22‏/01‏/2014

پرتەقاڵ بۆ چارەسەركردنی چەندین نەخۆشی

زۆرینەمان ئەوە دەزانین كە لیمۆ و پرتەقاڵ بڕێكی زۆری ڤیتامین C یان تێدایە، لە كاتێكدا زۆرینەمان نازانین ئەو دوو میوەیە چەند ڤیتامینی تری تێدایە كە رۆڵی هەیە لە چارەسەركردنی زۆر نەخۆشیدا یان پاراستنی لەش لێیان وەك سەرمابوون و نەخۆشی ئەسقەربووت كە دەبێتە هۆی لاوازبوونی لەش و شیبوونەوەی مادەی جیری لە ئێسكدا.

خواردنی پرتەقاڵ یارمەتیدەرە بۆ سنوورداركردنی دەركەوتنی پەڵەی قاوەیی لە لەش و بە تایبەت لە قاچەكاندا جیا لە كاریگەریی پۆزەتیڤی ئەم میوەیە بۆ چارەسەركردنی زۆر نەخۆشی‌تر كە پەیوەندییان بە خراپ هەرسكردنی خۆراك و نەبوونی ویستی خواردن و بەرگری بەدەستهاتوو و هەڵئاوسانەوە هەیە.
لەش دەتوانێ هەموو ئەم سوودانە لە رێگەی خواردنی یەك پرتەقاڵەوە لە رۆژێكدا بەدەست بێنێت.
پرتەقاڵ هەروەها مادەی چەور و پرۆتین و مادەی كانزایی تێدایە وەك كالسیۆم و پۆتاسیۆم و مەوادی شەكر، ئەمە جیا لەوەی كە هەر یەك پرتەقاڵ 55 كالۆری بەلەش دەبەخشێت.

پسپۆرانی بواری خۆراك ئامۆژگاری منداڵان و قوتابییان دەكەن لەگەڵ هەر كەسێكی تردا كە پشت بە توانا عەقڵییەكانی دەبەستێت، رۆژانە پۆتەقاڵێك بخۆن لەبەرئەوەی هەستكردن بە ماندوویەتی كەم دەكاتەوە و هەروەها ئامۆژگاری دەكەن كە دایكان رۆژانە كەمێك لە شەربەتی پرتەقاڵ بدەنە منداڵەكانیان لەبەرئەوەی بەشێكی زۆری ئەو ماددانەی تێدایە كە لە شیری دایك و شیری دەستكردا هەن

إرسال تعليق

سوپاس بۆ كۆمێنتان ، شكر لتعلیق