به‌و پێیه‌ی 90% خۆراكی جیهان له‌و وڵاتانه‌دا به‌رهه‌م دێت.
إرسال تعليق
سوپاس بۆ كۆمێنتان ، شكر لتعلیق